پیلانی سێ گۆشه، ده‌رفه‌تی زێڕین برایم جه‌هانگیری
ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر له بابه‌تێکی کورت دا نووسیم هه‌رێمی کوردستان ده‌گه‌ڵ پیلانێکی مه‌ترسیدار به‌ره‌وڕوویه و مه‌ترسی جیددی له‌سه‌ره. کاتێ باسی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌م به‌ده‌ر له ده‌سه‌ڵات مه‌به‌ستم ئه‌و چوارچێوه کوردستانییه‌ی باشووره که به پێی یاسای حکوومه‌تی ناوه‌ندی و یاسا نێو ده‌وڵه‌تێکه‌نا و دان پێدانانی زۆربه‌ی وڵاتان ئه‌و به‌شه له کوردستان وه‌ک حکوومه‌تێکی فیدڕاڵی ناوچه‌یی به‌ره‌سمی ناسراوه. ئه‌و چوارچیوه‌یه وه‌ک حکوومه‌تی کوردی ئێستاشی ده‌گه‌ڵ دابێ بۆ من جێگای ئومێده ئه‌گه‌رچی خه‌ریکه ورده ورده به هۆی هه‌ندێ هه‌ڵسوکه‌تی نابه‌جێی و دوور له ئینتیما نه‌ته‌وه‌ییه‌کان ناهومێدی به‌رامبه‌ر به‌و به‌شه له کوردستانی رزگار کراو دامده‌گرێ.
کاتێ باسی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌کرێ به‌داخه‌وه زۆر یه‌ک له دۆستان ته‌نیا دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتتدار ده‌بینن و پێیان وایه ئه‌و حکوومه‌ته و ئه‌وهه‌رێمه یانی پارتی ویه‌کیه‌تی، له حاڵێکدا وه‌ک له دوایین هه‌ڵبژاردنه‌کان دا ده‌رکه‌وت یه‌کیه‌تی پله‌ی هێزی دووهه‌می له ده‌ست دا و گۆڕان جێگای گرته‌وه. با پێمان وا نه‌بێ سبه‌ی پارتیش هه‌مان سناریۆی بۆ نایه‌ته پێش ئه‌گه‌ر سیاسه‌ت کردنیان هه‌ر به‌و ئاقاره دا بڕوات که دوای سه‌رکه‌وتن له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م دواییانه‌یان خه‌ریکن په‌یره‌وه‌ی ده‌که‌ن. که واته بۆ ئێمه‌مانان ده‌بێ حکووومه‌تی هه‌رێمی کوردستان وه‌ک چوارچێوه‌یه‌کی ده‌سه‌ڵاتی یاسایی به‌شێک له کوردستان بایه‌خی خۆی هه‌بێ سه‌ره‌ڕای هه‌موو موخالیفه‌ته‌کان به‌رامبه‌ر به‌و گه‌نده‌ڵی و بێ یاساییه‌ی که ده‌یبینین حه‌کوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ده‌سکه‌وتێکه که مێژووی کورد تا ئێستا به خۆیه‌وه نه‌دیوه.
ئه‌فغانستان نزیک 40 ساڵه شه‌ڕی ناوخۆیی به‌رۆکی گرتووه و تا ئێستاش ئه‌و شه‌ڕه درێژه‌ی هه‌یه، زۆرجاران ئه‌و وڵاته له لایه‌ن سێ هێزه‌وه پارچه‌کراوه و سێ ده‌سه‌ڵاتی جودا جودا به سێ بیر و روانگه‌ی جیاوازه‌وه حکوومه‌تیان به سه‌ر به‌شه‌جیا جیاکانی ئه‌فگانستان دا کردوه. عه‌بدوڵره‌شید دۆستوم له لایه‌ک و گولبه‌دین حیکمه‌تیار له لایه‌ک و ناوه‌ندیه‌کان له لایه‌کی دیکه‌وه. به‌ڵام چونکه ئه‌فغانستان وڵاتێک بووه و خاک و چوارچێوه‌ی جوغرافیایی ئه‌و وڵاته دیاری کراوه دوای ئه‌و هه‌مووه گۆڵمه‌زه ئه‌و وڵاته هه‌ر له جێی خۆی بووه و هه‌ر ئه‌فغانساتان ماوه‌ته‌وه. له‌م پیوه‌ندیه دا ده‌بێ بڵێم که خۆزگه کوردی باشوور به حیزب و به رۆژنامه نووس و به رۆشنبیره‌وه که هه‌ر هه‌مووی خه‌ریکی تیر و شیر لێک سووتنه، هه‌وڵی ئه‌وه‌یاندابا که به یه‌کده‌نگی و یه‌کڕێزی که‌رکووم و ئه‌و به‌شه له خاکی کوردستانیان که هێشتا له ژێرده‌ستی حکوومه‌تی ناوه‌ندیدایه گه‌ڕاندبایه‌وه سه‌ر هه‌رێمی کوردستان دوایه ئه‌و شه‌ڕه‌گه‌ڕه‌که‌یان کردبا که ئێستا ده‌یکه‌ن.
