پێگەیەک بۆ دەربڕینی بیری ئازاد، بیری رەخنەگرانەی سەردەم. ئەو بیرەی رەخنە دەگرێ بەڵام حورمەتی بەرامبەرەکەی رادەگرێ
Wednesday, 29 May 2013
Tuesday, 21 May 2013
سوریا و ئاسۆی گۆڕانکاریه‌کان
ئه‌و ماسته بێ موو نییه! برایم جه‌هانگیری
سوریا و ئاسۆی گۆڕانکاریه‌کان
هه‌ر ئێستا CNN باسی ئه‌و جنایه‌ته‌ی ده‌کرد که ئیسلامیه‌کی سه‌ر به ئه‌لقاعیده دڵی سه‌ربازێکی سووڕی ده‌ردێنێ و .... زۆر سه‌یره له گه‌رمه‌ی شه‌ڕو کوشتاری خه‌لکی بێتاوانی سووریا به ده‌ستی جنایه‌ت کارانی به‌شار ئه‌سه‌د جارێک ئه‌لقاعیده باسی گروپێکی سه‌ربه‌خۆی ده‌کات که له دژی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌جه‌نگێ و جارێک ئیسلامێکی وه‌حشی و جنایه‌تکار به به‌ر چاوی کامێراوه دڵی سه‌ربازێکی سووری ده‌ر دێنێ تا به‌خه‌ڵکی دنیا بگوترێ ئه‌وانه‌ن موخالیفانی رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د؟ تا غه‌رب له یارمه‌تیدانی موخالیفانی به‌شار ئه‌سه‌د به گومان بێ و خه‌ریکی سات و سه‌ودا بێ ده‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌دێک که تا ئێستا نه‌یهێشتووه که‌س به ئازادی زمانی بگه‌ڕێ و هه‌ر وه‌ها نه‌یهێشتووه کورد به ناوی خۆیان و وه‌ک کورد ته‌نانه‌ت پێناسه‌شیان هه‌بێ! هه‌ر بۆیه ده‌کرێ ئه‌و کاره‌ی ئه‌م دواییانه‌ی ئیسلامی سیاسیی به ده‌سکیسی ئێران و خودی به‌شار ئه‌سه‌د بووبێ و ئه‌وان ئاگاداری ئه‌و به‌یانه‌ی ئه‌لقاعیده و ئه‌و ره‌فتاره وه‌حشیانه‌ی ئیسلامی سیایی بن تا بتوانن روانگه و بۆچوونی غه‌رب به‌رامبه‌ر به موخالیفانی حکوومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د بگۆڕن.
ئه‌وه‌ی له‌م ناوه‌دا گومانی تێدا نییه و بۆ هه‌مو لایه‌ک روونه ئه‌مه‌یه که رێژیمی ئینسان کوژی به‌شار ئه‌سه‌د و هاوپه‌یمانی ستراتیژی ئێرانی ئیسلامی له ناوچه‌که‌دا ده‌بێ تاوانی ئه‌و خوێن رشتنانه بداته‌وه که تا ئێستا به ده‌ستی ئه‌و و حکوومه‌ته‌که‌ی خه‌ریکه سێڵاوی خوێن هه‌ڵده‌ستێنێ، له هه‌مان حاڵ دا نابێ به به‌هانه‌ی نیگه‌رانی ئیسلامی سیاسیی به خشکه دیفاع له به‌شار ئه‌سه‌دی قاتڵ بکرێ. حکوومه‌تی ئه‌سه‌د و ئیسلامی سیاسیی مرۆڤ کوژ وه‌ک یه‌ک ده‌بێ له مه‌یدانی سیاسه‌تی داهاتووی سوریا دا حیسابیان بۆ بکرێ و له به‌ر ده‌م دادگای خه‌ڵک دا ئاماده‌ی ولام دانه‌وه بن. ئه‌وه ره‌نگه خواستی زۆربه‌ی خه‌ڵکی سوریا بێ به کوردیشه‌وه. جا ئه‌گه‌ر سات و سه‌ودای سیاسه‌ت مه‌سه‌له‌که‌ی به باڕیکی دیکه داخست ئه‌وه قسه نییه ده‌نا له داهاتوویه‌کی نه هێنده دوور دا ئه‌و ئاڵووگۆره ده‌بینین.

