ئیسلامی سیاسیی
هه‌تا باسی بێڕه‌حمی و وه‌حشیگه‌ری ئه‌و ده‌سته له گروپه ترۆریسته ئیسلامیه‌کان ده‌که‌ین دۆستانیک په‌یدا ده‌بن له رووی دڵسۆزییه‌وه داوا ده‌که‌ن ئه‌و باسانه نه‌وروژێنین. ئه‌وان پێیان وایه ئه‌و باسانه رێزی خه‌ڵک وگه‌لی کورد شه‌ق ده‌که‌ن ، دۆستان، هاوڕێیانم، خۆشه‌ویستانم، ئه‌و ئیسلامه سیاسییه مرۆڤ کوژه و ترۆریسته بێره‌حمه وجوودی هه‌یه، مه‌ترسیداره، هاشای لێناکرێ. چۆن ده‌بێ باسی شتێک نه‌کرێ که هه‌یه و گرێ کوێره‌ی ژیانی مرۆڤه‌کانه و ئاسووده‌یی وئارامی ئینسانه‌کان ده‌شڵه‌ژێنێ؟! چۆن ده‌بێ باسی نه‌که‌ین کاتێ به دڕندانه ترین شێوه به‌ربوونه‌ته جه‌سته‌ی مرۆفایه‌تی، به‌ربوونه‌ته هه‌ودای خه‌یاڵی عه‌شق وخۆشه‌ویستی ویشک کردنی کانیاوی ژیان!
نا .... نا .. من له ئاست ئه‌و وه‌حشیگه‌رییه‌ی که خه‌ریکه ده‌بێته مڵۆزمێکی مه‌ترسیدار بۆ سه‌ر ژیان و گوزه‌ران و عه‌قڵیه‌ت و فه‌لسه‌فه‌ی ئینسانه‌کان بێده‌نگ نابم، له‌قاوی ده‌ده‌م! هۆ کورو کچانی نیشتمانم، هۆ لاوه‌کان، مێرمنداڵانی دڵ پڕله‌هه‌ستی کوردستان! ئامان و سه‌ت ئامان رۆڵه.... وشیار و به ئاگا بن... داوتان له داوی ئه‌و دڕندانه نه‌که‌وێ! ئامان و سه‌ت ئامان رۆڵه نه‌که‌ن فریوی به‌درۆی به‌هه‌شتی به‌لێن پێدراوی ئه‌و دڕندانه بخۆن... به‌هه‌شت و ئاسووده‌یی ئه‌و دنیا و ئه‌م دنیایه له پاراستنی گیانی مرۆڤه‌کان و هاوده‌ری و هاوخه‌می و یارمه‌تیدانیانه نه‌ک له سه‌ربڕین و کوشتاریاندا! جگه‌رگۆشه‌کانی کوردستان، ئاگادار بن، نه‌که‌ونه داوی ئیسلامی سیاسیی ، ئه‌و به حوکمی شه‌ریعه‌ت ره‌فتار ده‌گه‌ڵ من و تۆ و ئه‌و ده‌کات. ئه‌و ژیان و گوزه‌رانی خۆی له تێکدانی ژیان و گوزه‌رانی مرۆڤه‌کاندا فۆرمۆڵه کردووه و بنه‌ماکه‌ی له‌سه‌ر کوشتن وتۆقاندن و سه‌ربڕینه.
لاوانی کورد، کچان و کورانی کورده‌واری، تکایه هه‌ر به‌چه‌کی عه‌شق و خۆشه‌ویستی مرۆڤه‌کان، خۆشه‌ویستی به‌رامبه‌ر هه‌موو ئایین و ره‌گه‌ز و دین و مه‌سه‌بێکه‌وه، به هه‌موو بیر و باوه‌رێکی جیاوازه‌وه، به‌ره‌وڕووی په‌یامهێنه‌رانی مه‌رگ و نه‌مان ببنه‌وه. چاوتان بکه‌نه‌وه و هه‌رکه‌س دۆست و که‌سی خۆی له مه‌ترسی ئه‌و بیرۆکه مه‌ترسیداره دژی ئینسانییه ئاگادار کاته‌وه، ئه‌وه ئه‌رکه له سه‌ر شانتان، ئه‌رکی ئینسانی و نیشتمانی هه‌موو مرۆڤێک. با هه‌ر که‌سه و له‌به‌ر خۆیه‌وه به‌رامبه‌ر به‌و ته‌وژمه مه‌ترسیداره بۆ سه‌ر رووح وره‌وانی کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ری وه‌ده‌نگ بێ.

No comments:
Post a Comment