تاڵه ژین 2
یادێک له حاجی جانگیر بابم و دووهه‌ڵوێستی له‌بیر نه‌کراو
یادێک له حاجی جانگیر بابم و دووهه‌ڵوێستی له‌بیر نه‌کراو
له‌دوای هاتنه سه‌رکاری خومه‌ینی و رێژیمه‌که‌ی بابم نوێژی جومعه‌ی نه‌کرد
حاجی جانگیر که منداڵه‌کانی خۆی و منداڵی زۆربه‌ی خزم و که‌س پێیان ده‌کوت "ئه‌با"، هه‌ر له ده‌سپێکی هاتنه سه‌ر کاری ئه‌و رێژیمه خۆشی لێی نه‌هات و دانووی ده‌گه‌ڵی نه‌کوڵا. لێشی نه‌ده‌پێچانه‌وه و زۆر جاران که به‌زه‌ره‌ریشی ته‌واو بووبا قسه‌ی خۆی ده‌کرد و به‌ڕاستی کاتێ که پێکه‌وه ده‌بووین و ده‌گه‌ڵیان تووشی قڕه ده‌بوو من نیگه‌ران ده‌بووم، هه‌ر بۆیه له دوای هاتنه سه‌ر کاری ئه‌و رێژیمه دا بابم له هه‌ڵوێستێکی سه‌یردا نوێژی جومعه‌ی نه‌ده‌کرد و دژایه‌تی ئه‌و که‌سانه‌شی ده‌کرد که ده‌چوونه نوێژی جومعه‌ی، قسه‌ی هیچ مامۆستایه‌کی ئایینییشی ده‌سه‌رییه‌وه نه‌ده‌چوو که پێیان ده‌کوت نوێژی خۆت بکه حاجی خۆ نوێژی جومعه هی ده‌وڵه‌ت نییه! بۆ نموونه زۆر جار به‌ڕێز مامۆستا مه‌لاعه‌زیزی مزگه‌وتی حاجی ئه‌حمه‌د که بابمی زۆر خۆش ده‌ویست و بابیشم رێزێکی یه‌کجار زۆری بۆمامۆستا هه‌بوو به بابمی ده‌کوت که نوێژی جومعه‌کان ده‌ست پێبکاته‌وه به‌ڵام بابم به قسه‌ی ئه‌ویشی نه‌ده‌کرد و تا فه‌وتی کرد نوێژی جومعه‌ی له پشت ئیمام جومعه ده‌ستنیشانکراوه‌کانی مزگه‌وتی سوور واته مزگه‌وتی جومعه‌ی نه‌کرد. ئه‌و یه‌ک ده‌لیلی هه‌بوو که هه‌میشه و له هه‌موو جێگایه‌ک له دیفاع له هه‌ڵوێسته‌که‌ی خۆیدا ده‌یکوته‌وه:
"ئه‌من چۆن له پشت مه‌لایه‌ک نوێژی جومعه ده‌که‌م که وه‌ک توتی ئه‌وه‌ی پێیان کوتووه دووباره‌ی ده‌کاته‌وه، ئه‌من چۆن له پشت مه‌لایه‌ک نوێژی جومعه ده‌که‌م که تفه‌نگێکی به‌ده‌سته وه گرتووه و هه‌ر به‌و تفه‌نگه‌ی و هه‌ر به‌و ته‌بلیغاته‌ی کوڕی کوردی ده‌کوژن و ئه‌منیش ده‌بێ بچم له پشت سه‌ری نوێژی جومعه بکه‌م! وه‌ڵا له نێوه‌راستی کڵی جه‌حه‌نده‌مێم هاوێن هه‌تا ئه‌وانه هه‌بن و ئه‌من هه‌بم نوێژی جومعه‌یان له پشت سه‌ری ناکه‌م!" ئه‌وانه قسه‌کانی خۆی بوون که چاک و خه‌راپ وه‌ک خۆی باسم کردوون و شاهیدی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ش ره‌نگه هه‌ر ئێستا به سه‌دان که‌س بن.
هه‌ر وه‌ک کوتم بابم هه‌ڵوێسته‌کانی له نه‌وعی خۆیدا بێ هاوتا بوون، چاک یان خه‌راپ زۆر جاران له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دا خوێنده‌واری که‌م بوو و هه‌ر به‌شی حیساب و کتابی دووکانی خۆی ده‌زانی به‌ڵام خاوه‌ن قسه و کرداری خۆی بوو. ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی پێی بوو له درکاندنی نه‌ده‌پرینگایه‌وه!
