تاکی کورد و به‌رپرسیاره‌تیه‌کی مێژوویی
تاکی کورد و به‌رپرسیاره‌تیه‌کی مێژوویی برایم جه‌هانگیری
هه‌رچی واقعبینانه‌تر بڕوانینه دۆخی کوردان و سیله له هه‌لو مه‌رجی
کورد‌و له ئاسۆی گۆڕانکاریه‌کانی ناوچه‌که بگرین و لێی ورد بینه‌وه،
ده‌بینین کورد، ئه‌و نه‌ته‌وه زوڵم لێکراوه بێبه‌شه له هه‌موو کات پڕش
و بڵاوتره، زۆر بێ پرۆژه و به‌رنامه‌یه بۆ داهاتوو، بۆ ئه‌و
داهاتوویه‌ی که هه‌موولایه‌ک ده‌زانین وه‌ک لانکه راده‌ژێ و هه‌رده‌م
چاوه‌ڕوانی ته‌قینه‌وه وئاڵۆگۆڕی جیدیی لێده‌کرێ. حیزبه‌کان و له سه‌رووی
هه‌موو که‌سه‌وه سه‌رکردایه‌تی حیزبه‌کان خه‌تاباری سه‌ره‌کی ئه‌و
وه‌زعه و ئه‌و پڕش و بڵاوییه‌ن. به‌ڵام ئه‌وه به‌و مانایه نییه که
به‌ده‌نه هیچ تاوانێکی نیه له خوڵقاندنی ئه‌و بارودۆخه دا.
سه‌رکردایه‌تی له سه‌ر بناخه‌ی به‌ده‌نه داده‌مه‌زرێ. به‌ده‌نه‌ی به
قه‌ولی فارس ده‌ڵێن" بله قربان گو " و به وته‌ی کوردان مل که‌چ و بێ
هه‌ڵوێست و پاکانه کار له روودانی هه‌ر چه‌شنه که‌تنێکی داهاتوو دا چی
وا له سه‌رکردایه‌تی حیزبه‌کان که‌متر خه‌تابار نییه و که‌متر
خه‌تابارنابێ.
خۆزگه له‌م کات و ده‌مه ئاسته‌م و هه‌ستیاره دا لاوی
کورد و رۆشنبیری کورد، یه‌که‌م هه‌نگاویان بۆ بن بڕکردنی ئه‌و کولتووره
سه‌قه‌ته‌ی حیزبایه‌تی ئه‌وه بێ که به گژ خێڵی چه‌پڵه دا بچێته‌وه و
ئه‌و تابۆیه و ئه‌و پیرۆزیه سه‌قه‌ته تێک بشکێنێ که هه‌رچی له سه‌رێ
ڕا هات ئه‌و هه‌ر چه‌پڵه لێ‌بدا و فه‌رمانبه‌ری بێ ئه‌م لاو ئه‌و لا و چاو
به‌سته بێ. ناوه‌رۆکی سانترالیزمی دێمۆکراتیک، ئه‌و ئه‌سڵه‌ی ئه‌ندام
حیزبه‌کان ده‌سته‌مۆو بێ ئیراده ده‌کات ده‌بێ گۆڕانی جیددی به‌سه‌ر دابێ.
باسی ته‌مه‌ڕود ناکه‌م حیزبێک ته‌شکیلاتی نه‌بێ حیزب نییه، ئه‌ندامێک
ته‌مه‌ڕۆد بکات ئه‌ندام نییه و چی له حیزبه‌یاه‌تی نه‌زانیوه. به‌ڵام
ئه‌و ته‌شکیلاته ته‌نیا بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی موخالیفان نابێ به
ته‌شکیلات دا بندرێ. ته‌شکیلات ده‌بێ په‌روه‌رده‌ی دروستی ئه‌ندام و
لایه‌نگرانی خۆی بکات. ته‌شکیلات نابێ چوارچیوه‌یه‌کی ته‌سکی حیزبایه‌تی
به‌سه‌ر ئه‌ندام و لایه‌نگری خۆیدا بسه‌پێنێ و مێشکی بشواته‌وه. به
قه‌ولی دوکتور قاسملووی نه‌مر وه‌زیفه‌ی حیزبی شۆڕشگێر ئه‌وه‌یه که
ئه‌ندامی خۆی به بیری ئازادی و سه‌ربه‌ستی په‌روه‌رده بکات. ئه‌ندامی
چالاک و به‌ده‌نه‌ی زیندوو ده‌بێ به بیری ره‌خنه‌گرانه په‌روه‌رده بکرێ
نه‌ک به بیری مل که‌چ بوون و عه‌بد بوون. که وایه دیسان وته‌که‌ی
قاسملووی نه‌مر دووباره ده‌که‌مه‌وه که حیزب ده‌بێ ئه‌ندام و
لایه‌نگری خۆی له حاڵه‌تی مۆره بێنێته ده‌رو بیکاته فه‌ردێکی چالاک و
زیندووی ناو کۆمه‌ڵ ! جگه له‌مه ته‌شکیلات و رێکخراو ده‌بێ توانای
جووڵه پێکردنی ئه‌ندام ولایه‌نگری خۆی هه‌بێ له دژی دوژمنانی کورد. له
دژی داگیرکه‌رانی کوردستان که به بڕوای من حیزبه‌کانی ئێمه جارێ ئه‌و
توانا و رێکخستنه شک نابه‌ن نه له ناوخۆ و نه له‌ده‌ره‌وه.
