قاسملوو نه‌مره برایم جه‌هانگیری
22ی پووشپه‌ڕ رۆژی کیمیا بارانی ویژدانی مرۆڤ، رۆژی ره‌ش هه‌ڵگه‌ڕانی ئاسمان و کۆچکردنی په‌ڕه‌سێلکه کۆچه‌ره‌کان، له‌م ڕۆژه دا، گه‌لی کورد ماته‌م دایگرت و رێژنه‌ی خه‌می به‌سه‌ردا باری، کۆتره‌کان له گوێسوانه‌ی بانه‌کان لاره‌مل بوون و له کوێستانان فرمێسکی گه‌شی شلـلێره وه‌ری.
ئێستاش پاش ساله‌های ساڵ، لهرم رۆژه دا شایی و داوه‌ت و ڕه‌شبه‌ڵه‌ک له بیر ده‌چنه‌وه و سه‌رکانی و جێ ژوان چۆل ده‌بن و په‌پوو لێیان ده‌خوێنێ. له‌م رۆژه دا درۆ و رق و چه‌قۆ به‌سه‌ر راستی و خۆشه‌ویستی وئاشتی دا زاڵ بوو. له‌م رۆژه دا که‌ڵپی دراکۆلاکان بێڕه‌حمانه شاده‌ماری گه‌رنی کیژی ئازادیان هه‌ڵبڕی، ئه‌هریمه‌ن باڵی فریشته‌یه‌کی شکاند و خه‌ڵتانی خوێنی کرد.... له‌م رۆژه دا هاواری بێ وڵامی مه‌زلوومان په‌رده‌ی ئاسمانی دڕی.
ئه‌م فریشته‌یه قاسملوو بوو، قاسملوو له وڵاتی مه‌لائیکه درۆزنه‌کان ، له وڵاتی تاجره‌کانی ئازادی شه‌هید کرا و له سات و سه‌ودایه‌کی ئاشکرا و بێ ئابڕووانه دا، له‌گه‌ڵ بازگانانی فرمێسک و خوێن، له گه‌ڵ چه‌ته‌کانی بزه، بکوژان ره‌وانه‌ی هه‌رێمی ئاسووده‌یی که‌متیار و گورگه مێشه‌کان کرانه‌وه.
به‌ڵام بۆچی قاسملوویان ترۆر کرد؟ هه‌ر له‌و کاته‌ی که هێشتا قاسملوو له نێو هه‌ندێ له ڕووناکبیرانی کورد دا ئه‌و جۆره‌ی پێویست بوو نه ناسرابوو، راست ئه‌و کاته دوژمنان زۆر چاک هه‌ستیان به‌وه کردبوو که قاسملوو کێیه! ئه‌وان زه‌نده‌قیان له قاسملوو چووبوو. ته‌نانه‌ت ناوی قاسملوو نه‌تره‌ی بردبوون، ئه‌وان له‌و ده‌مانچه‌یه نه‌ده‌ترسان که به قه‌دی قاسملووه بوو، ترسی ئه‌وان له هه‌نگاوه‌کانی قاسملوو بوو که بێ ماندوو بوون شاخ و دؤلی کوردستانی ده‌پێوا. ترسی ئه‌وان له‌و بیر و ئه‌ندێشه‌یه بوو که له ناو مێشکی قاسملوو دا کۆ ببووه و وای کردبوو که ئوروپای به‌هه‌شتی په‌نابه‌ران به‌جێ بێڵێ و شان به شانی پێشمه‌رگه، به‌رد به به‌رد و گرد به گرد و لووتکه به لووتکه‌ی ئه‌و کوردستانه بکاته سه‌نگه‌ر. ئه‌وان له‌و ئیمانه شۆڕشگێرانه‌یه ده‌ترسان که که له ناخی قاسملوو دا له مێژ بوو گوورا بوو و وای کردبوو که دوو مناڵی جگه‌ر گۆشه‌ی به‌جێ بێڵێ و له جیاتی "مینا" و "هیوا " کوڕان و کچانی پێشمه‌رگه به هه‌ستی خۆشه‌ویستی په‌روه‌رده بکات.
بۆیه دۆژمن دانیشت و نه‌خشه و پیلانی گڵاوی داڕشت. پیلانی خاو.... خه‌یاڵی خاو...له سه‌ر مێزی وتووێژ دا ده‌ستیان به خوێنی گه‌شی قاسملوو سوور بوو. دڵه مه‌زنه‌که‌یان له لێدان خست. کاڵ فامان پێیان وابوو دوای قاسملوو سوارچاکانی رێبواراری رێگای ئازادی زه‌بری ئاوزهنگیان شل ده‌بێ و ده‌ستی جڵه‌ویان ده‌ته‌زێ و له لووتکه‌وه سه‌ربه‌ره‌و ژێر داده‌گه‌ڕێن...گه‌نده پیاوان پێیان وابوو دوای ئه‌و شاسواره رێڕه‌وانی رێبازه‌که‌ی هه‌تڵه و لاڕێ ده‌بن و له سه‌خته ڕێی ئه‌وین سه‌ر ده‌رناکه‌ن! گێله پیاوان نه‌یانزانی و نه‌یانزانی..که قاسملووی مه‌زن به گولـله‌ی شووره‌یی نامرێ، نه‌یانزانی که ئه‌و خوێنه و له ناو ده‌مار دا ده‌گه‌ڕێ، نه‌فه‌سه وله خه‌و وبێداریدا به ئه‌سپایی له ژیان ده‌دوێ. حۆله پیاوان نه‌یانزانی ئه‌م ڕچه و کاروانه رێیه هێند کوتراوه‌ته‌وه تازه کوێر بوونه‌وه‌ی هه‌ر بۆ نییه!
