برایم جەهانگیری
ڕاوو چوونەدەر بە نیازی ڕاو، یەکێکە لەو دیاردانەی لە هەموو وڵاتانی جیهاندا زۆری ئۆگر و هۆگر لە دەوری خۆی کۆکردۆتەوە. ڕاوبە تفەنگ ،ڕاو بە تیر و کەوان، ڕاو به تاژی و سه‌گ وتوڵه و ته‌ڵه
و ڕاوی ماسی به تایبه‌تی به قولاپ، نموونەی هەرە دیاری ئەو ڕاوانەن کە
لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا خەڵک، لە کاتی پشووی هەفتەدا، بە لێشاو ڕووی
تێدەکەن. من خۆم یەکێکم لەو کەسانەی باشترین کاتی گوزەران و حەسانەوەم بە
ڕاوە ماسی دەبەمە سەر و لێی تێر نابم. لەو بەشەدا، لەسەر داوای دۆستێکی زۆر
خۆشەویست، ئەوەندەی بتوانم ئاوڕێک لە ڕاوە ماسی دەدەمەوە:
جۆری ماسییه‌کانی کوردستان:
له کوردستان به گشتی ڕاوه ماسی یه‌کێکە له‌و ڕاوانه‌ی زۆری هۆگر هه‌یه. به تایبه‌تی چونکه کوردستان ئاو‌و چۆم و ڕووبار و قۆپی و شام و قامیشه‌ڵان و جهگهنی زۆر و خاوێنە، هه‌ندێ له تیره‌ی ماسییهکانزوو پێده‌گه‌ن و حاوانه‌وه‌یان هاسانه و هه‌ر بۆیه‌ش زۆر‌و زه‌وه‌ندن. ئه‌و ماسیانه هه‌م ڕاویان خۆشه، هه‌م گۆشتیان یه‌کجار به‌تامه. دیاره ئه‌وه‌ی وه‌ک ڕاو باسی بکرێ بۆ له‌ززه‌ت وه‌رگرتن و گوزه‌ران و کات بردنه سه‌ر ئه‌و راوهیه که به قولاپ ده‌کری ده‌نا به تۆڕ و شتی دیکه‌ش ته‌نیا به نیازی گۆشتی ماسییه‌که راو هه‌یه. قاشه و زه‌رده و پانه‌و باقۆ و کهپۆرر و شینه و قزل ئالا و زۆر ماسی دیکه‌ش له چۆم و ئاوه‌کانی کودستان دا ده‌ژین.
با هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئاماژه‌یه‌ک به‌و مه‌سه‌له‌یه بکه‌م که به‌داخه‌وه رێژیمی ئیسلامیی ئێران که‌به هاتنه سه‌رکاری، غه‌درێکی گەورەی له مرۆڤه‌کان کردووه. هه‌مان غه‌دری له بوونه‌وه‌ری کێوی و ئاوی کردووه و له هه‌ندێ شویندا به داخه‌وه به بیانووی کاناڵکێشی و گه‌یاندنی ئاو به مووچه و مه‌زرای خه‌ڵک، شوێن و بنه‌ی حاوانه‌وه و ژیانی ماسییانی وه‌ها تێکداوه که تازه زۆر زه‌حمه‌ته ئه‌و زیندوه‌ره بتوانێ جێگه و مه‌کانی خۆی بگرێته‌وه. ئه‌وه کاره‌ساتێکی ژینگه‌یییه که ڕه‌گه‌زی به‌شێک له ماسییه‌کان، له هه‌ندێ ناوچه‌ی ده‌شتی شامات و شامی به‌فره‌وان وهه‌ندێ شوێنی دیکه،ئه‌گه‌ر بنبڕ نه‌کرابێ، به‌داخه‌وه له حاڵی نابوودی و نه‌مان دایه. به تایبه‌تی کاتی خۆی چۆمی به‌فره‌وان، شامی به‌فره‌وان، قۆپیی تاڵاو، خوڕخوڕه، قه‌ره‌داخ، بناری کانییە بهرازانو چۆمی مه‌مێند به سه‌دان باقۆی وای تێدابوو که جار و باره کێشیان له سه‌رووی 50 کیلۆ و بگره زۆر زیاتریش بوو. سەرەڕای ئەوە، هه‌ندێ جۆری دیکه‌ی ماسی، وه‌ک کهپوورلهو دواییانەدا له‌و ناوچانه، هەر زیادیان دەکرد. به گشتی که‌پوور و قاشه و زه‌رده و پانه و لووت کوور و سووره و زۆر ماسی دیکه نموونه‌ی ئه‌و ماسیانهن که له چۆم و به‌نداوه‌کانی کوردستان دا ده‌ژین، دیاره به‌م دواییانه جۆرێکی دیکه له ماسییان له‌و سه‌دد و به‌نداوانه کردووه که پێی ده‌ڵێن سووف و فیتوفات، گرتنی فیتۆفاک به قولاب زه‌حمه‌ته به‌ڵام سووف له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ماسییه‌کی گۆشت خۆری ه/ێ‌رش به‌ره زوو راو ده‌کری.