ساڵێکی تازه‌ی سه‌رمای پاییز دا هاتبوو من و وه‌ستا ره‌شیدی ئامۆزام و مامه که‌ریم به‌فراو و سه‌لاحی کوری که جگه له بابم هه‌ر هه‌موویان له ژیاندا ماون به سواری جیبه‌که‌ی وه‌ستا ره‌شیدی ئامۆزام ده‌چووین بۆ تاڵاو، وه‌ستا ره‌شید ماشێنه‌که‌ی داژووت، ئه‌و ده‌م عوسمان تالاوی که دایکی ئامۆزای بابم بوو سێ گۆلی گه‌وره‌ی ماسی هه‌بوو ، بابم و مامه که‌ریم ده‌چون بۆ راوی ماسی له گۆڵه‌که‌ی عوسمان تاڵاوی، دیاره مامه که‌ریم راوچی نه‌بوو به‌ڵام بابم بۆ ئه‌وه‌ی ره‌فیقی بۆ په‌یدا بێ و پارتیشی لای عوسمان به‌هێزتر بێ مامه که‌ریمی فێری راو کردبوو که ده‌بووه خاڵی عوسمان. هه‌مووو که‌ڕه‌تیش راویان ده‌بوو. ئاخر گۆله‌کان پڕ بون له ماسی. ئه‌من و وه‌ستا ره‌شید ده‌چووین بۆ راوی مراوی و قاز، سه‌لاحیش ده‌چوو بۆ نانی گه‌رمه ته‌ندوور و شیرێژ و رۆنی که‌ره.
له ده‌روازه‌ی مه‌هاباد میاندواو وه‌ک هه‌میشه رایانگرتین، بازدید بوو. له پێشدا له شۆفیر را پێداهاتن که وه‌ستا ره‌شید بوو، کوجا میری؟ میریم شکار، شکار چی؟ ئۆرده‌ک و قاز! کو توفه‌نگیت؟ اینها پشت سه‌ره‌مێ. جه‌واز هه‌م دارید؟ به‌لێ بفه‌رما! له کۆڵی بوونه‌وه ، هه‌ر له جێیوه له‌منی پرسی منیش وڵامی خۆم داوه و نه‌جاتیمان هات، ئه‌وجار چووه ئه‌وبه‌ری و به فشه له بابمی پرسی حاجی کو توفه‌نگێ شما؟ بابیشم کوتی درخانه است. ئێ پس توفه‌نگ هه‌م دارید. بابیشم کوتی ناوه‌ڵا نه‌دارم اما شوما گوفتی کو توفه‌نگێت من هم گوفته‌م در خانه است! پاسداره خۆی سوور هه‌ڵگێرا و کوتی مه‌سخه‌ره میکونی مرا؟! بابیشم کوتی نه‌خێر مه‌سخه‌ره نمیکۆنه‌م. پاسداره دیسان ده‌ستی پیکرد و کوتی حاجی! من وه‌زیفه دارم از شوما بپورسم از کوجا میای کوجا میری، من از اسفهان آمده‌ام به شما خدمت کونه‌م چرا با من اینجووری سوحبه‌ت میکونی؟ بابیشم هه‌ڵیدایه و کوتی :
من در این شهر به دنیا آمه‌ده‌ام، شما ماڵ ئیسفه‌هان هستی ، این من هستم که باید از شما بپرسم این‌جا چکار می‌کنی نه شما، این‌جا شهر من است، خاک من است! شما من پیر مرد را مسخره میکونی که من توفه‌نگه‌م کجاست؟ پاسداره که گوێی له‌و قسانه بوو سوور سوور هه‌ڵگه‌ڕا... من له قسه‌کانی بابم نیگه‌ران بووم هه‌ر ده‌م بۆڵاند که له‌کۆڵ کابرا بیته‌وه .. له‌و ده‌مه‌دا پاسداره تاوێک له بابم ڕاما و ئه‌و جار به‌ئه‌سپایی هه‌ندێک پاشه‌و پاش کشایه‌وه و کوتی..... برید....
No comments:
Post a Comment