ئایا رێککه‌وتن ده‌گه‌ڵ ئه‌مریکا به مانای سه‌ره‌تای رێفۆرمی ناوخۆیه
ئایا رێککه‌وتن ده‌گه‌ڵ ئه‌مریکا به مانای سه‌ره‌تای رێفۆرمی ناوخۆیه برایم جه‌هانگیری
به دووری مه‌زانه ببێته‌وه خشه خش!
وه‌نه‌بێ چوونکه سه‌ره‌تای هه‌ندێ ده‌نگۆی جیاواز له ته‌فسیر و
لێکدانه‌وه‌ی رێککه‌وتننامه‌ی ئێرانی ئیسلامی و وڵاتانی رۆژئاوایی به
تایبه‌تی ئه‌مریکا ده‌بیسرێ من وای بۆ بچم که هه‌ر بینا ئه‌و رێککه‌وتنه
مێژووییه‌ی که شکستی بێ ئه‌ملاو ئه‌و لای سیاسه‌ته‌کانی چه‌ند ده‌یه‌ی
رابردووی ئێران ده‌سه‌لمێنی درزی تێکه‌وت. ئه‌و شکسته و ئه‌و ملکه‌چبوونه
ئابڕووبه‌رانه‌یه‌ی ده‌گه‌ڵ چه‌پڵه ڕێزان و هه‌لهه‌له‌ی سه‌رکه‌وتنی
براده‌رانی میله‌تی "برتر" واته فارس، به ده‌وڵه‌ت وبه
ئۆپۆزیسیۆنه‌وه‌ی لێکه‌وتۆته‌وه .
ئێران و بناخه‌ی دامه‌زرانی
ئێرانی ئیسلامی له‌سه‌ر ئیدئۆلۆژی ئیسلامی و مه‌سه‌بی شیعه دامه‌زراوه.
ئه‌و مه‌سه‌به‌ی هه‌موو درۆ و ده‌له‌سه‌یه‌ک بۆ سه‌رکه‌وتنی ئامانج و
پرۆژه‌کانی خۆی وه‌ک " ته‌قیه" به‌ڕاست ده‌زانێ و هه‌ر بۆیه‌ش له‌وه‌تا
هه‌یه هه‌م ده‌گه‌ڵ خه‌ڵکی ناوخۆ درۆی کردووه هه‌میش دنیای ده‌ره‌وه‌ی
به درۆکانی فریو داوه.
رێژیمی ئیسلامی و به تایبه‌تی رووحانی
و ده‌وڵه‌ته‌که‌ی و پاڵه‌وانی ئه‌و رێککه‌وتنه واته "زه‌ریف" جارێ
مه‌ستی ئه‌و رێککه‌وتنه‌ن و ورده ورده و پاسان ده‌زانن سه‌باره‌ت به
پرۆژه‌ی ئه‌تۆمی که ئامانجی ستراتیژیکی ئه‌و رێژیمه‌ی له‌پشت بووه چ
قه‌لێکیان له ئاته‌گی فڕیوه. هه‌ر که‌س به چاو خشاندنێکی سه‌ر پێی به
سه‌ر بڕگه‌کانی ئه‌و رێککه‌وتنه بۆی ده‌ر ده‌که‌وێ که ئێران به‌و
رێککه‌وتنه وه‌ک مریشکی ماشێنی له په‌ڕ و پۆ که‌وتووه و ده‌سه‌ڵاتی هیچی
له کار و کردار و ڕه‌عه‌مه‌ڵ هێنانی ئوران‌یۆم له ناوخۆی وڵات دا نییه.
با هه‌زار ساڵی خۆیان هه‌ڵخه‌نه‌وه و ئه‌و زه‌لاله‌ته‌ی شکستی سیاسه‌تی
چه‌ندین ساڵه‌یان به سه‌رکه‌تن بزانن.
به دوور له هه‌را و
هوریای ته‌بلیغاتی رێبه‌رانی نیزام، دڵنیام ورده ورده کێشه و
ناکۆکیه‌کان له‌سه‌ر ئه‌و رێککه‌وتنه سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن و به‌و ناسیاوییه‌ی
له‌سه‌ر ئه‌و رێژیمه دژی به‌شه‌رییه هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌م که
ته‌مه‌نی ئه‌و رێککه‌وتنه زۆر له‌وه کورت‌تر ده‌بێ که پێشبینی ده‌کرێ.
