باشوور زۆر زوو رابردووی له بیر خۆی
برده‌وه برایم جه‌هانگیری
ده‌ستێک خه‌ریکه ئاژاوه ده‌نێته‌وه
باشووری کو‌ردستان زۆر زوو رابردووی پڕ
له خوێن و قوربانیدانی له بیر برده‌وه. ئه‌و کاتانه‌ی له بیر نه‌ماوه که هیچ
که‌س نه له شه‌قام و نه له کۆڵان نه
له ماڵی خۆی غیره‌تی ده‌ربڕینی باوه‌ڕی خۆی نه‌بوو. له راستیدا که‌س، که‌س نه‌بوو،
مرۆڤی کورد و کوردایه‌تی ته‌نیا له دڵدا و ئه‌ویش له قوژبنی هه‌ره بێ جووڵه‌ی
دڵدا بوونی هه‌بوو. کورد و کوردایه‌تی هه‌ر له شاخ بوو، دیاره ته‌نزیمیش له
لایه‌ن هه‌ندێ خه‌باتکاری له خۆبردووه هه‌بوو، ناحه‌قیشیان نه‌بوو رێژیمێکی
فاشیستی دڕنده‌ی وه‌ک سه‌دام حوسێن حوکمی وڵاتی به‌ده‌ست بوو. ئه‌و گه‌وره و
بچووک و ژن و پیاوی نه‌ده‌ناسی ، بۆ به‌گژ داهاتنیان فه‌رقی پێنه‌ده‌کردن.
به‌ره‌ی تازه پێگه‌یشتووی باشوور ره‌نگه ئه‌و
میژوویه‌ی بیستبێ به‌ڵام هه‌ستی پێنه‌کردووه، خۆی نه‌ی دیتووه تا بزانێ ژیان له
ژێرده‌سته‌یی و له ژێر حوکمی داگیرکه‌ردا چه‌نده دژواره، ئه‌و که چاوی کرده‌وه به‌سه‌ر
شه‌ڕی براکوژی دا که‌وت، دوو حیزب، دوو ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌یی، به‌گژ یه‌کدا هاتن،
ده‌مارگرژی وه‌ک سێڵاو خۆی به‌ده‌ماره‌کانی خوێنی به‌ره‌ی تازه چاوکراوه‌ی کورد داکرد.
ئه‌وان فێری بێرێزی کردن و جنێودان و سووکایه‌تی بوون، فێری یه‌کتر کوشتن بوون، فێر بوون یه‌کتر به چاوی دوژمن
سه‌یر بکه‌ن نه‌ک به چاوی هێزێکی کوردی
هاوخه‌بات و جودابیر. ئه‌وه کاره‌ساتبارترین ده‌سکه‌وتی شه‌ڕی خۆکوژی بوو له
باشووری کو‌ردستان.
شه‌ڕ راوه‌ستا و به هیمه‌تی ئه‌مریکا و ولاته ئوروپاییه‌کان هێزه‌کانی
کوردی ده‌ستیان له کورد کوشتن هه‌ڵگرت، به‌ڵام خۆم ئه‌و برینه وازوو سارێژ
نابێته‌وه، ئه‌وه‌ی کوره‌که‌ی به‌ده‌ستی پارتی کوژراوه محاڵه دانی به‌خێر به
پارتی دا بێنێ و ئه‌وه‌ی که کوره‌که‌شی یان بابی یان برای به‌ده‌ستی یه‌کیه‌تی
کوژرابێ به هه‌مان شێوه. هه‌رگیز دانی به خێر به یه‌کیه‌تی دانانێ . ئه‌وان له
ده‌گمه‌ن حاڵه‌ته‌کاندا خوێنی رۆڵه و که‌سوکاریان له‌بیر ده‌که‌ن. هه‌ر بۆیه
ناوه ناوه و لێره‌وه له‌وێ هه‌ر که‌س و لایه‌نێک فووویه‌ک له خۆڵه‌مێشی ئه‌و
ئاگره ماڵوێرانکه‌ره بکات دووباره پوولووه‌کان ده‌گه‌شێنه‌وه و هه‌مان هه‌لوو
مه‌رج و فه‌زای تاڵ، باڵ به‌سه‌ر کو‌ردستان و باشووری بریندار دا ده‌کیشێ.
