ترۆری ژنانی سیاسه‌تمه‌داری کورد وه‌ک دڕندانه‌ترین و نامرۆڤانه‌ترین کردار مه‌حکوومه
له گه‌رمه‌ی هه‌واڵ و ده‌نگ و باسه‌کانی پێوه‌ندیدار به دانیشتنی
ده‌وڵه‌تی تورکیا و پ ک ک بۆ دیتنه‌وه‌ی رێگا چاره‌یه‌کی ئاشتیانه بۆ
کێشه‌ی کورد له باکوری کوردستان و له حاڵێکدا جارێ هیچ هه‌واڵێکی باوه‌ڕ
پێکراو له ئه‌نجامی یه‌که‌م گفتگۆ دا له‌به‌رده‌ست دا نییه، راست له‌و
کاته‌دا ده‌ستێکی ره‌شی ترۆریستی له پاریسی
پێته‌ختی فه‌رانسه و له کردارێکی ناجوانمێرانه‌ی دژی به‌شه‌ریدا 3
خه‌باتکاری کورد، 3 ژنه تێکۆشه‌ری رێگای ئازادی و به‌خته‌وه‌ری گه‌لی
کورد، ده‌داته به‌ر هێرشێکی نامه‌ردانه و به‌داخه‌وه هه‌رسێکیان
شه‌هید ده‌کرێن. جێگای ئاماژه‌یه ئه‌و 3 که‌سه ئه‌ندام و لایه‌نگری پارتی
کرێکارانی کوردستانن و یه‌کیان له ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری پ ک ک یه.
ئه‌و کرده‌وه دژی به‌شه‌رییه له کاتێکدا دێ که زۆر که‌س و لایه‌ن به
جیددی ده‌رواننه ئاکامی یه‌که‌م دانیشتنی کورده‌کان و حکوومه‌تی تورکیا
که له ئیمراڵی و ده‌گه‌ڵ ئۆجالان سه‌رکرده‌ی پارتی کرێکارانی کوردستان
ئه‌نجام دراون. هیچ گومان له‌وه دا نییه ئه‌و کرده‌وه هه‌ر که‌س و
لایه‌نێک ئه‌نجامی دابێ ته‌نیا ئامانجی له‌بار بردنی ئه‌و دانیشتن و
دیالۆگانه‌یه که لاپه‌ره‌یه‌کی تازه‌یه له مێژووی کورد و ده‌وڵه‌تی
تورکیا دا. وێڕای مه‌حکووم کردنی ئه‌و ترۆره وحشیانه‌یه ئومێده‌وارم
خوێنی به ناحه‌ق ڕژاوی ئه‌و سێ تێکۆشه‌ره کورده ون نه‌بێ و پۆلیسی
فه‌رانسه هه‌رچی زووتر سیمای بکۆژان ئاشکرا بکات و به‌دادگای ئه‌و
وڵاته‌یان بسپێرێ و جیهانیش بۆی روون بێته‌وه که کێن ئه‌وانه‌ی دژی
هه‌رچه‌شنه دیالۆگ و رێککه‌وتنێکی کورد و ده‌وڵه‌تی تورکیان.
یادی شه‌هیدان له دڵدا زیندوو
نه‌فره‌ت له ترۆر و ترۆریستان
No comments:
Post a Comment