Tuesday, 14 May 2013
ئاگاداری
ئاگادارییه‌ک بۆ دۆستان و هاوڕێیانی ناو
لیستی فه‌یس بووک برایم جه‌هانگیری
دۆستان، هاوڕێانی به‌ڕێز، یه‌کجار خۆشحاڵم که
ده‌گه‌ڵ ئێوه دۆستایه‌تی و پێوه‌ندیم هه‌یه و له ماوه‌ی ڕابردووش دا له بۆچوون
و بابه‌ته‌کانتان شت فێربووم و چێژم وه‌رگرتووه . من ده‌زانم سه‌لیقه‌کان ،
بیروباوه‌ڕه‌کان جیاوازن و راستیه‌که‌شی
جوانی کۆمه‌ڵگا له ڕوانگه‌ی منه‌وه هه‌ر ئه‌و ره‌نگاوره‌نگ بوونه و ئه‌و
جیاوازیانه‌یه. ئه‌و ره‌نگاو ره‌نگییه کاتێ جوانتر ده‌بێ که ئێمه وێڕای
جیاوازیه‌کان بتوانین هه‌ڵسوو که‌وتێکی مه‌ده‌نی و شارستانیمان به‌رامبه‌ر به یه‌ک
و له گه‌ڵ یه‌کتری هه‌بێ. له دنیای ئه‌مڕۆدا یه‌کێک له گرینگ‌ترین ویه‌کێک له
بنه‌ماکانی دێمۆکراسی و مرۆڤی دێمۆکرات ره‌چاوکردنی مافی به‌رامبه‌ره. رێزگرتنه
له بیر و باوه‌ڕی موخالیف. کاتێ روانگه
جیاوازه‌کان به‌ره‌و ڕووی یه‌کتر ده‌بنه‌وه
راده‌ی دێمۆکرات بوون و باوه‌ڕمه‌ند بوونی مرۆڤه‌کان به‌و دێمۆکراسییه و به‌و
ئازادی بیروباوه‌ره و به مافی موخالفین، خۆی له محه‌ک ده‌دا.
له
باس و ده‌مه‌ته‌قه‌ی نێوان دوو یا چه‌ند روانگه و بیر و باوه‌ڕی جیاواز دا مرۆڤه‌کان
لێک تێده‌گه‌ن، به ئاکامێک ده‌گه‌ن، هه‌مان
تێگه‌یشتن و لێک حاڵی بوونیش ده‌گوازنه‌وه بۆ ناو کۆمه‌ڵگا. به‌شه‌رتێک ئه‌و باس
و ده‌مه‌ته‌قه‌یه مه‌ده‌نی و پێشکه‌وتوو بێ و به‌دوور بێ له ناوزڕاندن و
رووخاندنی به‌رامبه‌ر ئه‌و گفتگۆیه ده‌توانێ شوێنی ئه‌رینی له‌سه‌ر خه‌ڵک دابنێ.
دیاره ئه‌گه‌ر واش نه‌بێ ئه‌وه دیسان ئاسه‌واره خه‌راپه‌کانی ئه‌و دیالۆگ و
گفتگۆیه هه‌ر ده‌چێته‌وه ناو دڵ و ده‌روونی کۆمه‌ڵگا و شوێنی یه‌کجار خه‌راپ له‌سه‌ر
خه‌ڵک به تایبه‌تی له سه‌ر لاوان داده‌نێ.
هاوڕێیان، دۆستانی زێده ئازیز، من بۆیه له فه‌یس
بووکم تا کاتی بێکاریم به فیڕۆ نه‌چێ، دووشتی باشی دۆستان بخوێنمه‌وه، له هه‌واڵه‌کان
ئاگادار بم که به‌خێرایی له لایه‌ن چالاکوانانی بواری راگه‌یاندن ده‌خرێته سه‌ر
دیواری گشتی له فه‌یس بووک دا. من بۆیه له فه‌یس بووکم تا بیر‌و باوه‌ڕه‌کانی
خۆم ده‌گه‌ڵ خه‌ڵک بێنمه گۆڕێ و هاوبیر و هاو نه‌زه‌ر بۆخۆم په‌یدا بکه‌م، له
بیروبۆچوونی خه‌ڵک ئاگادار بم. شتێک فێر بم و چێژ له بابه‌تێکی ئه‌ده‌بی وه‌رگرم.
دۆست په‌یدا که‌م و خۆشه‌ویستی و میهره‌بانیان ده‌گه‌ڵ دابه‌ش که‌م و له‌وه
بترازێ هیچ مه‌به‌ستێکی دیکه‌م نیه .
