به‌فر ئه‌بارێ ره‌وه‌ند
به‌فر ئه‌بارێ.. به‌فر ئه‌بارێ
کلوو کلوو
له گوێسوانه‌ی گونده‌که‌مان دێته خوارێ
مناڵه‌کان خۆتان ساز که‌ن
سبه‌ی ..
رۆژی شه‌ڕه به‌فره،
خلیسکێنه،
نه‌که‌ن ده‌ست به‌رده‌نه‌وه له ئاستی
ده‌نا....
ئه‌وبه‌فره ره‌شانگ ناهێڵێ
شه‌وقی گۆنای گه‌ش و روونتان
وه‌کوو بزه‌و هه‌ناسه‌ی خۆره‌تاو
راده‌ماڵێ
*****
به‌فر ئه‌بارێ.. به‌فر ئه‌بارێ
کلوو کلوو
به‌سه‌ر سه‌رما دێته خوارێ
مناڵه‌کان خۆتان ساز که‌ن
سبه‌ی به‌یانی له نه‌کاو
سه‌یری قه‌د و کێوپاره که‌ن
تێکڕا هه‌مووی سپی پۆشه
له گوێن ژووری بووکی خه‌یاڵ
ترووسکه‌ی دێ وه‌ک مرواری
له‌به‌ر گزینگی خۆره‌تاو
*****
به‌فر ئه‌بارێ به‌فر ئه‌بارێ
کلوو کلوو...
به‌سه‌ر مووچه و مه‌زرا،
باخچه وبێستان
دێته خوارێ
ده‌ورو پشتی کانی ناو دێ
سپی ده‌کا و
گیا‌و و زه‌مه‌ندی ده‌وروپشت
جووڵه‌ی ده‌بڕێ...
هێشووی به‌فر
هێور هێور..
ده‌ڕژێته له‌پی کانییه‌وه
کانی..
له ره‌وت و رۆێشتندایه
راناوه‌ستێ ،
به‌فر..
هه‌ر ده‌بارێ و
له ناو شه‌پۆله ورده‌کان ده‌توێته‌وه
ده‌توێته‌وه و ده‌توێته‌وه و
پێی ناوه‌ستێ
*****
به‌فر ئه‌بارێ به‌فر ئه‌بارێ
کلوو کلوو
له به‌ر تریفه‌ی مانگه شه‌و دێته خوارێ
مناڵه‌کان
نه‌که‌ن له‌بیری که‌ن هه‌رگیز
له ئێستاوه تا به‌هارێ
کلوو کلوو با ببارێ
کانی زیندوویه و ناوه‌وستێ
به‌فر..
کلووی چووکه و گه‌وره‌ی
هه‌رچه‌ند تووڕه و مچ و مۆن بێ
با کێوی سه‌خت و به‌هه‌یبه‌ت ،
با جه‌نگه‌ڵ و ته‌لان و به‌نده‌ن داپۆشێ
دڵنیا بن
ده‌ره‌قه‌تی کانی نایه و
پێی ناوه‌ستێ
ره‌وه‌ند 27 دیسامبری 2012
به‌فر ئه‌بارێ.. به‌فر ئه‌بارێ
کلوو کلوو
له گوێسوانه‌ی گونده‌که‌مان دێته خوارێ
مناڵه‌کان خۆتان ساز که‌ن
سبه‌ی ..
رۆژی شه‌ڕه به‌فره،
خلیسکێنه،
نه‌که‌ن ده‌ست به‌رده‌نه‌وه له ئاستی
ده‌نا....
ئه‌وبه‌فره ره‌شانگ ناهێڵێ
شه‌وقی گۆنای گه‌ش و روونتان
وه‌کوو بزه‌و هه‌ناسه‌ی خۆره‌تاو
راده‌ماڵێ
*****
به‌فر ئه‌بارێ.. به‌فر ئه‌بارێ
کلوو کلوو
به‌سه‌ر سه‌رما دێته خوارێ
مناڵه‌کان خۆتان ساز که‌ن
سبه‌ی به‌یانی له نه‌کاو
سه‌یری قه‌د و کێوپاره که‌ن
تێکڕا هه‌مووی سپی پۆشه
له گوێن ژووری بووکی خه‌یاڵ
ترووسکه‌ی دێ وه‌ک مرواری
له‌به‌ر گزینگی خۆره‌تاو
*****
به‌فر ئه‌بارێ به‌فر ئه‌بارێ
کلوو کلوو...
به‌سه‌ر مووچه و مه‌زرا،
باخچه وبێستان
دێته خوارێ
ده‌ورو پشتی کانی ناو دێ
سپی ده‌کا و
گیا‌و و زه‌مه‌ندی ده‌وروپشت
جووڵه‌ی ده‌بڕێ...
هێشووی به‌فر
هێور هێور..
ده‌ڕژێته له‌پی کانییه‌وه
کانی..
له ره‌وت و رۆێشتندایه
راناوه‌ستێ ،
به‌فر..
هه‌ر ده‌بارێ و
له ناو شه‌پۆله ورده‌کان ده‌توێته‌وه
ده‌توێته‌وه و ده‌توێته‌وه و
پێی ناوه‌ستێ
*****
به‌فر ئه‌بارێ به‌فر ئه‌بارێ
کلوو کلوو
له به‌ر تریفه‌ی مانگه شه‌و دێته خوارێ
مناڵه‌کان
نه‌که‌ن له‌بیری که‌ن هه‌رگیز
له ئێستاوه تا به‌هارێ
کلوو کلوو با ببارێ
کانی زیندوویه و ناوه‌وستێ
به‌فر..
کلووی چووکه و گه‌وره‌ی
هه‌رچه‌ند تووڕه و مچ و مۆن بێ
با کێوی سه‌خت و به‌هه‌یبه‌ت ،
با جه‌نگه‌ڵ و ته‌لان و به‌نده‌ن داپۆشێ
دڵنیا بن
ده‌ره‌قه‌تی کانی نایه و
پێی ناوه‌ستێ
ره‌وه‌ند 27 دیسامبری 2012
No comments:
Post a Comment