گەز گەز باڵا دەکەم به دۆستایه‌تیتان
و ده‌رده دڵێک.... برایم جه‌هانگیری
... چەندە خۆشحاڵم کە دەبینم زۆربەی دۆستان ئەمەگ و وەفاداریان لەچاو دایە
و هونەرمەندی نەتەوەیی شوان پەروەریان لەبیر نەکرد و لەو کاتە ئاستەمە دا بە تەنێیان
بەجێ نەهێشت و بڕوا و متانەیان بەرامبەر بە شوان پەروەر لەدەست نەداوە. گەز گەز
باڵا دەکەم کاتێ کەسانی دیاری نەتەوەکەمان بە لایکێک لێدان لەو پۆستە کورتە
پشتگیری خۆیان لە شوانپەروەری کوردان دەربڕیوە یان بە بۆچوونێکی مەنتیقی و دوور لە
دەمارگرژی لەسەر بابەتەکە دواون جا چ موافق چ موخالیف. خۆشحاڵم لە ناخی دڵمەوە
سوپاسی بەشداریتان دەکەم و دڵگەرمم بەو باسانە کە مژدەی سه‌ره‌تا و ده‌سپێکی
روحیەی وێکهەڵکردن و زەمینەی دیالۆگێکی سالممان دەداتێ. هیچ گومانم نییە کە تێکڕای
ئێمە لە هەموو بابەتێک و هەموو مەسەلەیەک دا وەک یەک بیرناکەینەوە و زۆر جار
جیاوازی بۆچونمان هەیە ، گرینکترین مەسەلە لەو پێوەندییە دا رێزگرتنە لە بیروڕای
جیاواز سەرڕای جیاوازی و موخالیفەت کردنمان ده‌گه‌ڵ یه‌کتری.
خاڵێکی دیکەی گرینگ بە لای منەوە ئەوەیە کە دیاردەی خۆ بەحەقی موتڵەق
زانین کە بناخەی زۆربەی کێشەکانە دەبێ بن بڕ کرێ. هەر ئەو روانگەیەیە کە هەژاری ئه‌دیبان
و کوردی‌زان بەو هەمووە خزمەتەیەوە به شاعیری دەربار دەزانێ. هێمنی نەمری بێ
لەبەرچاوگرتنی کار و خزمەتەکانی بە خاین لەقەڵەم ده‌دا و شوانپەروەری کوردان
بەتەسلیم بوون و چوونە ژێر ئاڵای تورک تاوانبار دەکات بێ ئەوەی هیچ هەڵوێستێکی
نانیشتمانی لێ دیبێ. هاوڕێیان و دۆستانی زێدە ئایز هەر ئەو
خۆ بەهەقی موتڵەق زانینە وای کردووە کە هەر کەس و هەر لایەنێک بوونی خۆی لە نەمانی
ئەوی دیکە دا ببینێتەوە، ئەو بیرۆکە مەترسیدارەی تا ئێستاش کۆسپی هه‌ره گه‌وره‌یه
له به‌رده‌م سازانی نیشتمانی و کۆده‌نگی نه‌ته‌وه‌یی، به دڵنیاییه‌وه تا ئه‌و
شێوازه له بیر و ئیدئۆلۆژی و حیزب په‌ره‌ستی و ده‌سته و ده‌سته به‌ندییه هه‌بێ
ئه‌و گه‌ڵه هه‌ر وا له ژێر گوشار و هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره‌ی داگیرکه‌رانی کوردستان
دا ده‌مێنێته‌وه.
خۆشه‌ویستن وه‌ک ده‌بینن کۆمه‌لگاکه‌مان
، له هه‌لوومه‌رجێکی سایکۆلۆژی خه‌راپ و نا ته‌راز دا ده‌ژی، ئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌و
پۆست و ستاتووسانه‌ی سه‌ر فه‌یس بووک به نموونه بێنینه‌وه‌و بیانکه‌ین به فاکت
که من پێم وایه ده‌کرێ وای دابنیێ ده‌بینین، ناخی تاکی کورد که زه‌حمه‌ته بێلایه‌نی
تێدابێ ئاخنراوه له رق و کینه، له زۆر شوێن دا براده‌ری وایه زۆر به‌هاسانی
بۆ نموونه به شوانپه‌روه‌ر ده‌ڵێ لۆتی! به بچووکترین جیاوازی بیر و ڕا تا
سنووری یه‌کتر داپاچین و هاڕێن داده‌به‌سینه سه‌ر یه‌کتری، خودا خودامانه یه‌کێک
، لایه‌نێک هه‌ڵه‌یه‌کی بجووک بکا بۆ ده‌که‌ین به ئاڵا و ئه‌وه‌ی نه‌شبووه له‌سه‌ری
زیاد ده‌که‌ین، بیری تۆڵه کردنه‌وه و په‌راوێزخستن ناخی زۆربه‌ی چالاکانی سیاسیی
و حیزبه‌کانی ئاخنیوه، کێ ده‌بێ چاره‌یه‌ک ئه‌و وه‌زعیه‌ته بکات؟ به ناشکوری نه‌بێ
حیزبه‌کان که خۆیان بنیاتنه‌ری ئه‌و وه‌زعیه‌ته‌ن وه‌خۆ نایه‌نه‌وه و هه‌و وه‌ک
رابردوو و وه‌ک جاران ئه‌سپی خۆیان لینگ ده‌ده‌ن و نه سه‌ر هه‌ڵدێنن تا بزانن به‌م
کۆڵه‌باره‌وه بۆ کێ رکێف کوت به‌ڕێوه‌ن ، نه ئاورێک له دوای خۆیان ده‌ده‌نه‌وه
تا بزانن له مه‌ودای نێوان ئێستا و رابردوو دا چ هه‌ڵه‌یه‌کیان کردووه و چۆن ئه‌و
هه‌ڵه‌یه قه‌ره‌بوو که‌نه‌وه و چۆن رێگا و رێبازێکی دیکه‌ی سه‌رده‌م هه‌ڵبژێرن
تا دوجاری هه‌ڵه دووباره نه‌بنه‌وه.
