Wednesday, 29 January 2014

ئه‌و وێنه‌یه‌ی کاک کاووس عه‌زیزی وه‌ک به‌ڵگه‌یه‌ک بۆ کوتانی حدک که‌ڵکی لێوه‌رده‌گرێ

ئه‌و وێنه‌یه‌ی کاک کاووس عه‌زیزی وه‌ک به‌ڵگه‌یه‌ک بۆ کوتانی حدک که‌ڵکی لێوه‌رده‌گرێ   


ئه‌و وێنه‌یه‌ی که‌ کاک کاووس عه‌زیزی کادری له‌ مێژینه‌ی حدکا وه‌ک به‌ڵگه‌یه‌ک له‌ دژی حدک که‌ڵکی لێوه‌ر ده‌گرێ ، له‌ ڕاستیدا وێنه‌یه‌که‌ که‌ من کاتێ هاتمه‌ ناو ساڵۆنی مه‌راسیمه‌که‌ وه‌به‌ر چاوم که‌وت و دووره‌ دیمه‌نی ساڵۆنه‌که‌م زۆر پێجوان بوو و منیش وێنه‌یه‌کم به‌ موبایله‌که‌م هه‌ڵگرته‌وه‌ و نووسیم "به‌ر له‌ ده‌سپێکی به‌رنامه‌ی دووی دووی رێبه‌ندان". رازاندنه‌وه‌ی ساڵۆن له‌ راستیدا کاری 3 یان 4 گه‌نجی کورد بوو که‌ زۆر سه‌رنجیان نه‌دابوویه‌ درووشمه‌کان و ئه‌و دروشمه‌شیان به‌هه‌ڵ دانابووکه‌ پێوه‌ندی به‌ 25ی گه‌لاوێژه‌وه‌ هه‌بوو و منیش که‌ خه‌ریکی هاوکاری کردنی ئه‌و دۆستانه‌ بووم پاش ماوه‌یه‌ک دیتم که‌ ئه‌و دروشمه‌یان به‌ هه‌ڵه‌ هه‌ڵواسیوه‌ و ئاگادارم کردن و ئه‌وانیش لایانبرد. که‌ چی کاک کاووس وه‌ک نیه‌تی هه‌میشه‌یی و وه‌ک ئه‌وه‌ی 7 مێشی ده‌خه‌ڵه‌فه‌یکی دا دتبێته‌وه‌ راست کۆپی کردووه دایناوه‌ته‌ سه‌ر دیواره‌که‌ی خۆی و گۆیا بۆ خۆی جارێ لێی نوستووه‌. کاک کاووس له‌ جیاتی ئه‌مه‌ ده‌یتوانی هه‌م باسی هه‌ڵه‌که‌ی کردبا و هه‌میش پیرۆز بایی ئه‌ورۆژه‌ی کردبا به‌ڵام ئه‌و کاری به‌ دووی ڕیئبه‌ندان و پیرۆزکردنه‌که‌ نه‌داوه‌ ئه‌و وه‌دوای نیه‌تی خۆی ده‌که‌وێ و ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی وا قواستۆته‌وه‌ وه‌ک ئه‌وه‌ی قه‌ڵای خه‌یبه‌ری گرتبێ.

من بۆیه‌ ئه‌و وێنه‌یه‌ی بۆ شێر ده‌که‌م تا هه‌م کاک کاووس دڵی ئاسووده‌ بێ که‌ خه‌ڵکێکی زۆر ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی براده‌رانی کومیته‌ی حدک ده‌بینن که‌ هه‌ر چه‌ندنده‌قیقه‌یه‌کی مه‌ودا هه‌بووه‌ و هه‌میش خه‌ڵک بزانێ مرۆڤ له‌ هه‌موو کات دا قابیلی هه‌ڵه‌یه‌، هه‌ڵه‌ش تاوانی نه‌به‌خشراو نییه‌. به‌ڵام له‌ هه‌مان کات دا خه‌ڵکی ده‌بێ یه‌ک شتی دیکه‌ش بزانن. ئه‌گه‌ر حدک یان حدکا یان هه‌ر حزبێکی دیکه‌ له‌ زۆر بابه‌تی سیاسی دا و له‌ زۆر هه‌ڵوێستی سیاسی دا به‌ باری عیناد دا بکه‌وێ و هه‌ر له‌سه‌ر عه‌قڵیه‌تی 30 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر سیاسه‌ت بکات ، ئه‌گه‌ر کاک حه‌مه‌نه‌زیفی به‌رێز له‌ تازه‌ترین دیمانه‌ی دا هه‌ر قسه‌ی 7 ساڵ له‌مه‌و به‌ر ده‌کات، ئه‌گه‌ر وتووێژکاری کوردستان مێدیا به‌ هه‌مان عه‌قلیه‌تی 7 ساڵ له‌مه‌وبه‌ پرسیاری خۆی به‌و رسته‌یه‌ ئاراسته‌ی کاک حه‌مه‌نه‌زیف ده‌کات " پ3: لایەنی بەرامبەر واتە هاوڕێیانی پێشوو، باس لەوە دەكەن كە بیڕۆكەی یەكگرتنەوەی حیزب یەكەمجار لە لای ئەوانەوە خراوەتە بەر باس و بە پێی ڕاگەیەندراوی فەرمیی خۆیان......"، من گوناهی کاک حه‌مه‌نه‌زیف و باقی سه‌رکردایه‌تی حدکا یان حدک یان هه‌ر حیزبێکی دیکه‌ ناگرم ، چون به‌داخه‌وه‌ بیر و هزر و روانینی که‌سانی وه‌ک هاوڕێی خۆشه‌ویست به‌ڵام یه‌کجار قین له‌ دڵ کاک کاووس عه‌زیزیان له‌ پشته‌ و به‌ دڵنیاییشه‌وه‌ ئه‌و که‌سانه‌ که‌م نین، من ئه‌و بۆچوونه‌م هه‌ر ئه‌وڕۆ له‌سه‌ر دیواری کاک دڵشاد جه‌مشیدی ده‌نووسی به‌ڵام خۆم لێبوارد که‌چی سوور ده‌زانم ئه‌گه‌ر به‌یانی ئه‌و بووچوونه‌م نووسیبا کاک کاووس تووشی ئه‌و فه‌تحه‌ و ده‌سکه‌وته‌ گه‌وره‌یه‌ نه‌ده‌بوو.

