ساڵی تازه و بیرهوهیهکی تاڵ له رۆژگارێکی شیرین دا
خومه‌ینی تازه مردبوو، ئه‌گه‌ر راستتان ده‌وێ من یه‌کجار به مه‌رگی خومه‌ینی خۆشحاڵ بووم، پێم وابوو که دوای خومه‌ینی که‌س ناتوانێ جێگای بگرێته‌وه و ئه‌و رێژیمه به له‌قه له‌ق ناگاته مه‌نزڵ و ئێمه‌ش له چنگ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته سه‌ره‌ڕۆیه نه‌جاتیمان ده‌بێ. به‌ڵام که خومه‌ینی مرد جه‌وه‌که وا نه‌بوو که که‌س بتوانێ بزه‌ی بێته سه‌رلێوان، هه‌موو که‌س به تایبه‌تی کۆنه سیاسییه‌کان نیگه‌رانی ئه‌وه بوون که بکه‌ونه به‌ر غه‌زه‌بێ ده‌سه‌ڵات.
نزیک حه‌وتوویه‌ک بوو دووکان بازار ته‌عتیل بوو، بۆ چما که‌س ده‌یوێرا به به‌رده‌رکی دوکانیش دابڕوات؟! خولاسه زۆر وه‌ڕه‌ز بووم، ئیواره‌یه‌ک زه‌نگم بۆ وه‌ستا ره‌شیدی ره‌فیقم لێدا (رشید حه‌سه‌نی ئازه‌رپوور) کوتم ئه‌رێ بابه دڵمان تۆقێ هێنده ده‌ماڵێ دا بین، ئاخر خۆ ئێمه مریشک نین کورک بین با به‌لایه‌کی دا بڕۆین! کوتی جا بۆ کوێ ده‌چی به‌و وهزعهیهوه؟ منیش کوتم وه‌ستا با بڕۆین بۆ لای تاڵاوێ بۆ ڕاوه‌ماسی. ده‌ڕۆین بۆ قۆپی و کاناڵانه و تا ئێوارێ دوایی دێینه‌وه. ئه‌ویش کوتی زۆر باشه به حوسێنی براشم ده‌لێم ساز بێ. منیش له مێژ بوو قه‌ولم به به‌ختیار تاجریان دابوو که ئه‌گه‌ر چووم بۆ راو ده‌گه‌ڵ خۆمان بیبه‌ین و ته‌له‌یفونم بۆ کرد و بۆ به‌یانی ئه‌ویشمان ساز کرد.
به‌یانی من و وه‌ستا حوسێن و ره‌شید ئازه‌ر پوور که هه‌ردووک برا بوون و راوچیش بوون ده‌گه‌ڵ به‌ختیار تاجریان که قه‌تی ڕاونهکردبوو ساز بووین و به‌ره‌و تاڵاو وه‌ڕێ که‌وتین. قۆپی تاڵاو وه‌ک جاران نه‌مابوو، ئاوه‌که‌ی که‌می کردبوو به‌ڵام دم پرده‌که‌ی تاڵاوێ ئاوی تێدابوو و جێگای باقۆ بوو. گه‌یشتینه سه‌رپرده‌که‌ی تاڵاوێ و لێیی دامه‌زراین. دڵمان خۆش بوو له کۆڵ شاره‌که‌ی مه‌هاباد بووینه‌وه که ئیدی دوای مه‌رگی خومه‌ینی وه‌ک زیندان ده‌چوو. هه‌موو وڵات له تازیه‌ی خومه‌ینی دا به تۆبزی ته‌عتیل کرابوو. لای سه‌عات 9 به‌یانیی تۆیۆتایه‌ک زۆر به پڕتاو به سه‌رجاده‌که داهات و له ئێمه تێپه‌ڕی به‌ڵام سه‌ت میتر ئه‌ولاتر ڕای گرت و پاشه و پاش گه‌ڕایه‌وه، من ده‌س به‌جێ دڵم داخورپا کاتێ دیتم یه‌کی ردێن پانی قوڵه‌بنه‌ی تێکسمڕاو له ماشێنه‌که دابه‌زی و که‌ڵاشینکۆف به‌ده‌ست یه‌کسه‌ر به‌ره‌و ڕووی من هات. کوتی ئه‌وه لێره چ ده‌که‌ن. منیش کوتم وه‌ڵا شار هه‌موو ته‌عتیله و ئێمه‌ش وه‌ره‌ز بووین و هاتووینه ڕاوه ماسی، پهروانهشمان پێیه . په‌روانه‌ی واته ئیزنی ڕاوه ماسی، هێشتا قسه‌که‌م ته‌واو نه‌ببوو که قه‌ڵس بوو و کوتی " خاریجه دا گان ئاغلیڵار سیز ده گیالمسیسز دؤلانماغه" له خاریجه‌ی خه‌ڵک خوێن ده‌گرین که چی ئێوه هاتوونه گه‌ڕان و سه‌یران؟! سوار بن یاڵلا!
هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی یه‌ک و دوو پاسدارێکی دیکه‌ش هات و لووله تفهنگێیان تێگرتین و سواری ماشێنێیان کردین. ماشێن گه‌ڕایه‌وه بۆ پایگای شیرناوێ که له ده‌شتێکی رووتی شۆره‌کاتی گه‌رم له خوارووی تالاو هه‌ڵکه‌وتبوو. که‌س نه‌یدوێرا مته‌قی لی بێ. من له‌و ماوهکورته دا هه‌زار بیری سه‌یر و سه‌مه‌ره‌م به مێشکی دا ده‌هات، له دڵه خۆم دا ده‌مکوت به هچ و خۆڕایی دوای ئه‌و هه‌مووه چه‌رمه‌سه‌رییه خۆمان به گورگان خواردن دا. له راستیش دا ئه‌گه‌ر کوشتبایانین هه‌ر وا ده‌چوو وه‌ک ئه‌وانه‌ی تا ئێستا له سه‌ر هیچ و خۆرایی کوژراون. بێ‌تاوان وه‌به‌ر گولـله دراون.
له پایگا ماشێن رایگرت و ئێمه‌یان هێنا خوار، کابرای پاسداری که وادیار بوو به‌رپرسی پایگاکه بوو به‌ڵام وه‌ک رۆژێ لێم روون بوو که ئهکابیریشی نه‌خوێندووه و خوێندهاری نییه و نازانێ نێوی خۆشی بنووسێ دووباره رووی ده‌من کرد و کوتی چۆن دڵت هات له رۆژێکی وه‌ک ئه‌مڕۆ دا بێی بۆ خۆشگوزه‌رانی و عه‌یاشی! منیش کوتم بابه عه‌یاشی چی سه‌یری ساکهکانمان که له هێلکه‌ی کوڵاو و نانی ویشکی و خوێ زیاتر هیچی تێدا نیه! ئێمه‌ش ناره‌حه‌ت بووین بۆ مه‌رگی ئیمام و بۆیه روومان دێره کردووه. به له‌هجه‌یه‌کی غهلیزی تورکی کوتی " آری جون عمه‌ت سه‌ن دێدین مه‌ن ده ئیناندیم!" سه‌رتان نه‌یه‌شێنم به‌خه‌تیان کردین له رهدیفێک و به‌ره‌وڕووی هه‌تاو، جا گه‌رما ئه‌مما گه‌رما، من نازانم چۆن بوو له راوه‌ستان دا تۆزێ له دواتره‌وه ڕاوه‌ستابووم، هه‌موویانم زۆر به باشی لێ دیار بوو، سه‌یر ئه‌وه بوو من که کڵاوم له‌سه‌ر بوو کڵاوه‌که‌یان له‌سه‌ر ههڵنهگرتم به‌ڵام ئه‌وانی دیکه بێ کڵاو هه‌ر ده‌بوو بێیه سهیڕێیان، قه‌تم له‌بیر ناچێ به‌ختیاری تاجریان فه‌قیره که هه‌ر قه‌تی راوه‌ماسی نه‌کردبوو بۆ یه‌که‌م جار تووشی ئه‌و به‌زمه ببو، ئه‌و سه‌ری تاس بوو، ئاره‌قه‌ی سه‌ر و ناوچاوانی تک تک و زه‌نگوڵ زه‌نگوڵ له سه‌ر نووکی که‌پۆی ده‌تکایه‌وه.
کابرای به‌رپرس له‌وێ نه‌ما بوو و ئێمه‌ی به سه‌ربازێک سپاردبوو، هه‌ر جووڵه‌مان هاتبا یان به شه‌پ لێی ده‌داین یان به زله له پشت مڵی ڕادهکیشاین. تا لای ئێوارێ به‌م جۆره‌و رایانگرتین، له‌وێ زۆرجاران شوکرانه بژێر بووم کهرهحمان وهیسیمان ده‌گه‌ڵ نه‌بوو، ئاخر ئه‌و هه‌ر لاقێکی ساخی هه‌بوو و ده‌م کوت خودایه ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌گه‌ڵ با ده‌بوو چی کردبا. ئه‌وکه ره‌فیقی راوێمان بوو ونازانم چۆن بوو ئه‌و ڕۆژه بۆ به‌ختی خۆی ده‌گه‌ڵ نه‌که‌وت، لای ئێوارێ له حاڵێکدا به‌ڕاستی خه‌ریک بوو دهبووراینهوه یه‌کی دیکه په‌یدا بوو ویه‌کسه‌ر هاته لامان و لێی پرسین ، بۆ لیره‌ن، کوتمان راوهماسیمان کردووه؟ کوتی چی؟ چۆن؟ یانی چی؟ کوتمان ئاغا راوه ماسیمان کردووه و براده‌رێک گرتووینی و هێناوێنێ ئێره. چووه ژوور پاش ماوه‌یه‌ک هاته‌وه کوتی ئێوه ئازادن جارێکی دیکه بێ په‌روانه مه‌یه‌نه ڕاوێ؟! کاتی وه‌ی نه‌بوو باسی ئه‌وه بکه‌ین که پهروانهمان هه‌یه و له خۆڕا گرتوویانین خودا خودامان بوو له‌و چۆلگه بیابانه رزگاریمان بێ. ئازاد بووین به‌لام پێم وابێ چه‌ند ساڵی کێشا ئێمه هه‌ر روومان ده‌و ناوچه‌یه نه‌کرده‌وه راوێ تاڵاو وشیرناومان له خۆمان قه‌ده‌غه کرد.
یادی ئه‌و دۆستانه هه‌میشه به‌خێر
وێنه‌که : خۆم وه‌ستا ڕه‌شید سه‌دی مه‌هاباد