هه‌ر
بۆیه که بابه‌تێک داده‌نێم حه‌ز ده‌که‌م چ ده‌گه‌ڵی کۆک بی چ ناکۆک به‌و په‌ڕی
ڕێزه‌وه به‌شداری باسه‌که بکه‌ی و ڕێز له خۆت و له به‌رامبه‌ر و له‌و ماڵه‌ش
بگری که ماڵی منه‌و تۆ له‌وێ به‌شداری باسه‌که ده‌بی. بێڕێزی کردن به‌که‌سانێک له سه‌ر دیواری من راست به‌و مانایه‌یه که
من ڕێگای ئه‌و بێڕێزی کردنه‌م ئاوه‌ڵا کردووه و له ڕاستیدا ئه‌وه منم که مه‌یدانی
ئه‌و بێڕێزییه‌م ئاماده کردووه بۆ که‌سێک که بێڕێزی ده‌کات.
دۆستی خۆشه‌ویست، هاوڕێی به‌ڕێز، به‌پێی ئه‌و
نووسراوه‌یه ڕاشکاوانه ڕاده‌گه‌یه‌نم که له‌مه‌و به‌دواوه هه‌رکه‌س رێز له به‌رامبه‌ره‌که‌ی
نه‌گرێ و له سه‌ر دیواری من بێڕزی به‌خه‌ڵک بکات بێ سێ و دوو له لیستی دۆستانی
خۆمی ده‌رداوێم. هیودارم هه‌موو لایه‌کمان ڕه‌چاوی ئه‌و خاڵه بکه‌ین و له‌جیاتی
به زمانی زبر و تانه و ته‌شه‌ر و به توێکڵ قسه‌کردن، به مه‌به‌ستی لێک حاڵی
بون و لێک تێگه‌یشتن به زمانی شیرین و دۆستانه ره‌خنه بگرین و گفتگۆ بکه‌ین.
Wednesday, 8 May 2013
نامه‌یه‌ک بۆ به‌ریز عه‌لی قازی سه‌رۆکی پاک
نامه‌یه‌ک بۆ به‌ڕێز کاک عه‌لی قازی سه‌رۆکی پاک
برایم جه‌هانگیری
به‌ڕێز کاک عه‌ل قازی سڵاو و ڕێزی بێپایانم قه‌بووڵ که‌ن
.
رێزدار کاک عه‌لی قازی، ئه‌من برایم جه‌هانگیری واته مه‌لابرایم، هه‌ر ئه‌و مه‌لا برایمه‌ی یه‌که‌م که‌س بوو که بۆ بردنت بۆ زیندانی دۆڵه‌توو به‌و شه‌وه ڕه‌شه و تاریکه سه‌لاته و به‌و ڕێژنه بارانه‌یه‌ی که دڵنیام له بیرتانه به خۆم و سێ هاوڕێی پێشمه‌رگه هاتمه گوندی میشه‌دێ و نامه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبم به مۆری ده‌فته‌ری سیاسیی و به ئیمزای دوکتور قاسملووی نه‌مر به جه‌نابت و به خانه خوێی به‌ڕێزتان که وابزانم ماڵه خدر ئاغای میشه‌دێی بوو نێشاندا .
ئه‌من هه‌ر هه‌مان کوڕه گه‌نجه‌که‌ی ئه‌و کاتیم که که‌ڵاشینکۆفێکی 5 بزمارم له شان دابوو، کۆڵه‌باڵم له‌به‌ر بوو، له ده‌ستی راستی کوڵه‌باڵه‌که و له‌سه‌رسینگم، سیمبۆلێکی ئوله‌مپیکی مۆسکۆ که به ئه‌ستێره‌یه‌کی سووری 5 په‌ڕ ده‌دره‌وشایه‌وه تروسکه‌ی ده‌هات. باش له‌بیرمه به نامه‌که هێنده تووڕه نه‌بووی به دیتنی ئه‌ستێره‌که و ئه‌و ئاڕمه هێنده تووڕه بووی، ئێستا پاش ئه‌و هه‌مووه ساڵه هه‌قت ده‌ده‌مێ و ده‌زانم که تووڕه‌بوونه‌که‌ت له‌و ئه‌ستێره سووره ناهه‌ق نه‌بووه. ئه‌و ده‌م من وام نه‌ده‌زانی.
