دانیشتنی دێمۆکراته‌کان رۆچنه‌ی هیوایه‌کی که‌م ته‌مه‌ن برایم جه‌هانگیری
نامه‌یه‌ک به‌ره‌ورووی دیمۆکراته‌کان له پێشدا به‌ده‌نه‌ی حیزب
به‌ره به‌ری 25 ی گه‌لاوێژ هه‌واڵێکی خۆش تاراده‌یه‌ک ئۆخژنی خسته
ده‌رونی گڕگرتووی کوردی رۆژهه‌ڵات و هه‌موو نیشتمانپه‌روه‌رێکی کورد، کاک
مسته‌فا هیجری و کاک خالید عه‌زیزی به‌یه‌که‌وه دانیشتوون و دیالۆگ له
نێوان دوو دێمۆکرات دا ده‌ستی پێکردووه. ئه‌و خه‌به‌ره ئه‌وه‌نده
دڵخۆشکه‌ر بوو که ده‌س به‌جێ ناحه‌زان و دوژمنانی یه‌کریزی ماڵی کورد
که‌وتنه خۆ و لێره‌و و له‌وێ به پڕتاو و به په‌له جار جار به نێوی
دفاع له حدک و جار جار به نێوی دیفاع له حدکا خه‌ریک بوون ئاگری
دامرکاوی نێوان ئه‌و دوو دێمۆکراته‌یان خۆش ده‌کرد. ئه‌گه‌رچی کاری وانه
تۆزێک جێگای نیگه‌رانی بوو به‌ڵام به وشیاری و هه‌ست به به‌رپرسایه‌تی
هه‌ردووک لا ئه‌و پیلانه سه‌ری نه‌گرت و ماوه‌یه‌ک هه‌موو که‌س له
هه‌ناوی خۆیدا خه‌ریکی به خۆدا چوونه‌وه و سه‌نگ و سووکی کێشه‌کان بوو.
دڵه‌کان خه‌ریک بوو تۆز و گه‌ردی رق و کینه‌یان له‌سه‌ر لاده‌چوو، ئاسۆی
چاوه‌ڕوانیه‌کان لێڵی و ته‌ماوی نه‌مان و گه‌ش و روون دیاری ده‌کرد.
له نه‌کاو، دیسان خه‌به‌رێکی ناخۆش ئه‌و فه‌زایه‌ی شێواند و کێشه‌کان سه‌ر له نوێ سه‌ریان هه‌ڵدایه‌وه قه‌تماخه‌ی برینه‌کان دووباره تازه و زیندوو بوونه‌وه. من ئه‌وم تاوانبار ده‌کرد و ئه‌ویش پاشقولی له من ده‌گرت، من باسی بێ متمانه‌ییم ده‌کرد و ئه‌ویش بێ باوه‌ڕی منی به ئاشتی ده‌کرده سه‌ردێڕ و بابه‌ت. دانیشتنه‌کان په‌کیان که‌وت، بۆ؟ حدکا سه‌رقاڵی خۆ ئاماده کردنی کۆنگره‌یه! کاتی نییه 2 سه‌عات له سه‌ر پرسێکی له کۆنگره گرینگتر دابنیشێ و ئه‌و ره‌وته دڵخۆشکه‌ره درێژه بدات که هه‌ر هه‌فته‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر وه‌ک هه‌وری باراناوی باڵی به‌سه‌ر کێڵگه‌ی تینووی کوردستان دا کێشابوو. حدک ده‌ڵی حدکا دانیشتنه‌کانی په‌ک خستووه، حدکا ش ده‌ڵی من سه‌رقاڵی کار و باری کۆنگره‌م و کاتی دانیشتنم نییه، دیاره ئه‌و باسه و ئه‌و پرسه و ئه‌و په‌ک خستنه زۆر هه‌ڵده‌گری به‌ڵام من لێره دا له کورتی ده‌یبرمه‌وه و دیسان ده‌چمه سه‌ر ئه‌و هیوا و هومیده‌ی که دوای قسه‌کانی کاک حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی بۆ دانیشتن و چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی نێوان دوو دێمۆکرات ئه‌گه‌رچی به کزی به‌ڵام دیسان چه‌که‌ره‌ی داوه.
به وته‌ی کاک حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی وا دیاره ئه‌و دانیشتنانه دووباره ده‌بنه‌وه به‌ڵام من پێم وایه جارێ تا کۆتایی کۆنگره‌ی حدکا ئه‌و ئامانجه وه‌دی نایه. دیاره فه‌رق ناکات ماسی هه‌ر کات له ئاو ده‌ری بێنی تازه‌یه، زه‌ره‌ر له نیوه‌ش بگه‌ڕێته‌وه قازانجه! ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و دانیشتنانه ده‌ستیان پێکرده‌وه با هه‌موومان داوامان ئه‌وه بێ که ، ئه‌و دانیشتن و گفتگۆیانه له ژووره داخراوه‌کان دا ئه‌نجام نه‌درێن، با هه‌ردووک لا ده‌گه‌ڵ خۆیان و ده‌گه‌ڵ خه‌ڵکیش روون و شه‌فاف بن و هیچ شتێک له خه‌ڵک نه‌شارنه‌وه، نه‌بێته دانیشتی یه‌که‌م جار که یه‌ک بڵێ تێک هه‌ڵه‌نگوتوون و به هه‌ڵه و به هه‌ڵکه‌وت دوو سکرتێر چاویان پێک که‌وتووه، وه‌ک بڵی به‌زۆری پێیان کراوه و یه‌ک بڵێ پارتی و یه‌کی دیکه بڵێ یه‌کیه‌تی ده‌ستی هه‌بووه له‌وه دانیشتنانه و یه‌کیش بڵێ فه‌رانسه و دۆستی کوردان ئه‌و دانیشتنه‌ی پێکردوون . که‌سیش نه‌زانێ له‌و دانیشتنه چه‌ند یان یه‌ک سه‌عاتییه دا تا ئێستا چی کوتراوه؟! با هه‌موو قسه‌کان، گفتوگۆکان، به شیوه‌ی ده‌نگ و ره‌نگ تۆمار بکرێن ، دنیای ئه‌مڕۆ شه‌فاف بوون ده‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک به ئه‌رک و به‌رپرسایه‌تی ده‌زانێ . که وایه پێشنیار ده‌که‌م هه‌ڵمه‌تی ئیمزا کۆکردنه‌وه هه‌ر له ئێستاوه ده‌ست پێ‌بکات بۆ ئه‌وه‌ی دانیشتنه‌کانی داهاتوو له ژووره داخراوه‌کان و دوور له چاوی مێدیاکان ئه‌نجام نه‌درێ. ئه‌و دانیشتنانه هیچ سڕڕ و نهێنییه‌کی ته‌شکیلاتی تێدا نییه تا له خه‌ڵک بشاردرێته‌وه. باشی ئه‌و کاره ئه‌وه‌یه که هه‌ر که‌سه‌و به هه‌ست کردن به به‌رپرسایه‌تی زیاتر و سادقانه‌تر له دیالۆگ و دانیشتنه‌کان دا به‌شدار ده‌بێ. چوونکه ده‌ترسێ له‌و شاشه‌یه هه‌یه که باسه‌که بۆ رای گشتی ده‌گوازێته‌وه. ئاره‌زوو و خۆزگه تاکه که‌سیه‌کان ناکاته هه‌وێنی گفتگۆ.

No comments:
Post a Comment