با خاتیره‌یه‌کیش بگێڕمه‌وه‌ له‌ کاتێک که‌ رۆژنامه‌ی کوردستان بۆ یه‌که‌م جار له‌ قه‌ڵا وه‌به‌ر جاوم که‌وت، نازانم چۆن بوو خۆم و شانسی خۆم تووشی ئه‌وه‌ هاتم که‌ له‌ جیاتی حزیبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران نووسرابوو " حیزی دیمۆکڕاتی کوردسنانی ئێران" باوه‌ڕ بکه‌ن من هێنده‌ شه‌رم دایگرتم وه‌خت بوو شێت بم، به‌ په‌له‌ شته‌که‌م گه‌یانده‌ کاک حه‌سه‌ن شه‌ڕه‌فی و کوتم کاک با ئه‌و ژماره‌یه‌ بڵاو نه‌کرێته‌وه‌ ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ زۆر زه‌ق و زۆر عه‌یبه‌، کاک حه‌سه‌ن به‌ پێکه‌نینه‌وه‌ کوتی ماڵته‌ له‌ سه‌ر که‌وتنی یه‌ک پیت، "ب" یه‌ک رۆژنامه‌یه‌ک چۆ خڕ ده‌کرێته‌وه‌؟! و کاک کاووس گیان ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ هه‌ر وا گه‌یشته‌ ده‌ستی خوێنه‌رانی .... هیوادارم خه‌وێکی خۆشت بووبێ.


تێبینی: کاووس عه‌زیزی له‌ نوسینی یه‌که‌م دا که‌ من راسته‌و خۆ نووسراوه‌که‌ی ئه‌وم گواستبۆوه‌ و دوای ئه‌وی له‌ بۆچوونه‌کاندا بێڕێزیه‌کی زۆری به‌ من و به‌ مامۆستای بێ ئاگا له‌ هه‌موو شتێک و به‌ حدک کردبوو و بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌ 12 سه‌عات ئه‌و بیڕیزیانه‌ی وه‌ک کولتووری کادرێکی 30 ساڵه‌ی په‌روه‌ردی دێمۆکڕات به‌ خه‌ڵک نیشان دابوو ئه‌وه‌ی یه‌که‌می لابرد و ئه‌مه‌یانی دانا. من ئه‌و بابه‌ته‌ بۆیه‌ ناورۆژێنم تا بم هه‌وێ ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی که‌ کراوه‌ په‌رده‌ پۆشی بکه‌م ناشم هه‌وێ دوژمنایه‌تی کاک کاووس بکه‌م به‌ڵام ناشم هه‌وێ ئه‌و جیاوازیانه‌ نیشانی خه‌ڵک نه‌ده‌م که‌ له‌ سه‌ر دیواره‌که‌ی من و له‌ ناو هه‌موو بۆجوونه‌کان که‌ زۆربه‌شیان ئه‌ندامی حدک بوون تاقه‌ یه‌ک بۆچونی سووک و یه‌ک بێڕزیزی به‌ کاک کاووس و به‌ حدکا تێدا نه‌ده‌دیت. له‌ حاڵێکدا ئه‌ندامانی دیاری حدکا هه‌ر مابوو ناوی دایک و خوشکمان بێنن. ئه‌ویش ته‌نیا له‌سه‌ر ئه‌و نووسراوه‌ی سه‌ره‌وه‌ که‌ من ولامی کاره‌که‌ و پاشقولگرتنه‌که‌ی کاک کاووسم داوه‌ته‌وه‌ . سه‌یر ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و وڵامه‌ که‌ هیچ پێوه‌ندی به‌ حدک ه‌وه‌ هه‌ر نییه‌ وای له‌ کاووس و هه‌ندێ له‌ براده‌رانی حدکا کرد تا جارێکی دیکه‌ش کۆنه‌ قینه‌کان سه‌ر هه‌ڵده‌نه‌وه‌. دووباره‌ی ده‌که‌مه‌وه‌ هه‌ندێ له‌ هاورێیانی حدکا . دیاره‌ له‌ هه‌مان کاتدا ئه‌وه‌ی لای من گرینگه‌ ئه‌و فه‌رهه‌نگ و ئه‌و کولتووری پاشقول لێک گرتنه‌یه‌ که‌ به‌ تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی سینگ بۆ یه‌کڕیزی و برایه‌تی ده‌کوتن په‌یره‌وه‌ی لێ ده‌که‌ن و تێذا کارامه‌ و پسپۆرن.. دیاره‌ هه‌موو بۆچوونه‌کان و سوکایه‌تیه‌کانی هه‌ندێ له‌ ئه‌ندامانی حدکا به‌ من و به‌ حدک و به‌ مامۆستا لای من کۆپی کراوه‌ و پارێزراوه‌ هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی رۆژیک وه‌ک به‌شێک له‌ شانازی و له‌ ته‌ربه‌یتی حیزبی بۆ به‌ره‌ی دوارۆژ له‌ توێی نووسراوه‌یه‌ک دا بڵاو بکرێته‌وه‌.

