رۆژئاوا و راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی کوردی و چه‌ند سه‌رنجێک برایم جه‌هانگیری
وه‌ک له تۆره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و ماڵپه‌ڕی فورات نیوزی زمان حاڵی پ ک ک ده‌ر ده‌که‌وێ گۆیا له رۆژئاوای کوردستان خه‌ریکه ده‌وڵه‌تی کوردی دا ده‌مه‌زرێ و له هه‌ندێ شوێندا ته‌نانه‌ت ناوی کابینه‌ی و سه‌رۆک وه‌زیر و وه‌زیره‌کانیش دیاری کراون. به دڵنیاییه‌وه هیچ کوردێکی نیشتمانپه‌روه‌ر نییه که به‌سه‌رکه‌و‌تنی کوردان له هه‌ر یه‌ک له به‌شه‌کانی دیکه شاد و شاگه‌شکه نه‌بێ . به‌ڵام ئه‌گه‌ر روانگه‌مان بۆ کێشه‌ی کورد روانگه‌یه‌کی سیاسیی بێ ئه‌وا نابێ له هه‌ڵسه‌نداندنی ئه‌و بارودۆخه‌دا و له شرۆفه‌کردنی ئه‌و راگه‌یاندنه ته‌نیا پشت به ئیحساسات ببه‌ستین و ئاسۆی روانینمان ده‌بێ تۆزێ فراوانتر بکه‌ینه‌وه.
ئایا راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی کوردی له‌و به‌شه له کوردستانی داگیر کراو له باری سیاسیی و جوغرافیای سیاسیه‌وه له چیاگای خۆیدایه؟ رۆژئاوای کوردستان به هۆی ئه‌و بۆشاییه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌عس، خۆی له هه‌لومه‌رجێکی تایئبه‌ت و هه‌ستیار دا دیوه‌ته‌وه و له راستیدا به که‌مترین هه‌زینه تا ئێستا گه‌وره‌ترین ده‌سکه‌وتی بووه. به‌ڵام ئایا ئه‌و بۆشاییه هه‌ر وا درێژه‌ی ده‌بێ؟ ئایا حکوومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د هه‌ر به‌و شێوه‌ی ده‌مێنێ یان باروبنه ده‌پێچێته‌وه و ئۆپۆزیسیۆنی جێگای متمانه‌ی غه‌رب و به‌م دواییانه دا جێگای متمانه‌ی شوڕای ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانیش جێگای ده‌گرێته‌وه؟ هه‌موو لێکدانه‌وه و زانیاریه‌کان ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێن که سه‌ره‌ڕای نیگه‌رانی دنیای رۆژئاوا له بوونی هێزێکی سه‌ر به ئه‌لقاعیده له‌و وڵاته دا به‌ڵام وادیاره غه‌رب به ته‌مایه ئه‌سه‌د لابه‌رێ و به هه‌موو نیشانه‌کانیش را دیاره که ئۆپۆزیسۆن و ئه‌وه‌ی پیی ده‌کوترێ سوپای ئازادی سوریا جێگای ئه‌سه‌د بگرێته‌وه. له وه‌ها حاڵه‌تێکدا و له ئه‌گه‌ری ئه‌و وه‌زعه ناهه‌مواره‌ی ئێستا له نیوان کورد و ئۆپۆزیسیۆن دا هه‌یه ده‌بێ نیگه‌رانی ئه‌مه بین که له داهاتوو دا ئۆپۆزیسیۆن و ده‌سه‌ڵاتی تازه ئیمتیازێکی ئه‌وتۆ بۆ کورد قایل نه‌بێ . که واته چاره‌نووسی ئه‌و ده‌وڵه‌ته کوردییه‌ی رۆژئاوا به بڕوای من چی وا باشتیر نابێ له چاره‌نووسی کۆماری مه‌هاباد. له‌م باره‌وه ده‌بێ بڵێم کوردی رۆژئاوا ده‌بوو له ته‌جره‌به‌ی باشوور که‌ڵک وه‌رگرێ و هه‌وڵی ئه‌وه بدا که وێرای پاراستنی کوردستان له ده‌ستدرێژی دوژمنان نزیکی له ئۆپۆزیسیۆنی ئه‌و وڵاته بکاته ئامانج و هاوکار بێ بۆ لابردنی به‌شار ئه‌سه‌د تا بتوانێ له داهاتوو دا خواستی گه‌لی کورد له یاسای بنه‌ڕه‌تی سوریا دا بچه‌سپێنێ ئه‌وه‌ی که کوردانی باشوور کردیان.
ئه‌وه‌ی گرینگه سبه‌ینێیه که ده‌بێ بیری لێبکرێته‌وه ، ده‌بێ بیر له‌وه بکرێته‌وه که هه‌رچه‌شنه مافێکی کوردان و قه‌بووڵ کردنی له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندییه‌وه وبوونی ئه‌ومافه له یاسای ئه‌و وڵاته دا ده‌بێته گه‌وره‌ترین ده‌سکه‌وت له به‌شیکی دیکه‌ی کوردستانی داگیرکراودا. هه‌ربۆیه هیوادارم کوردانی رۆژئاوا گرینگی به‌وه بده‌ن که مافی کورد به‌ر له‌هه‌رشوێن مه‌کان ولایه‌نێکه‌وه ده‌بێ له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندییه‌وه به ره‌سمی بناسرێ. دیاره ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌ته‌ما‌ی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربۆخۆی کوردی بن و توانای ئه‌وه‌یان هه‌بێ که بێ منه‌ت بن له دنیای ده‌ره‌وه ئیتر ئه‌وه باسێکی دیکه‌یه.

No comments:
Post a Comment