باشم له‌بیره به شتێکی دیکه‌ش زۆر قه‌ڵس بووی به ئیمزای دوکتور قاسملوو، له حاڵێکدا هه‌ر وه‌ک ئه‌و کاتیش به خانه خوێم کوت من نه‌هاتبووم به زۆری ده‌گه‌ڵ خۆمت به‌رم، چون هاوکات ده‌گه‌ڵ نامه‌که شه‌خسی دوکتور قاسملوو سێ جاری لێ دووباره کردمه‌وه که " مه‌لا برایم به‌وپه‌ڕی رێز و حورمه‌ته‌وه ده‌گه‌ڵ خۆتانی به‌رن". هه‌ر بۆیه که ئێوه کوتتان ده‌گه‌ڵم نایه‌ن من هیچ پێداگریه‌کم له‌سه‌ر هاتن و نه‌هاتنت نه‌کرد. چاکم له بیره زۆرم لێ تووڕه بووی، نازانم هه‌ر هی ئه‌ستێره‌سووره‌که بوو‌و یان هه‌ر چوونکه دێمۆکرات بووم و نامه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیم به ئیمزای دوکتور قاسملوو پێ بوو هۆکاری تووڕه‌بوونه‌که بوون؟ ئه‌و کاتی ئه‌و رسته‌یه‌م عه‌رز کردی" کاک عه‌لی ئه‌وه نامه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێمۆکراته، حیزبی پێشه‌وا رێز له‌و ئاڕمه بگره! جه‌نابتان فه‌رمووتان نه‌خێر چوونکه ئیمزای قاسملووی پێوه‌یه قه‌بووڵم نییه. منیش له جواب دا وتم قاسملوو سکرتێری ئه‌و حیزبه‌یه. به‌ڵام فایده‌ی نه‌بوو و به‌هه‌مان تاریکی و به‌و شه‌وه منیش له تووڕه‌یی قسه‌کانی جه‌نابت دێم به‌جێ هێشت و هه‌رچه‌ند خانه‌خوێ زۆر هه‌وڵی دا به‌و تۆفان و بارانه‌یه نه‌ڕۆین میشه‌دێم به‌جێ هێشت.
نازانم چه‌نده‌ی گرت، به‌ڵام نزیک مانگێک پێ چوو شه‌هید سه‌ید ره‌سووڵی بابی گه‌وره لە مقەری خدراوێ‌را نامه‌یه‌کی بۆناردم که بچمه لای و بیبینم. ئه‌و کات و دوای ره‌حمه‌تی سه‌ید محه‌مه‌دی کولیجی من به‌و ته‌مه‌نه که‌مه‌وه به‌رپرسی زیندان بووم. زیندانی دۆڵه‌توو به شه‌هاده‌تی زۆر که‌س دوای به‌رپرسایه‌تی من، ئه‌وکاتی به‌شێوه‌یه‌ک به‌ڕیوه ده‌چوو که ڕه‌نگه هه‌ر له کتێب و ده‌فته‌ره‌کان دا باسی کرابێ یان له خه‌یاڵ دا بگونجێ. ئیمکاناتیکی زۆر که‌ممان هه‌بوو به‌ڵام زیندان به شیوه‌ی شووڕایی و له لایه‌ن خودی زیندانیه‌کانه‌وه به‌ڕیوه ده‌چوو، ئه‌ندامانی شوورا بریتی بوون له 2 کورد و 3 غه‌یره کورد. پێشمه‌رگه ته‌نیا نیگابان بوو و به هیچ جۆرێ مافی نه‌بوو بچێته ناو زیندان یان هیچ چه‌شنه به‌رخوردێکی ده‌گه‌ڵ زیندانی بکردبا. هه‌واخۆری و دابه‌ش کردنی ئه‌رزاق هه‌ر به‌ده‌ستی خۆیان بوو، به لیستی شووڕای ناو زیندان هه‌موو کاره‌کان ده‌کران.
