ده‌رده دڵێکی دۆستانه‌ی فه‌یس بووکی و ئه‌ولاتریش برایم جه‌هانگیری
،با له پێشدا بڵێم که شانازی ده‌که‌م به دۆستایه‌تیتانیه‌کجار خۆشحاڵم کە دەبینم زۆربەی دۆستان ئەمەگ و وەفاداریان لەچاو دایە
و هونەرمەندی نەتەوەیی شوان پەروەریان لەبیر نەکرد و لەو کاتە ئاستەمە دا بە تەنێیان
بەجێ نەهێشت و بڕوا و متمانەیان بەرامبەر بە شوان پەروەر لەدەست نەداوە. گەز گەز
باڵا دەکەم کاتێ کەسانی دیاری نەتەوەکەمان بە لایکێک لێدان لەو پۆستە کورتە
پشتگیری خۆیان لە شوانپەروەری کوردان دەربڕیوە، یان بە بۆچوونێکی مەنتیقی و دوور لە
دەمارگرژی لەسەر بابەتەکە دواون جا چ موافق چ موخالیف. خۆشحاڵم لە ناخی دڵمەوە
و سوپاسی بەشداریتان دەکەم و دڵگەرمم بەو باسانە کە مژدەی سه‌ره‌تا و ده‌سپێکی
روحیەی وێکهەڵکردن و زەمینەی دیالۆگێکی سالممان دەداتێ. هیچ گومانم نییە کە تێکڕای
ئێمە لە هەموو بابەتێک و هەموو مەسەلەیەک دا وەک یەک بیرناکەینەوە و زۆر جار
جیاوازی بۆچونمان هەیە، له هه‌مان کات دا و له ناو جیاوازی ره‌نگه‌کان و ده‌نگه‌کان دا گرینکترین مەسەلە رێزگرتنە لە جیاوازیه‌کان سەره‌ڕای موخالیفەت کردنمان ده‌گه‌ڵ یه‌کتری .
ئه‌و باسه‌ی یه‌ک دووڕۆژی ڕابردوو بوو به هه‌وێنی نووسینی ئه‌م جه‌ند دێڕه، جگه له‌و باسه‌ی سه‌ره‌وه روویه‌کی دیکه مه‌سه‌له‌که وخاڵێکی گرینگی دیکه بە لای منەوە ئەوەیە کە دیاردەی خۆ بەحەقی موتڵەق
زانین کە بناخەی زۆربەی کێشەکانە دەبێ بن بڕ کرێ. هەر ئەو روانگەیەیە کە هەژاری ئه‌دیب
و کوردی‌زان بەو هەمووە خزمەتەیەوە به شاعیری دەربار دەزانێ. هێمنی نەمری بێ
لەبەرچاوگرتنی کار و خزمەتەکانی بە خاین لەقەڵەم ده‌دا و شوانپەروەری کوردان
بەتەسلیم بوون و چوونە ژێر ئاڵای تورک تاوانبار دەکات بێ ئەوەی هیچ هەڵوێستێکی
نانیشتمانی لێ دیتبێ. هەر ئەو
خۆ بەهەقی موتڵەق زانینە وای کردووە کە هەر کەس و هەر لایەنێک بوونی خۆی لە نەبوونی
ئەوی دیکە دا ببینێتەوە، ئەو بیرۆکە مەترسیدارەی تا ئێستاش کۆسپی هه‌ره گه‌وره‌یه
له به‌رده‌م سازانی نیشتمانی و کۆده‌نگی نه‌ته‌وه‌یی. به دڵنیاییه‌وه تا ئه‌و
شێوازه له بیر و ئیدئۆلۆژی و حیزب په‌ره‌ستی و ده‌سته و ده‌سته به‌ندییه هه‌بێ
ئه‌و گه‌له هه‌ر وا له ژێر گوشار و هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره‌ی داگیرکه‌رانی کوردستان
دا ده‌مێنێته‌وه.