پیلانی سێ گۆشه
ماوه‌یه‌که هه‌وڵه دیپڵۆماسیه‌کان بۆ له‌بار بردنی ئه‌و حه‌ڕه‌که‌ته‌ی کوردان که به هۆی ئاڵوگۆڕه‌ناوچه‌ییه‌کان هاتۆته ئاراوه و هه‌ر وه‌ها حکوومه‌تی هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستان که‌وتوونه‌ته گه‌ڕ. دوژمنان خه‌ریکن زۆر به ئاشکرا به‌ره‌وه پیلانێکی سێ گۆشه هه‌نگاو ده‌نێن بێ ئه‌وه‌ی کورد تا ئێستا وشیار بوووبێته‌وه و هه‌وڵی یه‌کگرتنێکی به دڵ و گیان بده‌ن و هه‌ست به‌و مه‌ترسیه بکه‌ن که خه‌ریکه له پیلانه‌وه ده‌بێته کردار. هاتوچۆیی ئه‌م دواییانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا بۆ عێراق به دوای سه‌فه‌ری نێچروان بارزانی بۆ تورکیا‌و ئیمزاکردنی په‌یماننامه‌ی نه‌وت وگازی هه‌رێمی کوردستان ده‌گه‌ڵ تورکیا و ناره‌زایه‌تی حکومه‌تی ناوه‌ندی عێراق و هه‌ر وه‌ها چوونی نوری مالیکی بۆ تاران و دیدار ده‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌و باس له زیندوو کردنه‌وه‌ی په‌یمانی شوومی ئه‌لجه‌زایه‌ر له نیوان عێراق و ئێران دا هه‌مووی راستی ئه‌و پیلانه سێ گۆشیه به روونی ئاشکرا ده‌که‌ن. تورکیا که به دوای په‌یامی ئاشتی ئۆجالان و قه‌بووڵ کردنی ئه‌و په‌یامه له لایه‌ن تورکیاوه پێی ناوه‌ته قۆناخێکی تازه‌وه سه‌باره‌ت به پرسی کورد و تا ئێستا چه‌ند دانیشتن و کۆبوونه‌وه لێدوانی جیا جیای لێکه‌وتۆته‌وه، ئه‌گه‌رچی کورد تا ئێستاش سه‌باره‌ت به‌و پرۆسیه‌یه گه‌ش بین نییه به‌ڵام به‌ره‌سمی کۆتایی هاتنی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش رانه‌گه‌نڕاوه.
ئه‌و دانووستاندن و ئه‌و پرۆسه‌ی ئاشتیه‌ی کوردستانی باکوور له راستیدا زیاتر له هه‌موو کات ئێرانی نیگه‌ران کردووه و به جیددی مه‌ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه که ئه‌گه‌ر پرۆسه‌ی ئاشتی له تورکیا سه‌ر بکه‌وێت ئیتر ئێران له به‌رامبه‌ر ته‌وژمێکی به‌هێزی نه‌ته‌وه‌ی وکورد دا خۆ ده‌بینێته‌وه که داوای مافی خۆی بکات و کێشه‌ی زۆر گه‌وره بۆ ئێران که هێنده سه‌قام گیر نییه بنێته‌وه. هه‌ر بۆیه و له سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی ئاشتی کوردی باکوور وتورکیا ئارام و قه‌راری لێهه‌ڵگیراوه و خه‌ریکه هه‌رچه‌ندی بۆی بکرێ ببێته کوسپ و ته‌گه‌ره‌ی نێوان کورد وتورک و له پێک هاتن و رێککه‌وتنی سه‌ره‌تاییش شڵه‌ژان و ترسی له ڕاده‌به‌ده‌ر به‌هه‌ڵسووکه‌وت ولێدوانه‌کانی رابردوویانه‌وه به روونی دیار بووه.
