به‌ره‌ی یه‌کگرتووی کورد له‌م هه‌لو مه‌رجه دا ئه‌رکێکی نیشتمانیه برایم جه‌هانگیری
به چاو خشاندنێکی خێرا به سه‌ر ئه‌و ئاڵوگۆڕانه‌ی له ناوچه‌که‌دا هه‌ن ، به‌تایبه‌تی ئه‌و ناوچانه‌ی کوردستانیان به سه‌ر دا دابه‌ش کراوه به‌و راستیه ده‌گه‌ین که کورد له به‌رامبه‌ر ده‌رفه‌تێکی زێڕینی مێژووی قه‌راری گرتووه ئه‌گه‌ر به هه‌ڵه و پڕش و بڵاوی خۆی له کیسی نه‌دا.
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئیمکان و پێشهاته‌کان که وادیاره به گشتی له قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی کوردان دایه به‌ڵام نیگه‌رانی له دواڕۆژ به روخساری زۆر که‌س و لایه‌نی هۆگری کار و باری سیاسییه‌وه دیاره. خاڵی هه‌ره نه‌رینی و نیگه‌تیفی ئه‌و وه‌زعیه‌ته ئه‌وه‌یه که کورد و رێکخراوه سیاسیه‌کانی له هه‌موو کات پڕش و بڵاوترن. ئه‌و پڕش و بڵاویه‌ش ته‌نیا هۆکار وسه‌رچاوه‌که‌ی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ خۆ به‌زلزانی و پاوانخوازی حیزبه‌کان و نه‌بوونی رووحیه‌ی برایه‌تی و یه‌کتر قه‌بووڵکردن. له‌م نێوه دا وه‌زعی کوردی رۆژهه‌ڵات نموونه‌ی هه‌ره باڵا و دیاری ئه‌و ره‌وشه‌یه که به‌داخه‌وه سه‌رکرده‌ی حیزبه‌کان و ئه‌ندامانی ئه‌و حیزبانه چاوی خۆیان له ئاست ئه‌و راستیانه قووچاندووه و هه‌ر له هه‌وای ساڵانی رابردوو و هه‌ر به‌ته‌مای قه‌زا و قه‌ده‌ر و بێ به‌رنامه‌یه‌کی واقعی و روون و پاڵیان لێداوه‌ته‌وه.
نه‌بوونی به‌رنامه‌یه‌کی هاوبه‌ش و پلانێکی تۆکمه و له نهایه‌ت دا نه‌بوونی به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتوو له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان پاش زیاتر له 30 ساڵ خه‌بات و قوربانیدان راستی ئه‌و بۆچوونه کورته‌ی سه‌ره‌وه‌مان بۆ ده‌سه‌ڵمێنێ. مه‌ترسی ئه‌و وه‌زعیه‌ته کاتێک زیاتر خۆی ده‌رده‌خا که قه‌یرانه بێئه‌ژماره‌کانی رێژیمی ئیسلامی ئێران له ژێرخانی کۆمه‌ڵگاوه بێته سه‌رخان و خه‌ڵکی وه‌زاڵه هاتوو ته‌حه‌مولی نه‌مێنێ و له ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌کی کوتوو پڕ و خێرا دا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ئیسلامییه تا سه‌ر ئێسقان کڕمۆڵ و گه‌نده‌ڵه تێکه‌وه پێچێ و هه‌مان بۆشایی ساڵی 57 له ئێران و کوردستانی داگیرکراو بێته پێشێ، جا ئه‌و ده‌م خۆمان زانی ده‌گه‌ڵ دێمۆکرات و دێمۆکرات؟ دێمۆکرات و پژاک؟ پژاک و کۆمه‌ڵه ؟ کۆمه‌ڵه و دێمۆکرات؟ ئه‌و هێزانه ئه‌گه‌ر ئێستا له سه‌ر کومیته‌ی ئاماده‌کاری پێک نه‌یه‌ن که بۆ کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی خه‌ریکی کاره تیکنیکی و ئاماده‌کاریه‌کان بێ، خۆت لێکی ده‌وه سبه‌ی له سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی شیمال و جنووب و ناوه‌ندی کوردستان و له سه‌ر کویڕه‌دێیه‌کی ئه‌م کوردستانه ده‌بێ خوێنی چه‌ند لاوی کوردی به‌ده‌ستی یه‌کتری بڕژێ و جه‌رگی چه‌ند دایکی هه‌ناسه سارد ده‌بێ به کوچکیییه‌وه بنرێ؟!
