له شه‌شه‌مین رۆژی کاره‌ساتی ترۆری سێ ژنه تێکۆشه‌ری کورد له پاریس برایم جه‌هانگیری
ده‌سگا سیخوڕی و جاسووسیه‌کانی وڵاتانی زاڵ به‌سه‌ر کوردستان و وڵاتانی پیشکه‌وتوو
و لانکه‌ی ته‌مه‌دون و شارستانیه‌ت و به گشتی گه‌ڵاڵه‌داڕێژه‌رانی ترۆر کاتێ پلانی
کوشتن داده‌ڕێژن بیر له هه‌موو ئه‌گه‌ره‌کانی دوای ترۆره‌که‌ش ده‌که‌نه‌وه و به
واتایه‌ک خۆیان بۆ ئه‌و ئیمکان و ئیحتیماله ئاماده ده‌که‌ن که ئه‌گه‌ر ترۆره‌که
ئاشکرا بوو چی بکه‌ن و چۆن داکۆکی له خۆیان بکه‌ن و چۆن ئه‌و تاوانه له ئه‌ستۆی
خۆیان داماڵن. هه‌ر وه‌ها نابێ ئه‌وه‌ش له‌بیر بکه‌ین که ئه‌وان زۆر باش له‌باری رووحی
و ره‌وانی شاره‌زان و خاوه‌ن پسپۆر و لێزان و چازانن که چۆن چۆنی مامه‌ڵه ده‌گه‌ڵ
ئه‌و دۆسیه بکه‌ن تا جگه له زیانی کرداری ترۆره‌که زیانی ره‌وانیش له‌و ده‌سته
و گروپه بده‌ن که ترۆره‌که‌یان له‌سه‌ر ئه‌نجام داون.
له شه‌شه‌مین رۆژی ترۆره‌که دا
و له کاتێکدا یه‌کده‌نگییه‌کی یه‌کجار باش له نێوان کورد و هێزه سیاسییه کوردستانیه‌کان
له‌و پیوه‌ندییه دا دروست بووه و هه‌ر هه‌موویان له ناخه‌وه هاوخه‌می ئه‌و کاره‌ساته‌ن
به تایبه‌تی که ده‌ستی تاوانباران ئه‌و جار به خوێنی سێ ژنه تیکۆشه‌ری کورد سوور
بووه‌و ئه‌و جنایه‌ته و کاردانه‌وه‌ی ئه‌و کوشتاره له‌سه‌ر مرۆڤی کورد هه‌م له‌باری
سیاسیی گرینگی تایبه‌تی هه‌بووه و هه‌میش له باری ئیحساسی و هه‌ستی ئینسانییه‌وه
یه‌کجار دڵته‌زین و جه‌رگبڕ بووه. به‌ڵام به‌و وه‌زعه‌ی که سه‌ره‌تاکه‌ی ده‌ر ده‌که‌وێ
خه‌ریکه ده‌رفه‌ته‌که دیسان به قازانجی دوژمنان ده‌شکێته‌وه ئه‌گه‌ر کورد
وشیار نه‌بێ.
سه‌باره‌ت به هۆکاری ئه‌و ترۆره هیچ که‌س گومانی له‌وه نییه که به مه‌به‌ستی
له‌بار بردنی ئه‌و گفتگۆیانه ئه‌نجام دراوه که له ئیمڕاڵی له نێوان سه‌رۆکی پارتی
کرێکارانی کوردستان عه‌بدوڵڵا ئۆجالان و نوێنه‌رانی ده‌وڵه‌تی تورکیا له ئارا دان
و وادیاریشه به‌رده‌وام ده‌بێ. له‌و ماوه‌یه‌ی رابردو دا ده‌رباره‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی
ئه‌و ترۆره لێدوانی سه‌یر و سه‌مه‌ره و له هه‌مان کاتدا لێدوانی واقعبینانه‌ش له‌به‌ر
ده‌ست دان، هی وایه ئیران و هی وایه تورکیا و هی وایه به‌شێک له پ ک ک و هی وایه
رووسیا و حیزبوللا و سوریا و ئیسرائیل و ..... کێ و کێ به ئیمکانی ده‌ست هه‌بوون له‌و ترۆره
تاوانبار ده‌کات. له‌م نێوه‌دا به‌داخه‌وه خه‌ریکه به‌شێک له دۆستان قورسایی گومانه‌که
ده‌خه‌نه سه‌ر پ ک ک و به‌شێکیش له ره‌دکردنه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا خه‌ریکه
دووباره هه‌مان به‌زمی جاران واته له‌به‌رامبه‌ر یه‌ک راوه‌ستانی لێ شین ده‌بێ. ئا
لیره‌دا بێده‌نگی و نه‌درکاندنی هیچ رازێکی ئه‌و ترۆره له لایه‌ن پۆلیسی فه‌رانسه
راسته‌و خۆ‌و ناراسته‌و خۆ یارمه‌تی ئه‌و وه‌زعه
ده‌دات وئه‌وه‌ش به که‌یفی دوژمنانی کورده، چوونکه دیسان کورد له کاتێکدا گه‌وره‌ترین
سته‌می لێکراوه، سێ تێکۆشه‌ری فیداکاری له ده‌ست داوه، خه‌ریکه دم ده‌جه‌رگی یه‌کتری
ده‌نێ. وه‌ک تاکێکی کورد له‌سه‌ر ئه‌وباوه‌ڕه‌م که ده‌وڵه‌تی فه‌رانسه و پۆلیسی فه‌رانسه
به ئانقه‌ست ئه‌و بێده‌نگییه درێژده‌کاته‌وه و له راستیدا یارمه‌تیده‌ری ئه‌و وه‌زعه‌یه
که قازانجی کوردی تێدانییه.
