له ئاست ئینکاری زمانی دایک بێده‌نگ مه‌به برایم جه‌هانگیری
بێده‌نگ بوون له به‌رامبه‌ر ئینکاری زمانی کوردی و باقی زمانی نه‌ته‌وه‌کانی نێشته جێی ئێران له لایه‌ن فه‌رهه‌نگستانی زمانی فارسی به‌تایبه‌تی دژ به زمانه‌کانی دیکه، دژ به زمانی دایک، تاوانه، ودهندگ هاتن هه‌ر نووسین نیه، جنیودان و سووکایه‌تی به فارس و به نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ست نییه، وه‌ده‌نگ هاتن کرداره، چیت پێده‌کرێ، خۆپێشاندان؟ فه‌رموو، ئه‌گه‌ر ده‌توانی و کێشه‌ی گه‌وره‌ت بۆ ساز نابێ و ژیانت ناکه‌وێته مه‌ترسی جیدییه‌وه دره‌نگ مه‌که، مانگرتن، تۆمار نووسین، به‌ربینگ به نوێنه‌رانی مه‌جلیس گرتن داواکردن لێیان که له‌سه‌ر ئه‌و پرسه بێده‌نگ نه‌بن، هه‌رچی له‌ده‌ستت دێ و له چوارچێوه‌ی بزووتنه‌وه‌ی مه‌ده‌نی و نا توندوتیژ جێده‌گرێ نابێ ڵیی خافڵ بی، هێنده‌مان نه‌ماوه بۆ 21 فێوریه و رۆژی جیهانی زمانی دایک.
به‌داخه‌وه رێزیمی ئێران و فه‌لسه‌فه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی حاکم و بیر وهزری نه‌ته‌وه‌ی باڵا ده‌ست به رووناک‌بیر و به نووسه‌ر و به حکوومه‌ت وبه ئۆپۆزیسیۆنه‌وه بیرۆکه‌یه‌کی داگیرکاری و ئینکاری پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ته‌وه‌کانه، ئه‌وان ته‌نیا یه‌ک زمان به زمانی دایک ده‌زانن ئه‌وه‌یش زمانی دایکی خۆیانه نه‌ک هی ئێمه! ئه‌وان زمانی فارسی به زمانی دایکی هه‌مو ئه‌و که‌سانه ده‌زانن که له چوارچێوه‌ی جوغرافیایی ئێران دا له‌دایک ده‌بن و ده‌ژین.
ئه‌گه‌رچی ئه‌وه نهسهڵمێنراوه که کورد زمانه‌کانی دیکه له هی فارسی زووتر فێر ده‌بێ به‌ڵام به‌و ته‌جره‌به‌یه‌ی من چه‌ند ساڵه له هه‌نده‌ران و له ناو وڵاتێکی نامۆ به زمان و کولتووری کوردان دا ده‌ژیم هه‌مه له‌وه دڵنیام که کورد زمانی ئینگلیسی زۆر زووتر و زۆر بێ کێشه و بێ بن لهههجهی زمانی فێر ده‌بێ تا زمانی فارسی. جا ئه‌و زڕبرایانه بۆ و له به‌ر خاتری چی نیگه‌رانن که زمانه‌که‌مان ئازاد بێ؟ یه‌کێک له‌و هۆکارانه ره‌نگه ئه‌وه بێ که ئه‌وان باوه‌ڕیان به زمانه‌که‌ی خۆیان نییه بۆیه رهنگهزهرهری بۆ ئه‌وان هه‌بێ! ئه‌و مه‌سه‌له‌یه مه‌گه‌ر مه‌گه‌ر هه‌ر خۆیان بیزانن، راستی ده‌بێ ترسی چیان له زمانه‌که‌مان هه‌بێ که ئازد بێ و له قوتابخابه دا و له‌ته‌نیشت زمانی فارسی بخوێندرێ؟ جا زمانێک که خۆی باڵا ده‌ست بێ و ترسی له‌وه بێ که زمانی نه‌ته‌وه‌یه‌کی وه‌ک کورد بۆ نموونه ئه‌گه‌ر ئازاد بێ زه‌بر له زمانی فارسی ده‌دا که‌وایه ده‌بێ ئه‌و زمانه زمانیکی ساخته و هاورده بێ و له بنه‌ڕه‌تڕا ره‌گی زمانی نه‌بێ؟!
ئه‌وه‌ی راستی بێ ئه‌و کێشه‌یه ئه‌وه‌نده‌ی که کێشه‌ی زمانییه زۆر زیاتری کێشه‌ی سیاسییه، داگیرکه‌ر ته‌نیا هه‌وڵی داگیرکردنی خاک و نیشتمانت نادا، ته‌نیا هه‌وڵی چه‌وسانه‌وه‌ی جه‌سته‌یی و هزری و ئابووریت نادا، ئه‌و ده‌یهه‌وێ له ره‌گه‌وه ویشکت بکات و بتکاته به‌شێک له‌خۆی به‌ڵام بۆ بنده‌ستی، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و سازی بکا و تۆ لێیی بکڕی، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شه‌ڕ ساز بکا و تۆ به‌رگری لێبکه‌ی، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئاغا بێ و تۆ نۆکه‌ر!
کاکی برام خوشکی ئازیز، به‌ره به‌ره له 21 فیوریه نزیک ده‌بینه‌وه، ئه‌و رۆژه رۆژی جیهانی زمانی دایکه. هه‌وڵ بده ئه‌وه‌ی له ده‌ستت دێ وه‌ک له‌سه‌ره‌وه باسکراوه بیکه، به‌ڵام له‌بیرت نه‌چێ به تاک و ته‌را هیچمان بۆ ناکرێێ، که‌وایه له کاری رێکخراو دا ههنگاوێکی به‌کرده‌وه هه‌ڵێنه‌وه، ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ره‌وه باسم کردن هه‌مووی ده‌توانی بچێته خانه‌ی داکۆکی کردن له زمان و له پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌یی خۆت، ئاسانترین و ئاشکراترین ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕین و به خاوه‌ن کردنی خواستی خوێندن به زمانی دایک له ئێستا دا که‌مپه‌ینی 10 هه‌زار ئیمزایه. سڵ مه‌که‌وه و ئه‌گه‌ر تا ئێستا ناوت نه‌نووسیوه ناوی خۆت له‌و که‌مپه‌ینه تۆمار بکه، ئه‌وه ئه‌رکێکی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتنمانییه، دڵنیا به ده‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و که‌مپه‌یه‌نه جیهانی ده‌بێ.
بژی زمانی دایک
مافی خوێندن به زمانی دایک مافێکی ئینسانییه‌و ئێمه وه‌ک کورد لێی خۆش نابین.
براتان برایم جه‌هانگیری

No comments:
Post a Comment