ئه‌و وه‌زعیه‌ته و ئه‌و هه‌لوومه‌رجه وای کردووه که مرۆڤ به‌جیدی نیگه‌رانی دواڕۆژ بێ، نیگه‌رانی ئه‌وه‌ی که حیزبه‌کان و سیاسه‌توانان هه‌لوومه‌رجی یه‌کجار ئاسته‌می رۆژهه‌لآت هه‌ستی پێنه‌که‌ن و ده‌گه‌ڵ به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان هه‌ر به‌یه‌ک چاو سه‌یری بکه‌ن. باکور و باشور و رۆژئاوای کوردستان هه‌رکام دوو نه‌ته‌وه‌ی دیار و به‌رچاوی تێدایه، کورد و تورک، کورد و عه‌ڕه‌ب و کورد و عه‌ره‌ب، به‌ڵام ئێران لانی که‌م 6 نه‌ته‌وه‌ی دیاری تیدایه که تورک وه‌ک گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه و گه‌وره‌ترین درواسێ وهاوسنووری کوردان گه‌وره‌ترین مه‌ترسیشه بۆ کورد و بۆ خاکی کوردستان. یان لانیکه‌م گه‌وره‌ترین گرفتی خاکمان ده‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌یه. تورک دوو ده‌وله‌تی به‌ته‌واوی له پشته ، تورکیا و ئازه‌ربایجان. تورکه‌کان هه‌ر ئێستا خاوه‌نی به‌هێزترین و توندئاژۆترین گروپی نه‌ته‌وه‌یین و یه‌کجار ده‌وڵه‌مه‌ند و به‌هیزیشن. هه‌موو ده‌بینین که له یانه‌ی وه‌رزیشیه‌کان ته‌نانه‌ت له پایته‌ختی ئێرانیش به ئاشکرا ئاڵای تورکان هه‌ڵده‌گرن و رایده‌ێشه‌کێن و باکیان به که‌س نییه. له به‌راورد ده‌گه‌ڵ وان ئێمه له کوێین؟ ئایا حه‌ق نییه کورد و سیاسه‌تمه‌دارانی کورد بیرێک له دواڕۆژی کورد بکه‌نه‌وه و چیدیکه بۆ ئێستا و ته‌نیا بۆ ته‌بلیغاتی حیزبی سیاسه‌ت نه‌که‌ن؟
ئایا به‌رپرسایه‌تی مێژوویی دێمۆکرات و کۆمه‌ڵه‌کان له چ ئاستێک دایه و به کرده‌وه ئه‌و هێزانه چه‌نده خه‌مخۆری یه‌کڕیزی ناو ماڵی کوردن؟ ئایا هیچ که‌س گومانی له‌وه‌داهه‌یه که گرنگترین ئومیدی سه‌رکه‌وتن له یه‌کگرتنی هێزه‌کانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ؟ دڵنیام هه‌موویان پێیان وایه و له ته‌بلیغات و راگه‌یاندنی خۆیان دا ئه‌مه‌یان کردۆته بنێشته‌خۆشکه به‌ڵام ئایا به کرده‌وه تا چ ڕاده‌یه‌ک هه‌نگاوێان بۆ هه‌ڵێناوه‌ته‌وه؟
کوردانی دڵسۆز و نیشتمانپه‌روه‌ر، نووسه‌ران و شاعیرانی به هه‌ڵوێست، ئه‌ندامانی حیزبه سیاسیه‌کان، چاوتان به‌ڕووی ئاڵوگۆره‌کان دا بکه‌نه‌وه ئه‌و وه‌زعیه‌ته‌ی ئێستا ببینن که له مێژوو دا بۆ کورد هه‌رگیزهه‌ڵنه‌که‌تووه. هه‌موولایه‌ک با به نوووسین و به گوشار خستنه سه‌ر ئه‌و ده‌سته‌یه‌ی که ماڵی کوردی رۆژهه‌ڵاتیان وێران کردووه ئه‌رکی نیشتمانی خۆمان به جێ بگه‌یه‌نین. ئه‌مرۆ هێشتا کات و ده‌رفه‌تمان له‌به‌ر ده‌ست دایه سبه‌ی دره‌نگه و چمان له ده‌ست نایه. ئه‌ندامانی حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌کان، ئه‌گه‌ر ئینسانێکی ئازادی و به ئازادی لایه‌نی خۆشه‌ویستی خۆت هه‌ڵبژاردووه و مێشکت ده‌ئیختیاری سیسته‌میکی داخراوی حیزبی نه‌ناوه، ئه‌گه‌ر بیڕ و باوه‌ڕی کوردانه و نیشتمان په‌روه‌رانه‌تان هه‌یه و ناتان هه‌وێ ببنه ئامرازی ده‌ستی ده‌سته‌یه‌کی هه‌ل په‌ره‌ستی ناو حیزبه‌کان ، گوشار بخه‌نه سه‌ر رێبه‌رایه‌تی خۆتان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی زووتر به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتووی کورد پێک بێ . به‌ره‌ی یه‌کگرتووی کورد له‌م هه‌لو مه‌رجه دا ته‌نیا له ده‌وری ئاڵای کوردستان ئه‌رکێکی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه و خۆ لێ گێل کردنی خه‌یانه‌ته!

No comments:
Post a Comment