قزل ئالا یه‌کێک له‌و ماسییانه‌یه که له هه‌موو دنیادا به یه‌کێک له باشترین جۆری ماسی ناسراوه. ده‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یدا که کوردستان به بوونی ده‌یان چومی خاوێن و خوڕێن که جێگای ژیان و حاوانه‌وه‌ی ئه‌و ماسییەیە، به داخه‌وه له به‌ر ئه‌وه‌ی قه‌ت حاکمان گوێیان نه‌داوه‌ته گه‌شه‌ی ئابووری و ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵک، زۆر به‌که‌می له کوردستاندا هەن.کاتی خۆی له چۆمی که‌ڵوێ زۆر به که‌می ئه‌و ماسییه ده‌بینرا. له‌و چۆمهش کە له پشت خانێ ڕا و به نێو ماڵی سێڵوێدا دێته خوار، به تایبه‌تی لای مێرگه چه‌کۆ و سپی ڕێزی خه‌یلانیان، جۆرێکی دەگمەنی قزل ئالای تێدابوو که خاڵ و پنۆک پنۆکی سووری له سه‌ر پێستی هه‌یه؛ له ساڵانی 70دا من ئه‌و جۆره ماسییه‌م ده‌وێدا دیوه. به گشتی ده دهریاچەی زرێوار و سه‌دی بۆکان و مەهاباد و سنەدا، جگه له قزل ئالا،زۆربه‌ی ئه‌و ماسییانه‌ی ناویان هاتووه، هەن. دیاره له‌م دوایانەدا له کوردستانیش په‌روه‌رده کردنی قزل ئالا په‌ره‌ی سەندووه وهه‌ر دوو ده‌نکی بچێته نێو ڕووباره‌کان و تۆ‌و و گه‌را بڕێژن، زیاد ده‌که‌ن و ڕه‌نگه بڕانه‌وه‌یان نه‌بێ. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌م زۆر ماسێیهکی تیژڕۆیه و هه‌میش خۆی ماسیی بچووکی دیکه ده‌خوا،ڕه‌نگه ئه‌وه زه‌ره‌ر له زیاد بوون و ژیان و مانی هه‌ندێ له ماسییه‌کانی دیکه بدا که له‌به‌ر تیژی و هار و هاجی قزل ئالا ده‌رناچن.
