Tuesday, 19 November 2013

په‌یامێک بۆ حه‌مه‌ی نوریزاد

له‌ خورێنی په‌یامێک بۆ حه‌مه‌ی نوریزاد به‌ کوردی بۆ ئه‌وه‌ی لێم حاڵی نه‌بێ!                                 
 برایم جه‌هانگیری

هۆی کاک حه‌مه‌ی نوریزاد، تۆ به‌ چ حه‌قێک له‌ ڕابردووی خۆت په‌شیمان بوویه‌وه‌؟ یانی چی جاران دوژمن بووی و ئێستا باسێ دۆستایه‌تی ده‌که‌ی و هه‌ڵگری په‌یامی سوڵحی! نه‌ خێر تۆ نابی کاری وابکه‌ی! تۆ ده‌بێ هه‌ر دوژمن بی! چۆن هاتوویه‌ کوردستان و ده‌رد و ئازاره‌کانی ئه‌و خه‌ڵکه‌ له‌ نووسراوه‌کانت دا ره‌نگ ده‌داته‌وه‌! تۆ کێێ باسی مافی ئێمه‌ ده‌که‌ی؟ به‌ چ حه‌قێک پێت له‌به‌ڕه‌ی خۆت زیاتر راکێشاوه‌ و به‌ دادگاو دام و ده‌زگاکانی رێژیم ده‌ڵێ زاڵم و دز! نه‌خێر کاکی خۆم تۆ ده‌بێ بگه‌ڕێه‌وه‌ جێگای خۆت، وه‌ک ڕابردوو دوژمنایه‌تیمان بکه‌ی؟ هه‌ر خه‌راپه‌مان بڵێێ و هه‌ر له‌به‌ر چاوی ئێرانیه‌کان و جیهان سووکمان که‌ی؟ ده‌بێ هه‌ر به‌ترۆریستم بزانی و مافی ئه‌وه‌ت نییه‌ گۆڕانت به‌سه‌ر دابێ هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێمه‌ گۆڕانمان به‌سه‌ر دانه‌هاتووه‌!

جنگ جنگ تا پیروزی

No comments:

Post a Comment