وه‌ک ده‌بینن و هه‌موولایه‌ک هه‌ستی پێده‌که‌ن کۆمه‌لگاکه‌مان
، له هه‌لوومه‌رجێکی سایکۆلۆژی خه‌راپ و نا ته‌راز دا ده‌ژی، ئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌و
پۆست و ستاتووسانه‌ی سه‌ر فه‌یس بووک به نموونه بێنینه‌وه‌و بیانکه‌ین به فاکت
که من پێم وایه ده‌کرێ وای دابنێی چونکه چالاکانی ناو فه‌یس بووک ده‌کرێ به به‌شێکی وشیاری ناو کۆمه‌ڵگاکه‌شمان بزانین و ئه‌و به‌شه وه‌ک کورد ده‌ڵێ به نموونه‌ی خه‌روه‌ره‌که وه‌رگرین ده‌بینین، ناخی تاکی کورد که زه‌حمه‌ته بێلایه‌نی
تێدابێ ئاخنراوه له رق و کینه، له زۆر شوێن دا براده‌ری وایه زۆر به‌هاسانی
بۆ نموونه به شوانپه‌روه‌ر ده‌ڵێ لۆتی! به بچووکترین جیاوازی بیر و ڕا تا
سنووری یه‌کتر داپاچین و هاڕێن داده‌به‌زینه سه‌ر یه‌کتری، خودا خودامانه یه‌کێک
، لایه‌نێک هه‌ڵه‌یه‌کی بچووک بکا، بۆی ده‌که‌ین به ئاڵا و ئه‌وه‌ی نه‌شبووه له‌سه‌ری
زیاد ده‌که‌ین، بیری تۆڵه کردنه‌وه و په‌راوێزخستن ناخی زۆربه‌ی چالاکانی سیاسیی
و حیزبه‌کانی ئاخنیوه، ئه‌و وه‌زعیه‌ته هه‌ر له نێو سیاسیه‌کان دا نییه، ئه‌و ڕکه‌به‌ره‌ایه‌تیه ناسالمه هه‌موو توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگای گرتۆته‌وه، شاعی شاعره‌که‌ی دیکه‌ی قه‌بووڵ نییه، وه‌رزشکار ، وه‌رزشکاره‌که‌ی دیکه ده‌ب غزێنێ، هونه‌رمه‌ندان دژی یه‌ک ده‌خوێنن..... کێ ده‌بێ چاره‌یه‌ک له‌و وه‌زعیه‌ته بکات؟ به ناشکوری نه‌بێ
حیزبه‌کان که خۆیان بنیاتنه‌ری ئه‌و وه‌زعیه‌ته‌ن وه‌خۆ نایه‌نه‌وه و هه‌و وه‌ک
رابردوو و وه‌ک جاران ئه‌سپی خۆیان لینگ ده‌ده‌ن و نه سه‌ر هه‌ڵدێنن تا بزانن به‌م
کۆڵه‌باره‌وه بۆ کوێ رکێف کوت ده‌یکوتن ، نه ئاورێک له دوای خۆیان ده‌ده‌نه‌وه
تا بزانن له مه‌ودای نێوان ئێستا و رابردوو دا چ هه‌ڵه‌یه‌کیان کردووه و چۆن ئه‌و
هه‌ڵه‌یه قه‌ره‌بوو که‌نه‌وه و چۆن رێگا و رێبازێکی دیکه‌ی سه‌رده‌م هه‌ڵبژێرن
تا دوچاری هه‌ڵه‌ی دووباره نه‌بنه‌وه. ئه‌وه‌ی هه‌یه و به مێژوومانه‌وه دیاره هه‌ڵه و دووباره بوونه‌وه‌ی هه‌ڵه‌یه ....
ئا به‌م حاڵه ئه‌وه‌ی له هه‌نده‌ران
و له لای گه‌لانی خودا پێداو پێی ده‌کوترێ رۆشنبیر و رۆژنامه نووس و ئومێدی چاکسازی
و رێفۆرمی لێده‌کرێ و دینامۆی گۆڕانه له ناخی کۆمه‌ڵگا دا ، به‌داخه‌وه لای ئێمه ئه‌ویش چ
بڕ باشتر نییه له ئه‌ندامه ده‌مارگرژه‌کانی حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌کان. ئه‌گه‌رچی
زۆر که‌س خۆی پێ سه‌ربه‌خۆیه به‌ڵام له راستیدا و له کاتی هاتنه ئارای بابه‌تی
تازه و جێگای باس و خواس ده‌بینین هه‌ر ئه‌و دۆستانه له ئه‌ندام حیزبه‌کان زیاتر دیاره به زیره‌کی تایبه‌تی
خۆیان خه‌ریکه گۆمه‌که ده‌شڵه‌قێنێ تا له ئاوی لێل ماسی بگرێ! لێره‌دا یه‌ک
پرسیار به‌ره‌و ڕووی هه‌موومان ده‌بێته‌وه. ئایا به‌ڕاستی ئه‌و وه‌زعیه‌ته
شایسته‌یه که‌و وا لێی بێده‌نگین و جێگای نیگه‌رانی نییه؟ ئایا ئه‌وکۆمه‌ڵگایه له راستیدا تووشی جۆرێک
نه‌خۆشی گشتی نه‌بووه و رق و کینه ونه‌فره‌ت له ناومان دا نه‌بۆته کو‌لتوور و نه‌ریتی باو؟ ئایا وه‌ک کوێری "خۆزه ساراماگۆ " شار به‌گشتی