کاتێ نامه‌ی کاک سه‌ید ره‌سووڵی بابی گه‌وره‌م به‌ده‌ست گه‌یشت به هه‌ورازی دۆڵه‌تووی به‌ره‌و ده‌شتی مردواوێ هه‌ڵگه‌ڕام و خۆم گه‌یانده مقه‌ڕی خدراوێ. له‌وێ کاک سه‌ید ره‌وسووڵ م دیته‌وه، فه‌رموویان کاک مه‌لا برایم من هه‌موو کاره‌کانم ته‌واو کردووه و کاک عه‌لی قازی(کوڕی ره‌ش) ئاماده‌یه بچۆ ده‌گه‌ڵ خۆتی بێنه. سه‌ره‌ڕای پێ‌ناخۆش بوونم و ئێستاش که وه‌بیرم دێته‌وه هه‌ر پێی ناڕه‌حه‌ت ده‌بم به‌ڵام به قسه‌م نه‌کرد و گوتم چون جاری پێشوو زیاده له حه‌د حه‌ساسیه‌تی به من نیشانداوه وا چاکه یه‌کی دیکه بچێ بیهێنێ و من نه‌چووم.
چی پێ نه‌چوو به‌ڕیزتان هاتنه زیندانی دۆڵه توو به‌ڵام ئێستا ئه‌و پرسیاره له جه‌نابت ده‌که‌م ئایا به‌ڕاستی ئێوه وه‌ک زیندانی ره‌فتارتان ده‌گه‌ڵ کرا؟ خۆ ده‌زانم مادام ده‌س به‌سه‌ری ئه‌گه‌ر له کۆشکیش دا بی هه‌ر زیندانیی، به‌ڵام کوا که‌س هه‌بوو لێت بپرسێ چ ده‌که‌ی و چ ناکه‌ی. له دێوێک دا به ته‌نێ ده‌ژیای به ویژدانت سوێندت ده‌ده‌م ئه‌تۆ تێرتر بووی یان من و پێشمه‌رگه‌کان؟ جێگای تۆ خۆشتر بوو یان هی من و پێشمه‌رگه‌کان؟ هه‌موو به‌یانیان له‌و مه‌یدانه چیمه‌نه هه‌ڵده‌هاتی و له کاتی سه‌رما و سه‌ههۆڵبه‌ندان دا سه‌هۆڵی کانیه‌که‌ت ده‌شکاند و مه‌له‌ت ده‌کرد ئایا که‌س هه‌بوو بڵێ چ بکه و چ مه‌که؟ ئه‌گه‌ر له من ده‌پرسی حه‌قی خۆشت بوو. هه‌ر ده‌بوو وابێ. ته‌نانه‌ت من له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌م که نه‌ده‌بوو حیزب ده‌س به‌سه‌ریشی کردبای. من وه‌ک خۆم و وه‌ک ئه‌ندامێکی دێمۆکرات له‌وپه‌ڕی ده‌ریاکان ڕا داوای لێبوردن له جه‌نابت ده‌که‌م که حیزبه‌که‌م جه‌نابتی ده‌س به‌سه‌ر کردووه. ئه‌گه‌رچی له روانگه‌ی کار و تێکۆشان و خه‌باتی ئه‌و کاتی دا ڕه‌نگه خه‌تات کردبێ به‌ڵام ده‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به بڕوای من حیزب هه‌ڵه‌ی کرد و نه‌ده‌بوو عه‌لی قازی ده‌س به‌سه‌ر بکا.
به‌ڕیز کاک عه‌لی، حیزب بێ وه‌فایی ده‌گه‌ڵ کردی یان لانی که‌م له‌به‌رامبه‌ر جه‌نابت دا گوزه‌شتی نه‌بوو، خۆ هه‌ر ئه‌تۆ نه‌که‌وتوویه به‌ر ئه‌و که‌م لوتفییه، به ده‌یان و سه‌دان کادر وئه‌ندامی حیزب و سه‌رکردایه‌تی ئه‌و حیزبه که‌وتوونه به‌ر ئه‌و بێوه‌فاییه. بۆ ئه‌و حیزبه زۆری وه‌فا بۆ سه‌یدره‌سووڵی بابی گه‌وره هه‌بووه تا بۆ به‌ڕیزتانی هه‌بێ؟! کاتی له تاقه یه‌ک دێڕیشدا باسی ئه‌حمه‌د تۆفیق خه‌باتکار و سەرۆکی حیزب له ئه‌ده‌بیاتی حیزب‌دا نابینین ئێمه مانان گله‌یی چی له حیزبی دێمۆکرات بکه‌ین؟