ئا به‌م حاڵه ئه‌وه‌ی له هه‌نده‌ران
و له لای گه‌لانی خودا پێداو پێی ده‌کوترێ رۆشنبیر و رۆژنامه نووس و ئومێدی چاکسازی
و رێفۆرم دینامۆی گۆڕان له ناخی کۆمه‌ڵگا دا ، به‌داخ ه‌وه لای ئێمه ئه‌ویش چ
بڕ باشتر نییه له ئه‌ندامه ده‌مارگرژه‌کانی حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌کان. ئه‌گه‌رچی
زۆر که‌س خۆی پێ سه‌ربه‌خۆیه به‌ڵام له راستیدا و له کاتی هاتنه ئارای بابه‌تی
تازه و جێگای باس و خواس ده‌بینین له ئه‌ندام حیزبه‌کان زیاتر به زیره‌کی تایبه‌تی
خۆی خه‌ریکه گۆمه‌که ده‌شڵه‌قێنێ و له ئاوی لێل ماسی ده‌گرێ! ئا به‌م حاڵه یه‌ک
پرسیاره به‌ره‌و ڕووی هه‌موومان ده‌بێته‌وه. ئایا به‌ڕاستی ئه‌و وه‌زعیه‌ته
شایسته‌یه و جێگای نیگه‌رانی نییه؟ ئایا ئه‌وکۆمه‌ڵگایه له راستیدا تووشی جۆرێک
نه‌خۆشی گشتی نه‌بووه، ئایا وه‌ک رۆمانی کوێری "خۆزه ساراماگۆ " شار به‌گشتی
دوجاری کوێری نه‌بووه و هه‌مووشتێک هه‌ر به یه‌ک ڕه‌نگ نابێنێ؟ ئایا نه‌ڕاستی ئه‌و
حاڵ و هه‌وایه به‌م شێوه‌یه بگوازینه‌وه بۆ پاشه‌ڕۆژ، بۆ منداڵه‌کانمان، بۆ جگه‌ر
گۆشه‌کانمان فه‌زایه‌کی رووحی و ڕه‌وانی باش به‌جێ دێڵێن.
ئه‌و نووسراوه‌یه به نه‌سیحه‌ت
دامه‌نێن، من یه‌کێکم له‌و که‌سانه‌ی له‌و نووسراوه دا باسی کراوه، نه‌ک یه‌کیانم
بگره مه‌ڵاشم. به‌ڵام نیگه‌رانم، زۆریش نیگه‌رانم، ده‌شزانم چاره‌سه‌ری ئه‌و وه‌زعیه‌ته
هاسان نییه‌و یه‌کجار دشواره. به‌ڵام وه‌ک گۆشه‌یه‌کی بچووک له هه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌و
ده‌فته‌ره تاریکه سه‌ره‌تای ئه‌و باسه‌تان ده‌گه‌ڵ ده‌که‌مه‌وه که ده‌زانم
ئیوه‌ش به‌ته‌واوی هه‌ستی پێده‌که‌ن. به‌ڵکوو
لاوه‌کان، ئه‌وانه‌ی تازه‌ده‌گه‌نێ و فکر و هزریان به ده‌یان جار باشتر له هی مه‌مانان
بڕ ده‌کات له‌هه‌وڵی رێگا چاره‌یه‌ک دابن، بیرێکی ژیرانه‌ی لێبکه‌نه‌وه و لانی
که‌م هه‌ر که‌س له‌لای خۆی ده‌گه‌ڵ ئه‌و دیارده‌یه به‌ره‌وڕوو بێته‌وه. وه‌ک دوا
وته بۆ سه‌لماندنی ئه‌و باسه‌م ئه‌و پرسیاره‌تان به‌ره‌وڕوو ده‌که‌مه‌وه، ئایا
له‌بیرتانه له سه‌ره‌تای هاتنی ناوفه‌یس بووک دا چه‌نده‌ها دۆست و براده‌ری
وامانهه‌بوون بێ یه‌ک هه‌ڵمان نه‌ده‌کرد؟ ئایا هه‌مان دۆست و براده‌ر ئێستاش وه‌ک
ڕابردوو دۆست و براده‌رن؟ ئایه ئه‌گه‌ر نین هۆکار چ بووه؟ شه‌ڕتان کردووه؟ ماڵ
و مڵکی یه‌کترتان داگیرکردووه؟ یان ته‌نیا له به‌ر ئه‌وه‌ی جیاوازی بیروڕا هه‌یه
و ته‌حه‌مه‌ولی یه‌کتری ناکه‌ن ویه‌ک خۆی
پێ فریشته‌یه و ئه‌وی دیکه به شه‌یتان ده‌شوبهێنێ دۆستایه‌تی و جیرانه‌تی ره‌نگی
کاڵ بۆته‌وه؟
No comments:
Post a Comment