پێگەیەک بۆ دەربڕینی بیری ئازاد، بیری رەخنەگرانەی سەردەم. ئەو بیرەی رەخنە دەگرێ بەڵام حورمەتی بەرامبەرەکەی رادەگرێ
Friday, 12 April 2013
مامۆستا هێرش، (کاک سولەیمان چیڕە) ماڵئاوا
مرۆڤ دەتوانێ لە سەر هەر بیر و باوەڕێک بێ هەم خزمەت بە گەڵ و وڵاتەکەی بکات ، هەم خۆی لە خەڵک و هەم خەڵک لە خۆی بزانێ، مامۆستا هێرش وابوو، بۆیە خۆشەوستی هەموو لایەک بوو. یادت هەزاران جار بە خێر، لە ناو دڵ و دەروونی هاوڕێ و دۆستانت دا هەمیشە زیندووی. خزمەتەکانت لەبەر چاوی ئەمەگناسانەی گەلی کورد ون نابن. ئەگەرچی لە ژیانت دا حەساوە نەبووی، هەمیشە ئازاری گەلت لە کۆڵ نابوو، شەوانە بە دەم خەون و خەمەکانی نیشتمانەوە وەنەوزت دەدا و ئەگەرچی..... مۆتەکەی مەرگ مەودای نەدای چاوت بە ئازادی کوردستان و سەرفرازی زیاتری گەل روون بێتەوە بەڵام من دڵنیام تۆ نامری، لەگەڵمان دای، لە ناومان دای، لە ناو بیر و هزر و هەناومان دای
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
No comments:
Post a Comment