ئه‌مه له لایه‌ک و له لایه‌کی دیکه‌ش له‌م بارودۆخه ناسکه دا من
یه‌کجار به‌لامه‌وه سه‌یره هه‌ندێ که‌س هه‌وڵ ده‌ده‌ن کورد له‌وه‌ش پڕش و
بڵاوتر بن! هه‌موو ئاکار و ره‌فتاریان ته‌نیا ئه‌و په‌یامه ده‌دا به
ئێمه که یان هیچ له سیاسه‌ت وه‌ک هونه‌ری مومکین نازانن یان به‌راستی
به ئانقه‌ست خه‌ریکن ئاو له ئاشی دوژمنان ده‌که‌ن، ئاخر یان ده‌بێ له
ئیدیعاکانمان که‌م که‌ینه‌وه و چی دیکه درۆ ده‌گه‌ڵ خۆمان و ده‌گه‌ڵ
خه‌ڵک نه‌که‌ین یان ده‌بێ واز له‌و سیاسه‌ته یه‌کجار تاکڕه‌وانه و
تاکپه‌ره‌ستانه بێنین که جگه له دوژمنان و داگیرکه‌رانی کوردستان که‌سی
دیکه قازانجی لێناکا.
کێشه‌ی کوردان کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و قۆناخی
ئه‌و کێشه‌یه قۆناخی رزگاری نیشتمانییه. له‌م قۆناخه دا دڵسۆزان و
کوردپه‌روه‌ران ، چ له رێزی حیزبه‌کان دابن چ وه‌ک که‌سانی سه‌ربه‌خۆ و چ
وه‌ک که‌سانی به ڕواڵه‌ت سه‌ربه‌خۆ بن ده‌بێ بیر له به‌خۆدا
چوونه‌وه‌یه‌ک بکه‌نه‌وه وئاوریک له ڕابردووی نه هێنده‌ی دووری خۆیان
بده‌ینه‌وه و ئه‌وه‌ی عه‌قڵ و مه‌نتیق ده‌خوازێ به کرده‌وه‌ش هه‌ره
وابن. تا تاکی کورد کێشه‌کانی خۆی و ئه‌و مۆڕاڵه ناپه‌سه‌ند و دوور له
بیری نیشتمانپه‌روه‌رییه‌ی خۆی چاره‌سه‌ر نه‌کات و به خۆی دا نه‌چێته‌وه،
به‌خۆداچوونه‌وه و ئاوڕ له ڕابردوو دانه‌وه‌ی حیزبه‌کان و هێزه
سیاسیه‌کانی کوردستان محاڵه. بناخه بۆ هه‌موو چاک و خه‌راپه‌یه‌ک هه‌ر
ئێمه‌ین . به‌ده‌نه بناخه‌ی حیزب و هیزی حیزبه. با له خۆمانه‌وه ده‌ست
پێبکه‌ین، با شه‌هامه‌تی ئه‌و به خۆداچوونه‌وه‌مان هه‌بێ. ئاینده و ناسک
بوونی ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستا ئه‌وه‌مان لێ داوا ده‌کات. کات ئاسته‌م و
زه‌مان به خێرایی تێده‌په‌ڕی. با ده‌رفه‌ته‌کان له کیس خۆمان و نه‌وه‌ی
داهاتوو نه‌ده‌ین.
No comments:
Post a Comment