ڕاوه ماسی:
ڕاوه ماسی خۆشییه‌که‌ی له‌وه‌دایه که زۆر جاران گروپێک دۆست و هاوڕێ له ده‌وری یه‌ک کۆده‌کاته‌وه. هه‌ر به‌و مه‌به‌سته کاتێ خۆ بۆ راوه ماسی ساز ده‌که‌ن، به‌ر له هه‌موو شتێک شوێنی ڕاوه‌که دیاری ده‌که‌ن و قه‌رار داده‌نێن که سبه‌ی، بۆ وێنە، سه‌عات 6ی به‌یانی وه‌ڕێ که‌ون بۆ "???". ئه‌وجار هه‌ر که‌س ده فکری خۆ ته‌یار کردندا ده‌بێ؛ هه‌ر له وه‌زنه(ئه‌و قورقوشمهی به سیمهکهیەوە دەیبهستن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م قولاپه‌که دوور باوێن و هه‌میش ئه‌گه‌ر ئاوه‌که تۆزێ خۆڕین بوو، قولاپه‌که ڕابگرێ) ڕا بگرە تا چوزه(نووکی قولاپ). له هه‌مووی گرینگتر خوراکی ماسییهکە بوو. زۆر جاران له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر ماسییەی به شتێک و به خۆراکێک باشتر ڕاو ده‌کرێ، دوو جۆر خوراک(هه‌ویر و کرمی گڵی) ده‌گه‌ڵ خۆیان ده‌به‌ن. له‌م دوایانەدا کابرای ڕاوچی ده‌چوو بۆ نانه‌واخانه‌یه‌ک و داوای ده‌کرد دوو ئه‌نگوتکی بۆ گهرمەتهندوور که‌ن؛ ئه‌ویش یان بڕێکی زه‌رده‌چێوه لێده‌دا، یان هه‌ر وا ده‌یخسته نێو کیسه‌یه‌کی نایلۆنیهوە. ئیتر ئه‌وه خۆراکی ئاماده‌ی ماسی، واته قاشه و زه‌رده و پانه و که‌پوور بوو. کرمیش، وه‌ک ئێره(کانادا)، بە "موڵتی خۆراک" دادەرندرێ و هه‌موو ماسییه‌کی، به تایبه‌تی باقۆی پێ ڕاودەکرێ. دیاره باقۆ به ڕیخۆڵه‌ی مریشک و به ماسیی بچووک و ئه‌گه‌ر دۆستان بێ‌زیان هه‌ڵنه‌ستێ، به بۆقیش، چاک ڕاوی ده‌کرد. هه‌ر ماسییه‌ی، تاڕاده‌یه‌ک، خۆراکی خۆی جودایه و جگه له‌و دوو‌و خۆراکه، که زۆربه‌ی ماسییه‌کانیان پێ ڕاو دەکرێ، قاشه‌ی ڕووباری خاوێنی کوردستان، حه‌شری به کولـلە(کوللوو) و به ترێش ده‌کرد.
ئه‌و ده‌سته وشانه‌ی که له ڕاو دا به‌کار ده‌هاتن بریتی بوون له‌وانه:
هه‌ڵی گرت: واته کاتێ ماسیه‌که خۆراک و اته گقلاپهکه به‌دمه‌وه ده‌گرێ و ده‌روا، سیمه‌که به دوای خۆیدا ده‌کیشێ، ئه‌و کێشانه به هه‌ڵگرتن ناودێر بووه.
پرتکه‌ی لێده‌کا: واته هه‌ر ده‌می لێده‌دا و لێیدهگهڕی، یان به ئاسته‌م رایده‌وه‌شێنێ
هه‌لی ده‌گرێ و دای ده‌نێته‌وه: یانی قولاپه‌که پڕ ده‌داتێ به‌ڵام پاش که‌مێک کێشان دای ده‌نێته‌وه، لێی جیددی نییه
قووله‌ی پێده‌کا: یانی راوی جاک هه‌یه، ماسی زۆره و راو خۆشه
سفتاحی لێناکهی: واته هیچ ناگری
تێبینی : هه‌ر ناوچه‌و جۆرێ زاراوه وه‌ده‌سته وشه‌ی خۆی هه‌یه بۆ راوه‌ماسی . من تا ڕاده‌یه‌ک له‌م به‌شه‌دا باسی راوی ناوچه‌ی موکریان و به‌تایبه‌تی مه‌هابادم کردووه.
وێنه‌که له گووگڵ وه‌رگیراوه و هی که‌سێکه وابزانم ناوی حوسێنه و باقۆکهش هی چۆمی ئهرهسه