حکوومه‌تی هه‌رێم ده داوی رێژیمی ئیسلامی ئێران‌دا برایم جه‌هانگیری
چالاکانی سیاسیی رۆژهه‌لات هه‌رچی زووتر ئازاد که‌ن
دوای خۆ پێشاندانه‌که‌ی به‌رده‌رکی جاسوسخانه‌که‌ی ئێران له هه‌ولێر ره‌نگه من یه‌که‌م که‌س بووم که به‌رده‌باران کردن و هێنانه‌خواری تابلۆکانی به‌رده‌رکی سه‌فاره‌تم به کارێکی نه‌شیاو زانی. له به‌ر ئه‌و نووسینه‌ش هه‌ندێ دۆست و براده‌ر لێم لالووت بوون و تانه و ته‌شه‌ریان لێره‌و له‌وێ به خشکه تێگرتم. ئه‌وه‌ی راستی بێ ئێستاش له سه‌ر هه‌مان باوه‌ڕم که به‌رده‌باران کردنی ئه‌و جاسووسخانه‌یه دروست نه‌بووه. به‌ڵام هه‌مووشمان ده‌زانین ئه‌رو که‌سانه‌ی که گیراون له ئه‌ساس دا چالاکی سیاسیی و مه‌ده‌نین و که‌سانی دیار و رۆشنبیرن و ناکرێ باوه‌ڕ به‌وه بێنین که ئه‌وانه به‌رده‌بارانی جاسووسخانه‌ی رێژیمی ئیسلامی ئێرانیان له هه‌ولێر کردووه.
به‌ڵام دامنا ئه‌و کاره ئه‌و کۆمه‌ڵه ئینسانه کردبێتیان، که‌سانێک که رۆژ نییه برا و باب و هاوڕێ و دۆستی زۆر خۆشه‌ویستیان له رۆژهه‌ڵاتی داگیرکراو دا مل به په‌تی سێداره‌وه نه‌بینن. ئه‌وان ده‌مان کوژن و لیڕه‌ش چه‌ند به‌رد گیراوه‌ته جاسووسخانه‌ی ئه‌و حکوومه‌ته خوێنڕێژه. گرتنی هه‌ر که‌سێک له‌و پێوه‌ندییه دا ئه‌گه‌ر وه‌ک یاسا کارێک بێ له جێی خۆیدا، راگرتنێان بێ یاساییه‌کی ته‌واوه و به‌داخه‌وه ده‌بێ بڵێم که خه‌ریکه بێتام ده‌بێ. حکوومه‌تی هه‌رێم و ه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌ڵێی ترۆریسته‌کانی سه‌ر به ئه‌لقاعیده‌ی گرتووه نه که‌س ده‌زانێ له کوێن و نه ڕێگای چاوپێکه‌وتنی ئه‌و گیراوانه به که‌س و کاری ده‌دا! به‌ڕاستی زۆرم لا سه‌یره وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئه‌ونده نه‌زانانه ده‌گه‌ڵ ئه‌و که‌یسه هه‌ڵسووکه‌وت ده‌کات که به‌ده‌ستی خۆی گه‌وره‌ترین پشتیوان له هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان بۆ هه‌رێمی کوردستان له ده‌ست ده‌دا. ئه‌وان یان وه‌ک که‌و سه‌ریان له بن به‌فر ناوه و ئاگایان له هیچ نییه یان هێنده له لێکدانه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی بار‌و دۆخه‌که کول و کۆڵه‌واڕن خه‌ریکن به ده‌ستی خۆیان سیمایه‌کی یه‌کجار ناشیرین له حکوومه‌تی هه‌رێم نیشانی کوردانی رۆژهه‌ڵات ده‌ده‌ن. ئه‌وان ئێستا ئیدی به ئاشکرا ده داوێک که‌وتوون که رێژیمی ئیسلامی ئێران زۆر زیره‌کانه بۆی داناونه‌وه، لێک هه‌ڵبڕانی رۆژهه‌ڵات و باشوور، کارێک که له مێژساڵه خه‌ریکه به ئه‌نجامی بگه‌یه‌نێ و بۆی نه‌چۆته سه‌ر وا خه‌ریکه به هۆی نه‌زانی به‌شێک له به‌رپرسان و کارگێڕانی حکوومه‌تی هه‌رێم به هاسانی پێی ده‌گات.
که‌س نییه بڵێ به‌رپرسانی حکوومه‌تی هه‌رێم، دادگا و دام و ده‌سگا حکوومییه پێوه‌ندیداره‌کان، وه‌زاره‌تی ناوخۆ، کاک که‌ریم سه‌نجاری به‌رێز، له فکری ئێمه‌ی کوردی رۆژهه‌ڵات دا مه‌بن، خاترمان مه‌گرن، به‌ڵام ئاگایه‌کتان له خۆتان و له‌و حکوومه‌ته‌ی هه‌رێم بێ که به خوێنی سه‌دان هه‌زار شه‌هید بنیات نراوه ، ئاگایه‌کتان له ئابڕوو و له که‌سێتی ئه‌و حکوومه‌ته بێ که ئه‌مانه‌ته له ده‌ستی ئێوه‌دا، بۆچی خه‌ریکن به ڕۆژی رووناک ئابڕووی ده‌به‌ن!

No comments:
Post a Comment