ئآ له‌م بارودۆخه دا ئێران هیچ کات رازی به‌وه نیه و نه‌بووه که حکوومه‌تێک به ناوی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له جیرانه‌تی وی‌دا سه‌ر هه‌ڵبدا و ئێستاشی له‌گه‌ڵ دابێ هه‌رگیز ئێران له قسه کردنیشدا دانی به بوونی حکومه‌تێکی کوردی هه‌رێمی نه‌ناوه. ئه‌و هه‌میشه و ئه‌گه‌ر ناویشی هێنابێ کوتوویه‌تی" حکومت خود خوانده" ئیران جگه له‌مه له پروسه‌ی ئاشتی تورکیا زیاتر نیگه‌رانه ، ئه‌و له وه ده‌ترسێ که پ ک ک وه‌ک هێزێکی سه‌ره‌کی باکوور‌و به توانا له باری نیزامییه‌وه ئه‌گه‌رچی پێوه‌ندی ده‌گه‌ڵ رێژیمی ئێران هه‌یه به‌ڵام دوای پرۆسه‌ی ئاشتی باکوور و پێک هاتنی ده‌گه‌ڵ تورکیا هیزه‌کانی به‌گژ ئێران دا بکات . تورکیا ئه‌گه‌رچی له به‌ر به‌ژه‌وه‌ندی بازرگانی خۆی نیوانی ده‌گه‌ڵ حکووومه‌تی هه‌رێم وده‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان خۆشه به‌ڵام به جیدی نیگه‌رانی شکڵ گرتنی حکوومه‌تێکی دیکه‌ی کوردییه ئه‌ویش له‌سه‌ر ده‌ستی پ ک ک یان پ ی د که لقی رۆژئاوایی پ ک ک یه. مالیکی و حکوومه‌تی عێراقیش که ئه‌گه‌ر له توانایان دا هه‌بووایه له مێژ بوو له‌شکری تانک و تۆپیان ده‌نارده سه‌رکوردستان ئیدی دیاره له ئاست کورد وخواسته‌کانی کورد هه‌ر به مووش ده‌گه‌ڵ سه‌دام حوسێن فه‌رقیان نییه.
که واته به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو ئه‌و ده‌وڵه‌تانه له وه‌دایه که کورد سه‌رهه‌ڵنه‌دا و به مافه‌کانی نه‌گات چون ده‌بێته مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئه‌وان، دیاره هه‌ر یه‌ک له‌و ولاتانه کێشه‌ی بێ ئه‌ژماری خۆیان هه‌یه و هه‌ر یه‌که‌و ده‌گه‌ڵ کۆڵێ قه‌یرانی ئابووری و سیاسیی ناوخۆیی و ده‌ره‌وه‌ی به‌ره‌وڕوویه به‌لام وا باش بوو سیاسه‌تمه‌دارانی کورد جار جاره ئاورێکیش له‌و مه‌ترسیانه بده‌نه‌وه و بیریان کردباوه که چۆن دوژمنانی کورد بۆ له ناو بردنمان هه‌وڵ ده‌ده‌ن و خۆیان رێک ده‌خه‌ن و یه‌ک ده‌گرن، سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی قه‌یران له ناو ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌دا من ئه‌و مه‌ترسیه هه‌ر به‌جیددی ده‌زانم. له به‌رامبه‌ر دا خۆزگه کوردیش هه‌مان شێوازی بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنی خواسته‌کانی ڕه‌چاو کردبا گه‌وره‌ترین چه‌کی سه‌رکه‌وتنی واته یه‌کگرتن به ده‌سته‌وه گرتبا. ئه‌گه‌ر چاوێک به خۆمان و به ده‌وره‌به‌ر دا بخشێنین ده‌بینین که راسته کورد زۆر په‌رت و په‌ره‌وازه‌یه به‌لام دوژمنانیش هه‌تا خودا حه‌زێ ده‌کات لێک نه‌بان و ناته‌بان. ئه‌گه‌ر ئێمه له چاو ڕابردوو خاوه‌ن هێزین ئه‌وان له‌چاو ڕابردوو، له‌وپه‌ڕی بێ هێزی دان و به شه‌رتێک یه‌کگرتوو بین وه‌دی هاتنی ئاره‌زووه دێرینه‌کانمان هێنده ئاسته‌م نییه. ده‌رفه‌تێکی زێڕینه له به‌ر ده‌م کوردان دا تا ماڵی خۆیان رێک بخه‌ن و له هه‌ڵه مێژوویه‌کان ده‌رس وه‌رگرن و له‌و هه‌له مێژووییه که‌ڵک وه‌گرن و ته‌نانه‌ت ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردان رابگه‌یه‌نن.

No comments:
Post a Comment