رێژیمه داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان هه‌ر به‌ته‌نیا له رێگای چه‌ک و
سه‌رکوتکردنی جه‌سته‌یی درێژه به داگیرکاری خۆیان ناده‌ن ، ئه‌وان
گه‌وره‌ترین ئامرازیان که‌ڵک وه‌رگرتن له‌هه‌مان کولتووره پاشکه‌وتوو و
خێڵه‌کیه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگایه، یه‌کێک له چه‌که هه‌ره قێزه‌وه‌نه‌کان و
ئامرازه هه‌ره مه‌ترسیداره‌کان ئه‌وه‌یه که کۆمه‌ڵگا
دواکه‌وتووه‌کان به هه‌مان ره‌وتی رابردوو دا باژۆن و هه‌مان رچه‌یان بۆ
بکوتنه‌وه. دابه‌ش کردنی کۆمه‌ڵگا له هه‌موو روویه‌که‌وه به دوو توێژی
ژن و پیاو و هه‌لکێشانی یه‌کیان تا په‌ڕپه‌ڕۆچکه و داکێشانی یه‌کی تریان
تا ئه‌وپه‌ڕی نزمی مانای له کار خستن و له گه‌ڕ خستنتی وزه و تواناکانی
نێوه‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌یه. ئه‌و ئامانجه‌ی دوژمنان وا خه‌ریکه له گۆڕ
ده‌نرێ و ئه‌و وزه و توانایه ده‌گه‌ڕێته‌وه ناو ده‌ماره‌کانی له‌شی
مرۆڤی کورد.
دابه‌ش کردنی کۆمه‌ڵگا به‌و دوو توێژه جیاوازه و به‌و
جیاوازیانه که یه‌کیان مایه‌ی لاوازی و بیهێزی و به که‌سێتی بێ وئه‌وی
تریان هیمای هێز وده‌سه‌ڵات شانازی، خۆی له خۆیدا سته‌مێکه له گوتن و
گێڕانه‌وه نایه. ئه‌و شێوازه له بیر کردنه‌وه وای کردووه که رۆژ
نییه له گۆشه‌و که‌ناری نیشتانی داگیرکراو دا ژنان و کچان و له راستیدا
دایکان و خوشکانی ئێمه ئاگر له جه‌سته‌یان به‌رنه‌ده‌ن.
رێژیمی
ئیسلامی ئێران که هه‌میشه و هه‌ر له رێگای فریو و گێلاندن و گه‌وجاندنی
خه‌ڵکه‌وه بناخه‌کانی ده‌وڵه‌ت و سیسته‌م و ده‌سه‌ڵاتی خۆی به هێز
کردووه ئه‌مجاره‌ش له کوردستان نه‌خشه‌یه‌کی گلاوی داڕشت و بۆ ئه‌تک
کردنی پیاوێک ، به هه‌مان ئوسلوبی کۆن جلی ژنانی له‌به‌ر کرد و به
مه‌ریوان دا سووراندییه‌وه. ئه‌گه‌رچی وه‌ک له کۆنه‌وه باو بووه ئه‌وه
جۆڕێک بێرێزی کرد ن و هه‌تکی حورمه‌ت کردنی پێاوه‌که بووه به‌ڵام
ئه‌مجاره‌یان لێکدانه‌وه‌یه‌کی دیکه بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه له ناو
کۆمه‌ڵگا دا دروست بوو. ئه‌ویش ئه‌وه بوو که ئه‌و بێڕێزییه به‌ر له‌وه‌ی
به پیاوه‌که کرابێ به ژنی کورد به گشتی کراوه! ئه‌و کاره هه‌ر له
سه‌ره‌تاوه ده‌گه‌ڵ ناره‌زایه‌تی ژنان و پیاوانی وشیاری کورد به‌ره‌وڕوو
بوو، سه‌ره‌تا له ماڵپه‌ڕه کوردیه‌کان ئه‌و هه‌واڵه بڵاو کرایه‌وه،
پاشان که‌وته ناو تۆره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و یه‌ک له‌وان فه‌یس بووک. چی
پێ نه‌چوو شۆڕشێک به‌رپا بوو، ژنان له مه‌ریوان به‌رامبه‌ر به‌و کاره و
بۆ ناره‌زایه‌تی به‌م بێڕێزییه رژانه نێو شه‌قامه‌کان و پاشان له
ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش پیاوان به پۆشینی جل‌و به‌رگی ژنانی کورد بۆ به‌رپه‌رچ
دانه‌وه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته چه‌وته‌ی رێژیم و حکوومه‌ت به هانای ژنانه‌وه
هاتن و ئیتر وه‌زعه‌که به بارێکی دیکه دا که‌وت. ئه‌و حه‌ڕه‌که‌ته‌ی
ژنان و ئه‌و هه‌نگاوه‌ی روونترین په‌یامی ئه‌وه‌یه که کۆمه‌ڵگای
کورده‌واری گۆڕانی گه‌وره‌ی هزری و فکری به‌سه‌ر داهاتووه و له هه‌مان
کاتد ئه‌و کرداره که‌لێنێکی گه‌وره‌شی خسته نێوان کۆمه‌ڵگای کوردستان و
ئه‌و‌انی دیکه به تایبه‌تی له نێوان کولتوری کورد و کولتوری
داگیرکه‌ران.
ئه‌و هه‌نگاوه‌ی پیاوان له راستیدا بزووتنه‌وه‌یه‌کی
نوێ کرداری و پێشکه‌وتوانه‌یه، ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه په‌یامێکی گرینگی
دیکه‌شی پێیه ئه‌ویش سه‌ره‌تای داڕمان و هه‌ره‌س هێنانی کولتووری سه‌قه‌تی
پیاوسالاری و دابه‌شبوونی کۆمه‌ڵگا به دوو توێژی ته‌واو لێک جیاواز.
دڵخۆشم که ئه‌مڕۆ شاهیدی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌م که بێ گومان کاری یه‌کجار
گه‌وره وئه‌رینی ده‌کاته سه‌ر مێشک و بیری لاوانی کورد.
No comments:
Post a Comment