ئێشتا وپاش چه‌ندین ساڵ و ئه‌گه‌رچی قه‌تماخه‌ی
برینه‌که هێشتا ویشک نه‌بۆته‌وه دیسان ده‌نگ دێ، ده‌نگی که‌ڕه‌نای جه‌نگ دێ،
کانالی NRT له زمان یه‌کێک له‌و که‌سانه‌ی پیوه‌ندی ته‌له‌یفوونی
به‌و کاناله کردوووه جنیو سووکایه‌تی به مسته‌فا بارزانی نه‌مر بلاو کردۆته‌وه،
خه‌ڵکێک چوونه به‌رده‌رگای کاناڵه‌که و ده‌نگی ناره‌زایه‌تیان له‌و باره‌وه
بڵیند کرده‌وه. له‌م نێوه دا ئه‌وه‌ی زۆر سه‌رنجی منی راکێشا ئه‌وه بوو که هه‌رچی
رۆژنامه‌ی ئه‌هلی و سه‌ربه‌خۆ و ئازادی باشووور هه‌یه یه‌ک دانه‌شیان به‌لای ئه‌وه
دانه‌چوون که نقورچێک له‌و کاناڵه بگرن و بڵێن تۆ نابێ شتی وا بڵاو بکه‌یه‌وه و
جنێو بێڕێزی کردن له هیچ کویی دنیا دا ناچێته خانه‌ی ئازادی راده‌ڕبڕین! هه‌رچی هه‌یه
هه‌ر هێرش بۆ سه‌ر پارتی و لایه‌نگرانی پارتییه ئه‌ویش ته‌نیا له سڵیمانی و له
هه‌ندێ شاری گه‌رمیان. ئایا دیسان سناریۆکه‌ی چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ری سلێمانی به‌هاوکاری
ئه‌و رۆژنامه ئازادانه به‌ڕیوه‌یه و بۆنی خوێن رشتننێکی دیکه دێ، یان ئه‌وه‌تآ لایه‌نه‌کان ده‌توانن به دان به
خۆداگرتن و وشیاربوون نه‌هێڵن ئاواتی
دوژمنان به‌دی بێ.
له‌هه‌مان کاتدا ئه‌و پرسیاره‌ش هه‌یه که گه‌لۆ
چما رۆژنامه و گوڤاره‌کانی باشوور مافی خۆپیشاندان و دانی درشمی رووخاندنی حکوومه‌تی
باشووریش بۆ خۆپێشانده‌ران به‌ره‌وا ده‌زانن به‌لام ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌یه‌ک یان تی ڤی
یه‌ک کارێکی نابه‌جێی کرد یان هه‌ڵه‌یه‌کی کرد ئه‌وه که‌س نابێ لێی به‌رپرسیار بێ
و خۆپێشاندانیش دژی ئه‌و تی ڤی یه که ئیدی ئێستا بۆته موقه‌ده‌سترین موقه‌ده‌س! کارێکی تێکده‌رانه
و به‌کرێگیراوانه‌یه و......مانای چییه که لایه‌نگرانی پارتی و لایه‌نگرانی بارزانی که ره‌نگه
پارتیش نه‌بن مافی ئه‌وه‌یان نییه کاتێ بێڕێزی به سه‌رکرده‌یه‌کی ناوداری وه‌ک
بارزانی ده‌کرێ بچن و بڵێین ئیوه به بێرێزیکردن به بارزانی هه‌ر ته‌نیا خۆتان
سووک ده‌که‌ن! به‌سه سووکایه‌تی به‌که‌سایه‌تیه کورده‌کان مه‌که‌ن! ئه‌وه‌ی
ئێستاش مێدیای به ناو ئه‌هلی و سه‌ربه‌خۆی باشوور ده‌یکات هه‌ر هه‌مان ئیده و مه‌رام
و باوه‌ڕ بڵاو ده‌کاته‌وه که مێدیای به‌عس بلاوی ده‌کرده‌وه. له روانگه‌ی منه‌وه
ئه‌وانه‌هه‌زار ساڵی به خۆیان هه‌ڵنبڵیین من فه‌رقیان پیناکه‌م ده‌گه‌ڵ ئیعلامی
حکوومه‌ت داگیرکه‌ر و دیکتاتۆڕه‌کان. ئه‌گه‌ر ئازادی شایانی رێز لێنانه ئه‌و
ئازادییه بۆ هه‌موو لایه‌ک ده‌بێ پارێزراو بێ. ئازادی جاده‌یه‌کی یه‌ک ساید نییه
وه‌کی ئه‌و به‌ڕیزانه لیکی ده‌ده‌نه‌وه.
