هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری و کورته سه‌رنجێک برایم جه‌هانگیری
له ده ده‌وره‌ی سه‌ره‌ک کۆماری له ئێران دا یا باشتره بڵێین به‌درێژایی ته‌مه‌نی رێژیمی ئیسلامی ئێران هه‌ڵسو که‌وتی ئه‌و رێژیمه و ره‌فتاری ئه‌و ده‌سه‌ڵاته به‌رامبه‌ر به کورد له هه‌موو بواره‌کاندا ئه‌وه‌مان پێ نیشانده‌دا که ئه‌و رێژیمه هه‌رگیز هیچ حیسابێکی بۆ کورد نه‌کردووه و قه‌تی به هێند نه‌گرتووه. ئه‌و به هێنده نه‌گرتنه‌ش جیا له‌وه‌ی که باری ئیدئۆلۆژی پێوه دیاره بۆته یاسا و وه‌ک ئه‌سڵ له یاسای بنه‌ڕه‌تی دا گونجێنراوه. به پێی ئه‌و ئه‌سڵه کورد له هه‌ڵبژاردنی سه‌ره‌ک کۆماریدا به‌تایبه‌ت نه مافی هه‌ڵبژێرانی هه‌یه و نه مافی هه‌ڵبژاردن به‌ڵام ده‌بێ و ده‌توانێ ده‌نگ بدا بۆ ئه‌وی مه‌شروعیه‌ت بدا به‌و سیسته‌مه توتالیتاره مه‌سه‌بییه. یاسای بنه‌ڕه‌تی سه‌باره‌ت به سه‌ره‌ک کۆماری و هه‌ڵبژاردنی سه‌ره‌ک کۆمارله ئه‌سڵی 115 دا ده‌ڵی: " سه‌ره‌ک کۆمار ده‌بێ له نێو ئه‌و که‌سایه‌تییه ئایینی و سیاسیانه هه‌ڵبژێرێ که ، به ئه‌سڵ ئێرانی بێ ، به‌ڕیوه‌به‌ربێ و خاوه‌نی پێشینه‌یه‌کی باشی ئه‌خلاقی ئه‌مانه‌تداری و " تقوی" و باوه‌ڕمه‌ند به بنه‌ماکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ومه‌سه‌بیی ره‌سمی وڵات بێ".
.
به کورتی ده‌بێ ئێرانی عه‌یار 24 بێ و سه‌ر به مه‌سه‌بی ره‌سمی ولاتیش واته شیعه بێ. که‌واته کورد لێره دا و له‌م نیوه دا هیچ بایه‌خێکی پێنه‌دراوه و له راستیدا چه‌ند ساڵی رابردوودا هه‌ر خۆی تێهه‌ڵقوتاندووه ده‌نا ئه‌و هه‌ڵبژاردنه هه‌ر هیچ پێوه‌ندی به کورد نییه. هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیسی خیبره‌گانی رێبه‌ریش هه‌ر وه‌تر. ئه‌ویش به هه‌مان شێوه، ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ش له نێو که‌سایه‌تیه ئاینییه پله به‌رزه‌کان که‌سێک که حه‌تمه‌ن ده‌بێ شیعه بێ بۆ ڕێبه‌ری وڵات هه‌ڵده‌بژێرێ. . ده‌ی دیسان ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ش هیچ پێوه‌ندی به کورده‌وه نییه. چون ئه‌وان ته‌ئکید له‌سه‌ر ئایین ده‌که‌نه‌وه و هه‌ر له بنه‌ڕه‌تڕا باوه‌ڕیان به میله‌ت و شتی وا نییه و گاڵته‌یان پێی دێ.
.
به ئاماژه کردن به‌و باسه‌ی سه‌ره‌وه به بڕوای من کورد به‌گشتی، به حیزب و رێکخراوه سیاسییه‌کانیه‌وه و به نووسه‌ر و روناکبیرانیه‌وه م به گشتی هه‌موو خه‌لکی کوردستان ده‌بێ خۆیان له‌و باسانه به‌دوور بگرن چوونکه به‌ڕاستی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه به هیچ له‌ونێ پێوه‌ندی به کورده‌وه نییه. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به ته‌مای ئاڵوگۆڕیش بین له حاڵه‌تی هاتنه سه‌رکاری یه‌کێکی که‌م خه‌راپ، ئه‌وه دیسان ده‌بێ بگه‌ڕێنه‌وه بۆ یاسای بنه‌ڕه‌تی ئه‌و رێژیمه که ئایا رێگا ده‌دا هیچ ئاڵووگۆڕێک بکرێ؟ خۆ ئه‌گه‌ر له خۆمانی نه‌گۆڕین هه‌موو باش ده‌زانین که هیچ ئاڵوگۆڕێکیش له‌و سیسته‌مه به‌دی ناکرێ. که وایه دوای زیاتر له 30 ساڵ ته‌جره‌به کردنی ئه‌و رێژیمه ، ده‌بێ به‌و قه‌ناعه‌ته بگه‌ین که نه ده‌سه‌ڵات و نه کۆی سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتداری و ئیداری ئه‌و ولاته، کولتور و روانینی گشتیان به نیسبه‌ت جیهان و ده‌وروبه‌ر، ته‌نانه‌ت هی خه‌ڵکه‌که‌ش ده‌گه‌ڵ هی کوردان جیاوازێه‌کی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری هه‌یه. با ئه‌و جیاوازیانه که هه‌ن و حاشایان لێناکرێ قه‌بووڵ بکه‌ین و بۆ یه‌ک جار له سیاسه‌ت دا ئازایی ئه‌وه‌مان هه‌بێ که رابگه‌یه‌نین ئه‌و هه‌ڵبژاردنه هیچ پێوه‌ندی به کورده‌وه نییه و خۆی لێ به‌دوور بگرین.، بێته‌فاوه‌تی بێته‌فاوه‌ت بین وته‌نانه‌ت ته‌حریمیشی نه‌که‌ین. ته‌حریم کردن جۆرێک مه‌شرووعیه‌ت دانه به هه‌ڵبژاردن. له جیاتی ئه‌وه هه‌وڵی وشیارکردنه‌وه‌ی خه‌ڵک بده‌ین که هه‌ڵبژاردن و مافی ده‌نگدان هێنده سووک و بێقیمه‌ت نییه کاربه‌ده‌ستانی رێژیم وا به هاسانی خه‌ڵکی پیبکه‌ن به ئه‌بزارێک ته‌نیا بۆ پڕکردنی سندووقه‌کانی ده‌نگدان و مه‌شرووعیه‌ت به‌خشینی ئه‌و رێژیمه.

No comments:
Post a Comment