وابزانم خه‌ریکه ده‌کۆڵێ:
کێشه‌ی ئێران و غه‌رب له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی
فارس ده‌ڵی " دیگر کفگیر به ته دیگ خورده است" یانی تازه تاقه‌تی ته‌واو بووه و چی له بن دا نه‌ماوه ... کێشه‌ی ئێران و غه‌رب له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ئه‌وتۆمی خه‌ریکه ده‌گاته قۆناغێکی ئاسته‌م، وا هه‌ست ده‌کرێ ئه‌مجار ئیتر ئێران ده‌رفه‌ت و ئیمکانی فریودانی زیاتری نه‌بێ، دیاره به‌سیشه ئه‌وه چه‌ند ساڵه ئه‌و یاری کتک و مشکه هه‌ر درێژه‌ی هه‌یه، له راستیشدا ئێران به ته‌پی عالا و به ئاشکرا درۆ ده‌گه‌ڵ ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی ده‌کات و بریویان ده‌دات و به رۆژی رووناک درۆیان ده‌گه‌ڵ ده‌کات. ورده ورده تاقه‌تی غه‌ربیش ته‌واو بووه و وادیاره پردی متمانه‌کانی نیوانیان به ته‌واوی هه‌ره‌سی هێنابێ.
دوو بۆچوون له‌م کاته دا ده‌کرێ وه‌ک هه‌لسه‌نگاندنی ئه‌و بار‌و دۆخه له‌به‌ر جا‌و بگیرێ، یه‌که‌م له وه‌ها حاڵه‌تێکدا وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازی ره‌نگه باشترین کاردانه‌وه‌ی غه‌رب بێ، من هه‌رگیز ده‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه نیم که غه‌رب و به تایبه‌تی ئه‌مریکا له دوو ولات خه‌ریکی شه‌ڕ کردنه‌و هه‌زینه‌یه‌کی زۆری داوه و ئاماده نییه تازه جاریکی دیکه شه‌ڕێکی دیکه تووشی خۆی بکات، ره‌نگه ئێرانیش هه‌ر به‌و هه‌ڵسه‌نگاندن و ته‌حلیله پشتی خۆی لێکردبێته‌وه و ئه‌وه‌ی پێێ خۆش بێ بیکات، به‌ڵام من پێم وایه ژماره پێچه‌وانه‌کان ده‌ستیان پێکردووه و له شه‌ڕێکی دیکه ئه‌مجار دژ به ئێرانی ئیسلامی فاشیست ره‌فتار و هه‌ندێ جاریش مام میهن نزیک ده‌بینه‌وه.
بۆچوونی دووهه‌م ئه‌مه‌یه که ئه‌گه‌ر سوریا بروخێ که ئه‌گه‌ری رووخانیشی زۆره ئه‌وده‌م ره‌نگه له ئێران دا ڕاپه‌ڕینێکی جه‌ماوه‌ری ساز بێ و ئێران که وه‌ک داری گه‌نده‌ڵ وایه به‌و راپه‌ڕینه تێک ته‌پێ ، به‌ڵام ئایا غه‌رب و به تایبه‌تی ئیسرائیل ده‌یانهه‌وێ ئیرانی ئێستا و داهاتوو ئیمکاناتی پرۆژه‌ی ئه‌تۆمی له‌به‌رده‌ست دا هه‌بێ یان نا؟ ئه‌وه خۆی جێی پرسیاره و به‌ڵام به بارێک دا بۆچوونی ئه‌وه‌ڵ واته لێدان و وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازی ره‌نگه زیاتر ئامانج و ئاره‌زووی غه‌رب له لایه‌ک ئیسرائیل له به‌رێکی دیکه بێ.

No comments:
Post a Comment