Friday, 8 February 2013



ئافه‌رین گه‌لی میسر، ئافه‌ریم گه‌لی تونیس

بڵا ئێرانیه‌کانی خاوه‌ن ته‌مه‌دونی چه‌ند هه‌زارساڵه‌ فێر ببن!

راپۆرتێکی سه‌رنج راکێش له‌ سه‌ر راپه‌ڕینی نوێ گه‌لی تونیس

دوای ترۆری سیاسه‌تمه‌ده‌رێکی ده‌ژبه‌ری حکوومه‌تی غه‌نووشی و حیزبی ئیسلامی النهضه‌ی ئه‌و وڵاته‌ که‌ مافناسێکی ته‌مه‌ن 48 ساڵان بوو تونیس ده‌گه‌ڵ قه‌یرانێکی گه‌وره‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ره‌وڕوو بووه‌ و ده‌وڵه‌ت هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌ وخهۆپێشانده‌ران له‌ زۆربه‌ی شاره‌کان ده‌فته‌ری حیزبه‌ ئیسلامییه حاکمه‌که‌یان ئاگر تێبه‌ردا. حیزبی ئیسلامی النهضه‌ش راست وێنه‌ی ئه‌خوانی میسر ده‌گه‌ڵ ئاسته‌نگی گه‌وره‌ به‌ره‌وڕوو بووه‌ و وادیاره‌ خه‌ڵکی ئه‌و وڵاتانه‌ وا به‌ هاسانی ناچنه‌ ژێر باری رێژیم و ده‌سه‌ڵاتدارنی ئیسلامی ئه‌و وڵاته‌. وا دیاره‌ خه‌ڵکی تونیسیش ریگا ناده‌ن ئیسلامی سیاسیی به‌ هه‌وه‌سی خۆی هه‌رچی پێی خۆش بێ له‌ تونیس ئه‌نجامی بدات.

به‌دوای رووخانی حکوومه‌تی زه‌ینالعابدین بن عه‌لی ئیسلامیه‌کانی تونیس ده‌سه‌ڵاتیان گرته‌ ده‌ست و حیزبی نیهزه‌ یان "نهضت "توانی ببێته‌ حیزبی حاکم . له‌ ته‌نیشت ئه‌و حیزبه‌ ئیسلامییه‌ یه‌کیه‌تی میللی دیفاع له‌ شۆڕش "اتحادیه‌ ملی حمایت از انقلاب" که‌ گروپێکی سیاسیی چه‌کداره‌ دروست بووه‌ و غه‌نووشی هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ دیفاعی له‌و هێزه‌ کردووه‌ و پشتگیری کردوون. ئێستا گروپی ئۆپۆزیسیۆن ئه‌و تاقمه‌ که‌ میلیشیای چه‌کداریشی هه‌یه‌ به‌ ترۆری " بلعید" سیاسه‌تمه‌داری نارازی و موخالیفی یازای حکوومه‌تی ئیسلامگه‌رای تونیس تاوانبار ده‌که‌ن.
سه‌رنج راکیش ئه‌وه‌یه‌ ئیسلام که‌ له‌ وڵاتانی عه‌ڕه‌بدا رێشه‌ی له‌ مێژێنه‌ی هه‌یه‌ سه‌رچاوه‌که‌شی هه‌ر ئه‌و ولاتانه‌یه‌، وادیاره‌ ناتوانێ وه‌ک ده‌سه‌ڵات هه‌رچی پێی خۆش بوو له‌و وڵاتانه‌ دا بیکا و دای سه‌پێنێ که‌چی له‌ وڵاتی خاوه‌ن ته‌مه‌دون و ژیاری چه‌ند هه‌زار ساڵه‌ی ئێران (به‌ قه‌لی فارسه‌کان) ئیسلامی سیاسیی ئه‌ویش له‌ جۆری هه‌ره‌ دواکه‌وتوو و کۆنه‌ په‌ره‌ستی ئه‌وا زیاتر له‌ 30 ساڵه‌ وه‌ک دۆڵپا لینگی به‌سه‌ر ملی ئه‌و خه‌ڵکه‌ هه‌ژار و بێده‌ره‌تانه‌ دا شۆڕ کردۆته‌وه‌ که‌چی فارسی پێشکه‌وتووی خۆ پێ زۆری هیچ پێنه‌بوو بۆ جارێکیش به‌ شێوه‌ی جیددی ئه‌و سیسته‌مه‌ی نه‌هێنایه‌ ژێر پرسیار و رای نه‌تڵه‌کاند. به‌ڵام له‌ به‌رامبه‌ر مافی گه‌لان دا و له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ر دروشمێکی ئازادیخوازانه‌ی کورد و گه‌لانی خاک داگیرکراوی دیکه‌ی نبیشته‌جێی ئێران سه‌دان رووناکبیر و سه‌دان فه‌یه‌لسووف په‌یدا ده‌بن تا بیسه‌لمێنن که‌ ئێران یه‌ک میله‌ته‌ و کوردو باقی نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی نیشته‌جیی ئێران قه‌وم و تایفه‌و شتی له‌و بابه‌ته‌ن!

http://www.radiofarda.com/

وێنه‌که‌ له‌ ماڵپه‌ڕی رادیۆ فه‌ردا وه‌گیراوه

No comments:

Post a Comment