خه‌ساره‌تی گه‌وره له‌و ترۆره دا وه کورد که‌وت،
کورد سێ ژنی فیداکاری قاره‌مانی له‌ده‌ست دا که له ناویان دا که‌سی وه‌ک سه‌کینه
جانسیز ره‌مز و سیمبۆلی ژنی خه‌بات کاری کورد ده‌بیندرێ. له‌و مه‌سه‌له‌یه دا ئه‌گه‌ر
هیچ حیزب و گروپێک خاوه‌ندار بێ ، پ ک ک ئه‌و حیزبه‌یه که خاوه‌نی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه
و ئه‌وه ئه‌و هاوڕێیانه‌ن که ده‌بێ ئه‌گه‌ر ئاگادارییه‌کیان له وه‌زعه‌که هه‌یه
به روونی لێدوان بده‌ن تا تۆز‌و ته‌می ئه‌و گومان و په‌نجه راکێشانه بۆ لای ئه‌م و
ئه‌و بڕه‌وێته‌وه. به‌ڵام بۆ پ ک ک ره‌نگه زه‌حمه‌ت بێ له‌و کات و ده‌مه دا و
له حاڵێکدا هیچ به‌ڵگه و دێکۆمێنتێکی له‌و باره‌وه له‌به‌ر ده‌ست دابێ هیچ لێدوانێک
بدات. تا ئێره و له تازه‌ترین دیمانه دا زوبه‌یر ئایدار ئه‌ندامی ک ن ک له
لێدوانێک دا بۆ فورات نیوز به ئاشکرا ده‌سگا
سیخوڕی و هه‌واڵگریه‌که‌ی تورکیای به
هاوکاری ده‌سگای هه‌واڵگری فه‌رانسه به چه‌ند ده‌لیلێک به‌و ترۆره تاوانبار
کردووه. که واته بۆ من له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی هه‌موو گومانه‌کان تا روونبوونه‌وه‌ی ته‌واوی
مه‌سه‌له‌که لای خۆم ده‌هێڵمه‌وه به‌ڵام ئه‌وه‌یان ده‌کرێ وه‌ک سه‌ره‌کیترین
رازی ئه‌و ترۆرانه جارێ له‌به‌ر چاوبگێرێ. جگه له‌مه پ ک ک له به‌رامبه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌کی
گرینگی دیکه‌شدا قه‌راری گرتووه، ئه‌ویش ره‌وتی گفتگۆ و دیالۆگه له نێوان
ئۆجالان سه‌رۆکی بهن‌دکراوی پارتی کرێکاران و ده‌وڵه‌تی ئه‌ردوغان. ئه‌وه مه‌سه‌له
هێنده ساده نییه ، ساڵانێکتی دوور‌و دریژه پ ک ک هاوارێ شه‌ڕ راوه‌ستان و
دانووستان ده‌کات وتا ئێره‌ش چه‌ندین جاری ئاگر به‌سی یه‌ک لایه‌نه‌ی بۆ
نیشاندانی جیددی بوونی ئه‌و داوایه راگه‌یاندووه . خۆ ناتوانێ ئێستا که ده‌رفه‌تێکی
وا هاتۆته پیش ئه‌و پێشقه‌ده‌می له‌بار بردنی ئه‌و گفتگۆیانه بێ. جگه له‌مه
خودی ترۆره‌که به ئامانجی شکست پێهێنانی گوتوبێژه‌کان ئه‌نجام دراوه، خۆ ناکرێ
پ ک ک هاوده‌نگ بێ ده‌گه‌ڵ ترۆریسته‌کان، که وایه ئه‌و رێکخراوه له هه‌لوومه‌رجێکی
یه‌کجار دژواردایه و بڕیار دان و تاوانبار کردنی ئه‌م و ئه‌و بێ به‌ڵگه هێنده کارێکی ئاسان نییه بۆی.