ئاوێنه له تازه‌ترین هه‌واڵی دا سه‌باره‌ت به
گرژییه‌که‌ی باشوور که سه‌رچاوه‌که‌ی جنێودان بوو به مسته‌فا بارزانی نه‌مر له
کاناڵی ئین ئار تی ، ده‌نووسێ :
"ئاوێنه، هه‌ولێر: به‌پێی
زانیارییه‌كانی ئاوێنه، دوای ئه‌وه‌ی كه‌سێك له‌به‌رنامه‌یه‌كی راسته‌وخۆی
كه‌ناڵی NRTدا
جنێو به"مسته‌فا بارزانی" ده‌دا‌و ژماره‌یه‌ك لایه‌نگرو ئه‌ندامی
توڕه‌ی پارتیش وه‌ك ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له‌به‌رده‌م كه‌ناڵه‌كه‌دا كۆده‌بنه‌وه‌و
هاوكاتیش گروپێك به‌ناوی گه‌نجانی توڕه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی سوتاندنی باره‌گای لقی
12ی
پارتی دیموکراتی کو‌ردستان له‌هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌ن‌و له‌هه‌مان ئێواره‌شدا چه‌ند ته‌قه‌یه‌ك
به‌سه‌ر ئه‌و باره‌گایه‌دا ده‌كرێت، كاربه‌ده‌ستانی پارتی له‌هه‌ولێر په‌یوه‌ندی
ده‌كه‌ن به‌به‌رپرسێكی باڵاوه‌و پێیده‌ڵێن "ئه‌و وه‌زعه چییه له‌سلێمانی؟
تكایه ئه‌گه‌ر كۆنتڕۆڵ نییه ئێمه خۆمان هێز ده‌هێنین بۆ ئه‌وه‌ی بنكه‌و باره‌گاكانمان
بپارێزین"، به‌ڵام به‌رپرسه‌كه پێیانده‌ڵێت "نه‌خێر كۆنتڕۆڵ هه‌یه‌و
هێز مه‌هێنن، خۆمان پاراستنی بنكه‌و باره‌گاكانتان له‌ئه‌ستۆ ده‌گرین".
بلاو کردنه‌وه‌ی ئه‌و خه‌به‌ره وه‌ک خه‌بر ئه‌گه‌ر راست بێ دیسان هیچ کێشه
نییه، به‌ڵام مه‌سه‌له چییه ، بۆچی دوای جنێودان و سووکایه‌تی به بارزانی ئه‌وجار
له هه‌ڵه‌بچه ته‌قه به‌سه‌ر باره‌گای پارتی دا ده‌کرێ؟ گه‌نجانی تووڕه یانی چی
و کێیان له پشته؟ئایا NRT خۆی له‌بنه‌وه و به خشکه بۆته حیزب و که‌س نه‌یزانێوه یان هێزێکی دیکه‌ی
له پشته؟ یاخود هێزێکی دیکه‌ی شاراوه هه‌یه که ده‌یهه‌وێ وه‌زعه‌که
بشێوێنێ. ئایا گه‌نجانی تووڕه ی ناوچه‌ی سلێمانی که له پارتی تووڕه‌ن ئه‌و شه‌رعیه‌ته‌یان
له کوێ هیناوه و که‌ی بون به گروپیکی ناسراو که له مێدیاکان ئاوا باسیان
بکرێ؟ ئه‌دی ئه‌گه‌ر سبه‌ی گه‌نجانی تووڕه‌ی هه‌ولێر و دهۆک و زاخۆ و باقی شوێنه‌کانی
دیکه له دژی گؤران و ده‌سته دیار و نادیاره‌کانی ئه‌و بشێوی سازکردنه دروست
بوون کێ وڵام ده‌ر ده‌بێت و ئه‌ساسه‌ن چ ده‌قه‌ومێ؟ئه‌و گه‌مه منداڵانه‌یه چۆنه ده‌بێته خۆراکێکی مێداییای و هیچ بێر له ئاسه‌واره نه‌رینییه‌کانی ناکرێته‌وه؟
دۆینێ له رۆژه‌هه‌ڵاتی کو‌ردستان و له سه‌ر
سنوور سێ کۆڵبه‌ری لاو به‌ده‌ستی هێزه‌کانی ئێرانی کوژران، یه‌کێک له ناوخۆی کو‌ردستان له‌و باره‌وه و سه‌باره‌ت به دوویان ئاوای بۆ
من نووسیبوو:"ووشیار 17 ساڵه و یه ک مانگه زه ماوه ندی کردووه .