کاک عه‌لی قازی خۆشه‌ویست با باسی ئه‌مڕۆ بکه‌ین، حیزبی پێشه‌وا که‌م لوتفی ده‌گه‌ڵ جه‌نابت کرد، ئێوه بۆ ده‌گه‌ڵ حیزبی پێشه‌وا هه‌مان ره‌فتار ده‌که‌ن؟ ئێوه بۆ بێوه‌فایی ده‌که‌ن به‌رامبه‌ر به حیزبی دێمۆکرات. با ئێوه زوڵمتان لێکرابێ خۆ ناکرێ وه‌دوای قه‌ساس که‌ون، جا ئه‌گه‌ر وایه ئه‌و هه‌مووه خوێنانه‌ی له شه‌ڕی براکوژی دا ڕژاون خۆ ده‌بێ قەساسیان هه‌ر ته‌واو نه‌بێ. به‌ڕێزم، ئێوه ماوه‌یه‌کی زۆر له هه‌نده‌ران و له ولاته پێشکه‌وتووه‌کان دا ژیاون بۆ ده‌بێ ئێستاش هه‌ر به نیازی تۆڵه‌کردنه‌وه بن و ئه‌و لاپه‌ڕه دزێوه له مێشکتان دا نه‌شۆنه‌وه. ئه‌وجار ده‌بوو جه‌نابتان ببن به مایه‌ی نزیک بوونه‌وه‌ی حیزبه‌کان و هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی مێژووه سه‌قه‌ته‌کان بده‌ن و لاپه‌ڕه‌یه‌کی تازه له ژیانی سیاسیی رۆژهه‌ڵات دا بکه‌نه‌وه. خۆ به‌ڕێزتان زۆر چاکتان ئاگا لێیه هه‌ر له تایفه‌ی قازی دا، له نێو خزم و که‌سه‌کانی خۆت دا خه‌ڵک پێیان خۆش نییه ئه‌و بابه‌ته زیندوو که‌یه‌وه و به قه‌ولێك کای کۆن به با بکه‌ی!
به‌ڕیز کاک عه‌لی قازی، زۆرم به‌لاوه سه‌یره له دانیشتنێکی دۆستانه دا کاک خالید عه‌زیزی گۆیا پێشنیاری پێکردووی ببی به ئه‌ندامی حدک و جه‌نابت ئه‌و شته‌ت کردووه به ده‌رفه‌تێک بۆ ژیاندنه‌وه‌ی داستا‌نه کۆنه‌کان و سازکردنی نێوان ناخۆشی و ناکۆکی نانه‌وه! له خۆرا نییه ئه‌ندامانی پاک ئه‌و ده‌رفه‌ته ده‌قوازنه‌وه وته‌نانه‌ت له سه‌ر شه‌هیدی نه‌مر دوکتور قاسملوو به بێئه‌ده‌بی و جه‌ساره‌ته‌وه قسه ده‌که‌ن! من پێم وایه ئه‌و دانیشتنه وه‌ک هه‌موو دانیشتنه‌کانی دیکه ره‌نگه زۆر شتی جه‌فه‌نگ و جیددیشی تێدا باس کرابێ له کوێ ئه‌وه عورفه که به‌ڕیزتان بێن و قسه و باسی ئه‌و دانیشتنه له هه‌ڵا بده‌ن و پێتان وابێ کارێکی چاکتان کردووه؟
به‌ڕێز کاک عه‌لی قازی، به بڕوای من کاک خالید کارێکی گه‌ره‌و و هه‌نگاوێکی به‌جێی هه‌ڵێناوه که ئه‌و پێشنیاره‌ی پێکردووی. ئاخر خۆشت ده‌زانی و زۆر خه‌ڵکی دیکه‌ش ئاگایان له‌وه هه‌یه که ده‌ستێک له ناو حیزب‌دا هه‌یه نای هه‌وێ ماڵه قازی له ناو حیزب دا هه‌بن. ئه‌و پێشنیاره‌ی به‌ڕیز خالیدی عه‌زیزی نه‌ته‌نیا هیچ عه‌یبی تێدا نییه به‌ڵکوو رێز و ئیحتڕام دانانێکه بۆ به‌ڕێزتان و به نه‌وعێک قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵه‌یه که له ڕابردوو دا به‌رامبه‌رت کراوه. دڵنیا به هیچ ئینسانێکی مه‌نتیقی کاره‌که‌ی کاک خالید به خه‌راپ نازانێ جا با براده‌رانی پاک پێشیان ناخۆش بێ و وای لێکده‌نه‌وه که ئه‌وه له عورفی ره‌وابیتی ئه‌حزاب به‌دووره به‌ڵام ئه‌و بۆچوونه هیچ فڕی به راستیه‌وه نییه. پاشان به‌راستی کوا ئینسانێکی به‌ئه‌زموونی وه‌ک به‌ڕیزتان ده‌بێ هه‌ڵه‌ی وا بکات و هه‌ڵای وا بنێته‌وه؟