چوونکه له هه‌موو سیسته‌میکدا سیاسه‌تی ده‌ره‌وه وسیاسه‌تی ناوخۆیی
دووڕووی دراوێکن، ئه‌وه‌ی رێژیم له‌و رێککه‌وتنامه‌یه دا کردوویه‌تی له
نیگای یه‌که‌م و ساده دا جۆری رێفورم وگۆڕان به باری ئه‌رینی دایه له
سیاسه‌تی ده‌ره‌کی خۆیدا، به‌لام ئایا به‌راستی ئه‌ورێژیمه ده‌توانێ له
ئاست سیاسه‌تی ده‌ره‌وه نه‌رمیشی قاره‌مانانه بنوێنی وه‌ک ئه‌وه‌ی دیتمان
و له ئاستی ناوخۆ دا هه‌مان دڕنده‌که‌ی جاران بێ؟ ئایا به‌و حاڵه ده‌کرێ
هیوای ریفۆرم و گۆڕان له‌و رێژیمه دا به قه‌را نووکه ده‌رزییه‌ک هه‌بێ؟
ئه‌و رێژیمه به هیچ جۆرێ به‌و قه‌ناعه‌ته نه‌گه‌یشتووه که ده‌بێ
ئاوڕ له سیاسه‌ته‌کانی خۆی بداته‌وه و به‌خۆی دابچێته‌وه به‌ڵکوو
ئه‌وه‌ی کرا به‌چۆکدا هاتن بوو له به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێستی یه‌کده‌ستی دنیای
ده‌ره‌وه به‌رامبه‌ر به سیاسه‌ته چه‌وته‌کانی رێژیمی ئیسلامی ئیران.
ئه‌و رێژیمه نه‌ته‌نیا هیچ نه‌گۆڕاوه به‌ڵکوو بڕێک ره‌گی ملی ئه‌ستوورتر و
ژێنی به که‌ڵه‌گا بوونی زیاتر به‌قووه‌ت بوون. ئه‌و رێژیمه هه‌مان
رێژیمه داپلۆسێنه‌ره‌کی جارانه و هیچ ئاڵووگورێکی به‌سه‌ر دانه‌هاتووه.
هه‌ر بۆیه له‌به‌ر چاونه‌گرتنی راستیه‌کان و سڕینه‌وه‌ی مێژووی ئه‌و
ده‌سه‌ڵاته له مێشکی خۆمادا و له سه‌ره‌تای دامه‌زارنییه‌وه تا ئه‌مڕۆ
له لێکدانه‌وه سیاسییه‌کان دا تووشی هه‌ڵه‌ی قه‌ره‌بوو نه‌کراوه‌مان
ده‌کات. جارێ هیچ ئاسه‌وارێکی ئاڵووگۆڕ له‌و سیسته‌م و ده‌سه‌ڵاته
دانابینرێ با له خۆڕا و بێ ئه‌وه‌ی بچووکترین نیشانه‌کانی گۆڕان و
به‌خۆداچوونه‌وه له ده‌سه‌ڵاته دابببینین به‌ره‌وپیری تراویلکه‌و
سه‌راوێک نه‌چین که سوور ده‌زانین دووچاری قڕ بوون ده‌بین. ئه‌گه‌ر هات و
نیشانه‌کانی گۆڕان و به خۆداچوونه‌وه له‌و رێژیمه‌دا به‌دی کران ئه‌و کات
ده‌کرێ خۆشبینانه‌و بڕوانینه داهاتوو و سیاسه‌ت له سه‌ر ئه‌ساسی واقع
بنات بنێین و ئێمه‌ش به خۆماندا بچینه‌وه.
وه‌ک دوایی وته و
وه‌ک ئه‌وه‌ی زۆر جاران سه‌باره‌ت به‌و ڕێژیمه کوتوومه دووپاتی
ده‌که‌مه‌وه که رووحانی پیاوی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یه و هه‌ر بۆیه‌ش
هاتۆته سه‌ر کار تا بتوانێ هه‌ندێ له‌و گرژییه‌ی نێوان ئه‌مریکا و ئێران
خاو کاته‌وه و باری گرانی ئه‌و گه‌مارووه ئابوورییانه بڕێک له‌سه‌ر شانی
ده‌وڵه‌ت که‌م کاته‌وه نه‌ک میله‌تیش! هه‌ر بۆیه من هیچ پێی خۆش بین
نیم و هه‌تا ئه‌و حکوومه‌ته هه‌بێ باس کردن له بچووکترین ماف و
ئازدیه‌کان خه‌یاڵێکی هێنده شپرزه‌یه که به شیعریش بۆمان ده‌سه‌ر یه‌ک
نابێته‌وه. به‌ڵێ دیسانیش تۆز له قوڕێ هه‌ڵناستێ!
No comments:
Post a Comment