حسێن 19 ساڵه و پار دایکییان له ده س داوه و خوشکێکی 10 ساڵه ی نه خۆشییان هه یه".
هه‌موو ئه‌و گرێ و گؤڵه ده‌روونیه‌تان نابێته
ئه‌و سته‌مه‌ی دۆێنێ له بنه ماڵه‌یه‌کی مه‌هابادی کرا که هه‌ردووک
کوری یه‌ک بنه‌ماڵه‌ن و له‌سه‌ر سنوور ته‌نیا به تاوانی که‌سابه‌ت و نان په‌یدا کردن وه‌به‌ر ده‌سڕێژی کولـله دران. شێر و ڕێوی مه‌هێننه‌وه و باسی 17 شوباتی دووساڵ له‌مه‌و
به‌رم بۆ مه‌که‌ن. ئه‌و لاوانه‌ش ئه‌و ده‌می که شه‌هید کران ئێوه بوون که نامه‌سئوولانه
به کوشتتان دان، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ن به ئاره‌زووه تاکه که‌سێیه‌کانتان.
بۆ ئه‌وه‌ی کۆنه قین بژێننه‌وه دووباره
هه‌ولێرچێتی و سلێمانی چێتی بژێننه‌وه، ئه‌و سیاسه‌ته‌ی به‌عس نواندی و بۆ درێژ ماوه
تێیدا سه‌رکه‌وت. له‌و هه‌لوومه‌رجه دا کێ ده‌بێ ده‌فکری چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌و بێسه‌ره‌وبه‌ره‌ییه
دا بێ که به ناوی ئازادی خه‌ریکه هه‌م روخساری ئازادی ناشیرین ده‌کات و هه‌میش
له هه‌وڵی ئه‌وه دایه ئاگڕی شه‌ڕی براکوژی نوێ بکاته‌وه و کوڕی خه‌ڵکی فه‌قیر و هه‌ژار بکاته
سووته‌مه‌نی ئه‌و ئاگره. ئه‌وانه‌ی لێره‌وله‌وێ ئه‌و نه‌خشه گلاوه ده‌گێڕن تا
جارێکی دیکه کورد دم ده‌جه‌رگی یه‌کتر بنێ له ژێر هه‌رناوێک دا بێ پێیان خۆش بێ
و پییان ناخۆش بێ خزمه‌تکاری داگیرکه‌ر‌انی کوردستا‌نن و به‌س. ئه‌وانه هه‌ر ئه‌و
که‌سانه‌ن هه‌ر که ئاگر کڵپه‌ی ساند، به پاسپۆرتی سه‌لمێنراوی وڵاتانی ئه‌مریکایی
و ئوروپایی بۆی ده‌رده‌چن و له دووره‌وه
ده‌بنه پاڵه‌وانی مه‌یدانی شه‌ڕێکی ماڵوێرانکه‌ر که دیسان ته‌نیا کورد تێدا
دۆڕاو و مایه پووچ ده‌رده‌چێ. با وشیار و وڕیا بین ونه‌هیڵین جارێکی دیکه شه‌ڕی مالوێرانکه‌ری
براکوژی روو له کو‌ردستان بکاته‌وه. با له‌جیات زمانی شه‌ڕ به زمانی هاوولاتی و
هاو ره‌گه‌زه‌وه ده‌گه‌ڵ یه‌کتری بدوێین و ره‌خنه بگرین.
www.awene.com/article/2013/02/12/19235http://rojhelattimes.org/read.php?id=6411
No comments:
Post a Comment