دوچاری کوێری نه‌بووه و هه‌ر که‌سه له‌به‌ر خۆیه‌وه هه‌مووشتێک هه‌ر به یه‌ک ڕه‌نگ نابێنێ؟ ئایا به‌ڕاستی به‌ستێنه ره‌وانییه به‌م شێوه‌یه بگوازینه‌وه بۆ پاشه‌ڕۆژ، بۆ منداڵه‌کانمان، بۆ جگه‌ر
گۆشه‌کانمان، فه‌زایه‌کی رووحی و ڕه‌وانی باشیان بۆ میرات به‌جێ دێڵێن!؟ئه‌وان له سایه سه‌ری ئێمه و باوه‌ڕه چه‌قبه‌ستووه‌کانمان ئاسووده وئارام له ژیانی ئاسایی به‌رده‌وام ده‌بن؟
ئه‌و نووسراوه‌یه به نه‌سیحه‌ت
دامه‌نێن، من یه‌کێکم له‌و که‌سانه‌ی له‌و نووسراوه دا باسی کراوه، نه‌ک یه‌کیانم
بگره مه‌ڵاشم. به‌ڵام نیگه‌رانم، زۆریش نیگه‌رانم، ده‌شزانم چاره‌سه‌ری ئه‌و وه‌زعیه‌ته
هاسان نییه‌و یه‌کجار دشواره. به‌ڵام وه‌ک گۆشه‌یه‌کی بچووک له هه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌و
ده‌فته‌ره تاریکه سه‌ره‌تای ئه‌و باسه‌تان ده‌گه‌ڵ ده‌که‌مه‌وه که ده‌زانم
ئیوه‌ش به‌ته‌واوی هه‌ستی پێده‌که‌ن. ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌بێ به‌ڵکوو
لاوه‌کان، ئه‌وانه‌ی تازه ده‌گه‌نێ و فکر و هزریان به ده‌یان جار باشتر له هی مه‌مانان
بڕ ده‌کات و تێگه‌یشتوو وپێگه‌یشتوون له بواره زانستیه‌کانه‌وه له‌هه‌وڵی رێگا چاره‌یه‌ک دابن. به‌ڵکوو ئه‌وان بیرێکی ژیرانه‌ی لێبکه‌نه‌وه ده‌نا با لانی که‌م وه‌ک سه‌ره‌تا و ده‌سپێک هه‌ر که‌س له‌لای خۆی ده‌گه‌ڵ ئه‌و دیارده‌یه به‌ره‌وڕوو بێته‌وه. دیاره من هیچ گومانم نییه ره‌فتار وکرداری سیسته‌م و ده‌سه‌ڵاتی حاکم له ماوه‌ی چه‌ند ده‌یه‌ی رابردوو دا له‌و باره‌وه شوێنی کاریگه‌ری له سه‌ر ئێمه‌ش داناوه، به‌لام با به کژداچوونه‌وه‌ی ئه‌و کولتووره سه‌قه‌ته‌ی که دڕی به خۆشه‌ویستی و میهره‌بانی داوه وئاسه‌واری نه‌هێشتووه ببێته به‌شێک له تێکۆشان بۆ ئازادی و بۆ پیگه‌یشتن و بازدانێکی به‌ره‌وپێشه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی، بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ستی خۆشه‌ویستی بۆناومان، بۆ دامه‌زراندنی بناخه‌ی روحیه‌ی وێکهه‌ڵکردن و ریز لێنان له بیر و بؤچوونه ره‌نگاوره‌نگه‌کان.
وه‌ک دوا
وته بۆ سه‌لماندنی ئه‌و باسه‌م بۆ ئه‌وه‌ی ئێنمه‌ش ئاوڕێکمان له خۆمان دابێته‌وه ئه‌و پرسیاره‌تان به‌ره‌وڕوو ده‌که‌مه‌وه، ئایا
له‌بیرتانه له سه‌ره‌تای هاتنی ناوفه‌یس بووک دا چه‌نده‌ها دۆست و براده‌ری
وامان هه‌بوون بێ یه‌ک هه‌ڵمان نه‌ده‌کرد؟ ئایا هه‌مان دۆست و براده‌ر ئێستاش وه‌ک
ڕابردوو دۆست و براده‌رن؟ له‌گه‌ڵمانن؟ سه‌ردانی بابه‌ت و نووسراوه‌کانمان ده‌که‌ن؟ ئایا ئه‌گه‌ر نین هۆکار چ بووه؟ شه‌ڕمان کردووه؟ ماڵ
و مڵکی یه‌کترمان داگیرکردووه؟ یان ته‌نیا له به‌ر ئه‌وه‌ی جیاوازی بیروڕا هه‌یه
و ته‌حه‌مه‌ولی یه‌کتری ناکه‌ین ئه‌و دوور که‌تنه‌وه‌یه رووی داوه و لێک نه‌بانین؟ ئه‌وشێوه‌بیرکردنه‌وه‌ی خۆره و داڕزێنه‌ری کولتوری وێک هه‌ڵکردنه و دڵنیاش بن هه‌تا یه‌کێک خۆی
پێ فریشته‌یه و ئه‌وی دیکه به شه‌یتان بشوبهێنێ دۆستایه‌تی و جیرانه‌تی و برایه‌تی رۆژ به‌رۆژ ره‌نگی
کاڵتر ده‌بیته‌وه؟
No comments:
Post a Comment