پێشمه‌رگه کۆنه‌کان با بچن له لای دوکتوری کوێچگه و گه‌روو تێستی گوێ بده‌ن
به‌ڵێ دوکتور زۆر جار گوێم له ده‌نگی زۆر توند بووه به‌ڵام نه‌ک هی موزیکی بار و کڵاب.......
دۆینێ لای دوکتوری گوێچکه بووم، ماوه‌یه‌که یه‌کێک له گوێیه‌کانم ئازارم ده‌دات. پاش ئه‌وه‌ی چاوی له گوێچکه‌کانم کرد گوتی پێویسته تێستی گوێ بده‌ی. منیش ده‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی قه‌تم ئه‌و تێسته نه‌بنیستبوو گوتم زۆر باشه بنووسه با بچم و تێسی گوێچکه بده‌م.
بۆی نوسیم و منیش چووم بۆ تێست که هه‌مووی هه‌ر له سه‌ر بیبێکی بچووک ساخ ببۆوه و دوووباته کردنه‌وه‌ی ئه‌و وشانه‌ی کابرای پسپۆر ده‌ریده‌برین و منیش ده‌م گوتنه‌وه. که هاتمه ده‌ر لایه‌کی لاپه‌ڕه‌که به خه‌تی سوور پڕ کرابۆوه، هه‌ر که‌دیتم له سه‌ر هه‌مان تێگه‌یشتنی رۆژهه‌ڵاتی نیگه‌ران بووم و له دڵه خۆم دا کوتم ، ئه‌ها، به‌زاتی خودای له چوار په‌لان گوێمان ساخ بوو‌و ئه‌وجار ئه‌ویشمان چوو، له‌مه‌و به‌و لا که‌ڕ و کوند ده‌بین! پاشان کابرا کوتی 30 له سه‌دی کارایی بیستنت له ده‌ست داوه . دڵخۆش بووم و کوتم ئه‌و حه‌فتا له سه‌ده به‌شی ئه‌و ده پازده ساڵه‌ی ته‌مه‌نمامان ده‌کات تازه ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش بڕ بکه‌ین.
کاتێ فۆرمی تێسته‌که‌ی دامه‌وه گه‌ڕامه‌وه لای دوکتور، ئه‌ویش چاوێکی به فۆڕمه‌که دا خشاند و لێی پرسیم ئه‌تۆ چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر قه‌ت گوێت له ده‌نگی زۆر به‌رز بووه ؟ وه‌ک موزیک به‌ده‌نگی به‌رز؟ تۆزێ مات بووم و له فکرانه‌وه چووم و بۆم ده‌سه‌ر یه‌ک نه‌کرایه‌وه و پرسیم که‌نگێ مه‌به‌ستته؟ گوتی ئه‌و کێشه‌یه ره‌نگه هی زۆر له‌مه‌وبه‌ر بێ، مه‌سه‌له‌ن کاتی لاو بووی ره‌نگه له بار و کلاب و شتی وا گوێت له‌ده‌نگی موزیکی زۆر به‌رز بووبێ. ده‌فکرانه‌وه چووم و رابردووم هاته‌وه بیر و زه‌ینه‌م هاته‌وه به‌ره خۆ ، کاتێ پێشمه‌رگه بووم و سه‌ره‌تای شه‌ڕی 3 مانگه و به تایبه‌تی ئه‌و کاته‌ی له ئاشی پشکاوێ نزیک بووم هه‌مووڕۆژی نان و تۆپمان ده‌خوارد بووون به فیلم و به به‌رچاوم دا گوزه‌ریان کرد. ئه‌گه‌ر باش له بیرم مابێ ئه‌و کاتی مامۆستا هێمن به‌رنامه‌یه‌کی خوراکی به جه‌فه‌نگ نووسیبوو و له قه‌دی دیواری مقه‌ڕی ئاشی پشکاوێی دابوو:
به‌یانیان: نان و ماست و تۆپ
نیوه‌رۆ: تۆپ و نان و ترێ
ئیواران: ترێ و نان و تۆپ
خۆلاسه 3 ی جه‌مه تۆپه‌که هه‌ر هه‌بوو، جا خۆشیه‌که‌ی ئه‌وه بوو چوونکه مقه‌ڕه‌که‌مان له هی یه‌کیه‌تی نزیک بوو، هه‌م ئێران ده‌یکوتاین وهه‌میش عیراق. شریخه‌ی تۆپه‌کان که ئه‌و دؤل و ده‌ڕهه‌یه‌ی پڕ ده‌کرد، ئه‌گه‌رچی ئه‌وده‌م به هێند نه‌ده‌گیران به‌ڵام وادیاره ئێسا کاردانه‌وه‌که‌ی هه‌ر ماوه، ئه‌وه جگه له بۆمبارانی فرۆکه شه‌رکه‌ره‌کانی هه‌ردووک لا که جار‌و بار و نێوه نێوه به‌سه‌ریان ده‌کردینه‌وه و ده‌گه‌ڵ هه‌ر بۆمێک دا زه‌وی له ژێر پێد دا وه له‌رزین ده‌که‌وت.
دیاره ئه‌و نه‌قڵه‌م بۆ دوکتور نه‌گێڕاوه به‌ڵام کوتم دوکتور، من خه‌ڵکی کوردستانی ئێرانم( بۆئه‌وه‌ی دوکتور لێم حاڵی بێ ده‌نا قه‌ت خۆم به ئێرانی نازانم) و له ماوه‌ی شه‌ڕی ئێران و عێراق سه‌دان جار تۆپ و بۆمبای ئه‌و لاو ئه‌م لامان له بن وه‌هه‌ردی که‌وتووه ، به‌ڵی دوکتور زۆر جارگوێم له ده‌نگی زۆر توند بووه به‌لام نه‌ک هی موزیکی باڕ و کڵاب به‌ڵکوو هی بۆمب و تۆپ و کاتیوشا.
جا بۆیه با پێشمه‌رگه کۆنه‌کان بچنه لای دوکتوری گوێچکه‌و گه‌روو و تێستێ گوێ بده‌ن.
وێنه‌که‌م له ئالبۆمی پێشمه‌رگه وه‌رگرتووه

No comments:
Post a Comment