Thursday, 13 September 2012

پشیله‌که‌م میاو میاو

    پشیله‌که‌م میاو میاو                        ره‌وه‌ند

پشیله‌که‌م میاو میاو
وه‌ڕه‌ز بووم لێت لاچۆ پیاو
هه‌ڵده‌به‌زی سه‌رو خوار
لێم بووی به‌ شێری شیردار
مێژوو سه‌لماندوویه‌ پێم
هیچ ئاکارت ون نییه‌ لێم
له‌و کاته‌ی دۆستی دۆستی
نامه‌رد و په‌ستی په‌ستی
به‌ چنگۆڵه‌ و به‌ددان
هه‌ر وه‌کوو جاری جاران
ئه‌و جارانه‌ی به‌هێز بووی
خاوه‌نی پێگه‌و رێز بووی
چاو سوور ده‌که‌یه‌وه‌ لێم
هه‌ر وه‌ک نه‌زانی من کێم
ئێستا که‌ رووت و قووتی
بێ ده‌سه‌ڵات، په‌ڕپووتی
وه‌ک مریشکی ماشێنی
سه‌ر له‌ قه‌فه‌س ده‌ر دێنی
به‌ڵام به‌ خه‌یاڵ هه‌ڵۆی
خاوه‌نی ئاسمان ئه‌تۆی!
**********
پشیله‌که‌م میاو میاو
وه‌ڕه‌ز بووم لێت لاچۆ پیاو
ئه‌و پشیله‌ی ده‌یناسم
له‌ سه‌ر ویه‌ قسه‌ و باسم
بێگانه‌که‌ی چه‌مبه‌ری
پیاوی چاک یان سه‌رسه‌ری
ده‌ست له‌ سه‌ر پشتی دانێ
فس ده‌خوات و هیچ ناڵێ
که‌چی لای من هه‌ر شێره‌
به‌ڵام شێر کوللوی نێره‌
پشیله‌که‌م، خرپنۆک
هه‌ی فێله‌ زان، چاو چنۆک
تازه‌ ساڵی ساڵان نییه‌
مۆد، خواردنی جو‌جه‌ڵان نییه‌
شه‌رته‌ نه‌یه‌ ره‌دایه‌
ئه‌م لایه‌ یان ئه‌و لایه‌
کلک و هه‌رتک گوێت ده‌که‌م
ئه‌وی خه‌راپه‌ پێت ده‌که‌م
پشیله‌که‌م میاو میاو
وه‌ڕز بووم لێت لاچۆ پیاو

13 سیپتامبر 2012






No comments:

Post a Comment