کێ له‌و ترۆره دا تا ئێره
تاوانباری سه‌ره‌کییه؟
به بڕوای من هیچ گومان له وڵامی
ئه‌و پرسیاره‌دا نییه که پۆلیس و ده‌وڵه‌تی فه‌رانسه تا ئاشکرا بوونی ته‌واوی
رازی ئه‌و ترۆرانه به‌رپرسیاری یه‌که‌مه، چوونکه یه‌که‌م سه‌کینه جانسیز و
هاوڕێیانی به قاچاغ له‌و ولاته نه‌ژیاون،
یان په‌نابه‌رن و ئه‌و ده‌وڵه‌ته ئیزنی یاسایی پیداون تا روون بوونه‌وه‌ی کار و
باری په‌نابه‌رێتیان له‌و وڵاته بژین، یان ئه‌وه‌تا شارۆمه‌ندی ئه‌و وڵاته‌ن و به
واتایه‌ک سیتیزێنی فه‌رانسه‌ن. هه‌ر بۆیه به‌رپرسی پاراستنی گیان و ژیانی ئه‌و
ئینسانانه بووه و هه‌یه، هه‌ر وه‌ک له ترۆری قاسملوو دا ئێمه ئێستاشی له‌گه‌ڵدا
بێ ده‌وڵه‌تی ئوتریش به تاوانبار و بکوژی سه‌ره‌کی دوکتور قاسملوو ده‌زانین و له‌وه
دڵنیام ئه‌گه‌ر هاوکاری ده‌وڵه‌تی ئوتریش نه‌با کوشتاری ویه‌ن هه‌رگیز به ئه‌نجام
نه‌ده‌گه‌یشت. که‌وایه هیچ گومان نییه له حاله‌تێکدا بکوژان ئاشکرا نه‌کرێن ئه‌وا
فه‌رانسه به‌رپرسایه‌تی ته‌وای ئه‌و کوشتاره‌ی ده‌که‌وێته ئه‌ستۆ.
وه‌ک تاکێکی کورد له سه‌ر ئه‌وباوه‌ڕه‌م
باشترین کار و ئوسولیترین کاریش وێڕای بوونی باس و ده‌مه‌ته‌قه‌کان له‌و باره‌وه بڕیار
نه‌دان و تاوانبار نه‌کردنی هیج که‌س و لایه‌نێکه پێش ئه‌وه‌ی راستی ئه‌و مه‌سه‌له
یه‌کجار پڕ گرێیه روون بێته‌وه، پۆلیس و راپۆرتی پۆلیس پێمان خۆش بێ و پێمان
ناخۆش بێ له‌وباره‌وه قسه‌ی یه‌که‌م ده‌کات ئه‌گه‌رچی له حاڵه‌تی بڕیاری دادگا و
راگه‌ێه‌نراوی پۆلیسیش که‌س مه‌سه‌له‌که وه‌عۆده‌ی خۆی ناگرێ و تاوانه‌که ملی هه‌رکه‌س
و لایه‌نێکی گرته‌وه ئه‌و رسته‌یه له‌به‌ر ده‌ست و حازره" ئه‌وبڕیاره
بڕیارێکی سیاسییه و دژ به‌و وڵاته و .... "
له‌کۆتایی دا هه‌رده‌م نیگه‌رانی
ئه‌وه‌م ئه‌و کێشه‌یه‌ش و ئه‌و که‌یسه‌ش وه‌ک که‌یسی ویه‌ن پووش به‌سه‌ر کرێ و ئێمه‌ش
که راهاتوون ده‌گه‌ڵ کاره‌سات و له‌بیر بردنه‌وه‌یان ورده ورده وه‌ک زۆر که‌یسی
دیکه ته‌نیا له بۆنه و یاده‌وه‌رییه‌کان دا ئه‌و رۆژه تاڵه‌مان وه‌بیر بێته‌وه
و یادی بکه‌ینه‌وه.
No comments:
Post a Comment