ئه‌وان نه‌یانزانی هه‌ر به شه‌هید بوونی قاسملوو، ته‌نانه‌ت هه‌زاران ئینسانی خه‌واڵوو له خه‌و راپه‌ڕین و دوای ناسنامه‌ی ئه‌و مرۆڤه که‌وتن تا بزانن ئهوگهوره پیاوه کێ بووه ئاسووده‌یی توور هه‌ڵداوه و مه‌رگی پیرۆزی هه‌ڵبژاردووه؟! ئه‌وان نه‌یانزانی که بیری قاسملوو هه‌موو ساڵێ له گه‌ڵ شنه‌ی بلاوێنی به‌هار دا و له کوێستان و چیا سه‌رکه‌شه‌کانی کوردستان ڕا به‌ره‌و شار و لادێ داده‌گه‌ڕێ و ده‌بێت به هه‌وێنی شێعر و په‌خشانی هه‌ستیاران، ئه‌وان نه‌یانزانی رۆژێ دادێ که دیواری کۆڵان و شه‌قامی کوردستان ده‌بێته ته‌خته ره‌شی ده‌رس و مناڵه‌کان، قوتابیه خنجیلانه‌کان لێی ده‌نووسن" قاسملوو ڕێگات درێژه‌ی هه‌یه" .
به‌ڵێ ئه‌وان نه‌یانزانی 22 ی پووشپه‌ڕ ده‌بیته چقڵی چاویان. له‌و رۆژه‌دا لاوان جل و به‌رگی کوردی له‌به‌ر ده‌که‌ن، جه‌مه‌دانی ده‌خه‌نه ملیان و سۆرانی بۆ شۆڕ ده‌که‌نه‌وه و به هه‌نگاوی به گوڕیان به‌ره‌و چواڕڕێ و مه‌یدانه‌کان وه‌ڕێ ده‌که‌ون تا جارێکی دیکه له گه‌ڵ دوکتور قاسملووی پێشمه‌رگه، له گه‌ڵ هاوڕێی شه‌هیدی سه‌رکرده، په‌یمان نوێ که‌نه‌وه و ئه‌و وانه‌یه بڵێنه‌وه " گه‌لێک ئازادی بوێ ده‌بێ نرخی ئه‌و ئازادیه‌ش بدا".
دوژمن پێی وابوو قاسملوو شه‌تڵه گه‌ر ههڵیکێشێ و بینێته لاوه ویشک ده‌بێ، نه‌یزانی قاسملوو لقی پیره دارێکی سارد و گه‌رم چێشتووی زه‌مانه‌یه و ره‌گی له ناو خاک و خۆشه‌ویستی دا په‌روه‌رده بووه، بیشی بڕن ده‌بێته قه‌ڵه‌م و له سه‌ر دڵی یه‌ک به‌یه‌کی مرۆڤه‌کان وشه‌ی، ئاشتی و ئازادی و دێمۆکراسی ده‌نووسێته‌وه و پیره داریش هه‌زار لقی دی لێدهڕوێتهوه.
پیره دار
له بنارێ
پیره دارێ
چه‌تری سه‌ری کانیه‌کی ساردی کوێستان بوو
له خواره‌وه
له نزمیدا
جاڕێکی پڕ دڕک و داڵ بوو
پۆڵکه ماره و نووسه‌نه‌که‌ی لێ ڕوابوو
پێش خه‌زه‌ڵوه‌ر
وه‌به‌ر شه‌قی با ده‌که‌وتن
جار جار سه‌ره‌نگرێ ده‌بوون
جار و باره بۆی ده‌که‌وتن
که سه‌یری سه‌رێیان ده‌کرد
دار به ئاسته‌م ده‌شنایه‌وه
*********
رۆژێ له پڕ کۆبوونه‌وه
به‌ته‌ور و داس
بیور و مشار
ههڵكیانکوتایه پیره دار
بیور به‌ربۆ جه‌سته‌ی خه‌سته‌ی
لق و پۆپی دار
که‌وته به‌ر ته‌وژمی مشار....
*****
چی پێنه‌چوو
دیسانه‌که هه‌ر پیره دار
لقی ده‌رکرد ههزاهر هه‌زار
له‌و ده‌مه دا خاک تووڕه بوو
بانگی جاڕ و دڕ و داڵی ئه‌م ناوه‌ی دا
هۆ ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ "با" دان
گوێ رادێرن پێتان بێژم
پیره داری ئه‌م بناره
بۆته باڵای ئاسمان و
له هه‌ر شوێنێ سه‌ر هه‌ڵبڕی هه‌ر لێت دیاره
پیره دارم
قه‌ت به ئێوه له بن نایه
پیره دارم
هه‌زار ره‌گی خۆشه‌ویستی له خاکدایه.
کۆیه 1380 هه‌تاوی _ برایم جه‌هانگیری

No comments:
Post a Comment