کێشه‌ی من وه‌ک کوتم ده‌گه‌ڵ که‌س و تاکی دیاری کراو نییه‌ چون ئه‌گه‌ر من دژایه‌تیه‌که‌م ده‌گه‌ڵ کاک کاووس بێ ئه‌وه‌ دامنا کاک کاووس و من لێکمان ده‌رکرد و لایه‌کی به‌لایه‌کیدا که‌وت، ئایا ئه‌و کێشه‌یه‌ جاریکی دیکه‌ و له‌ جێگایه‌کی دیکه‌ هه‌ڵناداته‌وه‌؟ ئایا ئه‌گه‌ر من بێده‌نگه‌م لێکرد ئه‌وا دیسان ئه‌و کێشه‌یه‌ بار ده‌کات و به‌ستێنه‌که‌ ده‌بێ به‌ زمانی محه‌مه‌دی مه‌هدی؟ بۆیه‌ کێشه‌ی من ده‌گه‌ڵ ئه‌و عه‌قڵیه‌ته‌یه‌ که‌ دوای سی ساڵ خه‌بات و تێکۆشان و دوای ده‌یان ساڵ ژیان له‌ هه‌نده‌ران و له‌ دنیای پێشکه‌وتوو و موته‌مه‌دین ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ر دا نایه‌و هه‌ر وه‌ک ڕابردووی دوور چه‌ق به‌ستوو و هه‌ناسه‌ سارد ماوه‌ته‌وه‌ . کێشه‌ و نیگه‌رانی من ئه‌وه‌یه‌ که‌ به‌ره‌ی داهاتووش له‌ ئێمه‌مانان فێری شێوازی دیالۆگ و گفتگۆ بن و به‌ دڵنیاییش هه‌رجۆره‌ ئه‌ده‌بیاتیک به‌ چاک و خه‌راپییه‌وه‌ شوێنی خۆی له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگا داده‌نێ.

با که‌س پێێ وانه‌بێ من رقم هه‌ستاوه‌ و تووڕه‌ بووم و ئه‌و بابه‌ته‌ به‌ تووڕێی ده‌نووسم، ئه‌گه‌رتووڕه‌بم له‌ ده‌ست ئه‌و کولتووره‌ سه‌قه‌ته‌ تووڕه‌م که‌ له‌ سه‌ڕێ ڕا ده‌رژێته‌ ناو ده‌ماره‌کانی کۆمه‌ڵگا، ده‌نا به‌ڵێن بێ کاک کاووس له‌وه‌ش زیاتر بێرێزم پێبکا من نه‌ رقم لێی ده‌بێته‌وه‌ و نه‌ به‌ هێنانه‌ گۆڕی ئه‌و باسه‌ روانگه‌م به‌رامبه‌ری ده‌گۆرێ . چۆن له‌ ڕابردوو سه‌یری کاک کاووسم کردوه‌ هه‌ر وه‌ک هه‌فته‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر سه‌یری ده‌که‌م و پێشم به‌ که‌سێکی تێکۆشه‌ره‌ که‌ به‌شێک له‌ ژیان و ته‌مه‌نی خۆی فیدای گه‌له‌که‌ی کردوه‌ و رێزم بۆ تێکۆشان و خه‌بات و فیداکاریه‌کانی تا ئێستاش هه‌یه‌.

No comments:

Post a Comment