Friday, 8 February 2013

ته‌نیا بۆتۆ



ته‌نیا بۆ تۆ                             ره‌وه‌ند

ئه‌و گوڵانه‌م  زۆر خۆش ده‌وێن
به‌ ئارامی
له‌سه‌ر سینه‌ی خه‌یاڵی تۆ
باڵا ده‌که‌ن .....
مه‌ستی ئه‌و شه‌پۆلانه‌ی دڵی تۆم
له‌گه‌ل شنه‌ی هه‌ناسه‌تا هه‌نگاو ده‌نێن
به‌ ئارامی...
به‌ره‌و رووم دێن..
*******
ئه‌و نیگایانه‌م خۆش ده‌وێ
به‌ تاسه‌وه‌ لێم ده‌ڕوانن
ئاوپڕژێنی ناخم ده‌که‌ن
نیگا و گوڵه‌خه‌یاڵی سه‌ر سینگت،
‌شه‌پۆلانی ده‌ریای دڵت،
دڵیان له‌ رێ به‌ده‌ر کردم
ناخیان پڕ له‌ که‌سه‌ر کردم
به‌ڵام ...
هه‌م لاڕێ بون له‌ رێی تۆدا
هه‌م که‌سه‌ری تۆ به‌ منت دا
ژیانه‌وه‌یه‌کی نوێیه‌ بۆم
گه‌رچی له‌مه‌و دوا لێم روونه‌
دیل و ئه‌سیر و به‌ندی تۆم!
*******
له‌گه‌ڵ تۆمه‌
هۆ سۆزو تینی هه‌ناسه‌م!
هه‌رچه‌ند عه‌شقت ئاگرێکه‌
بۆچروکی لێهه‌ستاندم
ناخی دڵی هه‌ڵته‌کاندم
به‌ڵام دیسان
 ئۆخژنی دڵ و ده‌روون دێ....
ئاسووده‌ییم پێده‌به‌خشێ..
بڵێسه‌ش بێ له‌ لای تۆوه‌
 وا هه‌ست ده‌که‌م
وه‌ک شنه‌بای به‌ر به‌یانیان
لێوت له‌ لێوم ده‌خشێنێ
بۆی سینه‌و مه‌متم بۆ دێنێ.




No comments:

Post a Comment