Monday, 10 February 2014

با چیدیکه‌ به‌ ڕێژیمی فاشیستی مه‌سه‌بی ئێران نه‌ڵێن جه‌مهووری
 
 
 

له‌ لاپه‌ڕه‌ی 22 ی 30 خه‌زه‌لوه‌ری 1381 ی رۆژنامه‌ی کوردستان ئۆرگانی کومیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دێمۆکڕات دا بابه‌تێکم به‌ ناوی " رێزیمی ئێران، کۆمارێ یان حکوومه‌تی موتڵه‌قه‌ی ولایه‌تی فه‌قیه‌" بڵاو کرده‌وه‌ و به‌ زۆر هۆکار ئاماژه‌م به‌وه‌دا که‌ ئه‌و رێژیمه‌ ته‌نیا به‌و هۆ‌یه‌ی که‌ چوار ساڵ جارێک هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری ئه‌نجام ده‌دا و سه‌رۆک کۆمار به‌ ده‌نگی راسته‌و خۆی خه‌ڵک هه‌ڵده‌بژێردرێ،‌ ناکرێ و ناتوانرێ حکوومه‌تێکی کۆماری بێ. له‌و بابه‌ته‌ دا ئاماژه‌م به‌وه‌ کردبوو که‌ ، ئه‌گه‌ر ئاوڕێک بۆ دواوه‌ بده‌ینه‌وه‌ و مێژووی هه‌ندێ له‌و رێژیمه‌ دیکتاتۆڕانه‌ سه‌یر بکه‌ین که‌ پێشگری جه‌مهووریان به‌ حکوومه‌ته‌که‌ی خۆیانه‌وه‌ لکاندبوو، ده‌بینین هه‌ر هه‌موویان هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری ئه‌نجام ده‌ده‌ن . (ئیستا ده‌بێ بڵێین ئه‌نجامیان ده‌دا) له‌ حاڵێکدا به‌ڕاستی هیجیان فڕییان به‌سه‌ر جه‌مهووری و کۆمارییه‌وه‌ نییه‌ و نه‌بووه‌، یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌تی پێشوو و هه‌موو حکوومه‌ته‌ سۆسیالیستیه‌کانی به‌ ناو ئوروپای شه‌رقی، جه‌مهوری عه‌ره‌بی سوریا، جه‌مهوری عه‌ره‌بی لیبیا، جه‌مهوری عه‌ره‌بی عێراق و جه‌مهوری ئیسلامی ئێران و .....
کاتێ باسی حکوومه‌تی کۆماری و جه‌مهووری ده‌کرێ راست ده‌بێ بگه‌رێنه‌وه‌ بۆ ناوه‌ڕۆکی ئه‌و ناوه‌ و بچینه‌ بنج وبناوانی چۆنیه‌تی هه‌ڵبژاردنی ناوی جه‌مهوور یان کۆمار بۆ سیسته‌می وڵاتێک. کاتێ باسی حکوومه‌تی کۆماری ده‌که‌ین یانی حکوومه‌تێک که‌ خه‌ڵک هه‌ڵی ده‌بژێرێ و راسته‌وخۆش خه‌ڵک به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی ده‌کات. له‌و حکومه‌ته‌ دا هه‌ڵبژاردن و هه‌ڵبژێران ئازاده‌ و هه‌رکه‌س بۆی هه‌یه‌ خۆی بۆ سه‌رۆک کۆماری ئه‌و وڵاته‌ دیاری بکات. هه‌ر که‌سیش بۆی هه‌یه‌ به‌ دڵخوزی خۆی ده‌نگ بدا‌ به‌و کاندیدایه‌ی که‌ ده‌یهه‌وێ. هه‌مووشمان باش ده‌زانین که‌ هه‌ر له‌م شه‌رت و مه‌رجه‌ دا که‌ گرینگترین روداوی شه‌عیه‌ت دانی جه‌مهورییه‌ ئه‌و رێژیمانه‌ ئه‌و مه‌رجه‌یان نه‌پاراستووه‌ و له‌ به‌ر چاو نه‌گرتووه‌. جا بۆیه‌ به‌ هه‌ۆیه‌ و به‌ زۆر هۆکاری دیکه‌ رێژیمی ئیسلامی ئێران نه‌ کۆمارییه‌ و نه‌ جه‌مهووری و با بڕیار بده‌ین له‌مه‌و دوا ناوی جه‌مهووری له‌و سیسته‌م و ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌ها و دیکتاۆڕه‌ نه‌نێین و هه‌ر به‌ ناوی خۆی واته‌ ، حکوومه‌تی ئیسلامی یان رێژیمی ئیسلامی بانگی باسی بکه‌ین.
من وه‌ک خۆم و له‌و کاته‌ی که‌ من ته‌نانه‌ت له‌ رۆژنامه‌ی کوردستان ئورگامی حیزبی دیمۆکراتیش دا کارم کردووه‌ پێم وا بێ جگه‌ له‌ یه‌ک دوو بابه‌تی سه‌ره‌تایی ئه‌وانی دیکه‌م له‌و رۆژنامه‌یه‌ش دا هه‌رگیز ناوی جه‌مهووریم بۆ رێژیمی ئیسلامی ئێران به‌کار نه‌هێناوه‌. دوای ئه‌مه‌ش تا ئێستا زیاتر له‌ ده‌ساڵه‌ هه‌رگیز ئه‌و رێژیمه‌م به‌ ناوی کۆماری و جه‌مهووی له‌ بابه‌تی نووسراو ڕا بگره‌ تا دیمانه‌ی رادیۆیی و ته‌له‌ویزیۆنی بپیناسه‌ نه‌کردووه‌ و ناوم نه‌هێناوه‌. حه‌یفه‌ زۆریش حه‌یتفه‌ ناوی جه‌مهووری له‌ رێژێمێک بنرێ که‌ هیچ بنه‌مایه‌کی جه‌مهووری وکۆماری تێدا نییه‌و ره‌چاو نه‌کراوه‌.

No comments:

Post a Comment