کاک عه‌لی قازی به‌ڕێز، ئه‌ندامانی تێکۆشه‌ری پاک، برایانی ڕێزدار، تکایه ئه‌و بابه‌ته ببڕنه‌وه با چیدیکه خه‌ڵک نه‌گه‌ێته‌وه بۆ ساڵانی به‌رێ و ئه‌و بڵێ تۆ چی بووی و چێت کردووه و ئێوه بفه‌رموون که ئه‌وان چی بوون و چیان کردووه! بێ ده‌مارگرژی ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر له به‌هانه به‌ند نه‌بن کاک خالید هیچ قسه‌یه‌کی خراپی نه‌کرووه، جا گریمان کاک خالید داوای له سه‌رۆکی پاک کردبێ ببێته ئه‌ندامی حدک، خۆ سه‌رۆکی حیزبێک منداڵ نییه به دوو قسه فریو بخوات و به لایه‌کی دیکه دا بروات ئه‌گه‌ر دڵی ده‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه نه‌بێ! تکایه هه‌م بڕێکتان باوه‌ڕ به خۆ هه‌بێ و هه‌م من پێشنیارتان پێده‌که‌م ئه‌گه‌ر خودای کرد هه‌یئه‌تی حدک هاته‌وه لاتان له ئێستاوه فۆرمی ئه‌ندامه‌تی ئاماده‌که‌ن هه‌ر ده‌سبه‌جێ یه‌کی یه‌ک فۆرمی ئه‌ندامه‌تی پاک و دوو شیرنیان له پێش دانێن! برایان دڵتان فره‌وان بێ، کوردستان پێویستی به ته‌بایی و ره‌بایی هه‌یه، ده‌نا له ناتەبا‌یی دا خۆ به ناشکوری نه‌بێ که‌س تامان ناکات.

هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری و کورته سه‌رنجێک
هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری و کورته سه‌رنجێک برایم جه‌هانگیری
له ده ده‌وره‌ی سه‌ره‌ک کۆماری له ئێران دا یا باشتره بڵێین به‌درێژایی ته‌مه‌نی رێژیمی ئیسلامی ئێران هه‌ڵسو که‌وتی ئه‌و رێژیمه و ره‌فتاری ئه‌و ده‌سه‌ڵاته به‌رامبه‌ر به کورد له هه‌موو بواره‌کاندا ئه‌وه‌مان پێ نیشانده‌دا که ئه‌و رێژیمه هه‌رگیز هیچ حیسابێکی بۆ کورد نه‌کردووه و قه‌تی به هێند نه‌گرتووه. ئه‌و به هێنده نه‌گرتنه‌ش جیا له‌وه‌ی که باری ئیدئۆلۆژی پێوه دیاره بۆته یاسا و وه‌ک ئه‌سڵ له یاسای بنه‌ڕه‌تی دا گونجێنراوه. به پێی ئه‌و ئه‌سڵه کورد له هه‌ڵبژاردنی سه‌ره‌ک کۆماریدا به‌تایبه‌ت نه مافی هه‌ڵبژێرانی هه‌یه و نه مافی هه‌ڵبژاردن به‌ڵام ده‌بێ و ده‌توانێ ده‌نگ بدا بۆ ئه‌وی مه‌شروعیه‌ت بدا به‌و سیسته‌مه توتالیتاره مه‌سه‌بییه. یاسای بنه‌ڕه‌تی سه‌باره‌ت به سه‌ره‌ک کۆماری و هه‌ڵبژاردنی سه‌ره‌ک کۆمارله ئه‌سڵی 115 دا ده‌ڵی: " سه‌ره‌ک کۆمار ده‌بێ له نێو ئه‌و که‌سایه‌تییه ئایینی و سیاسیانه هه‌ڵبژێرێ که ، به ئه‌سڵ ئێرانی بێ ، به‌ڕیوه‌به‌ربێ و خاوه‌نی پێشینه‌یه‌کی باشی ئه‌خلاقی ئه‌مانه‌تداری و " تقوی" و باوه‌ڕمه‌ند به بنه‌ماکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ومه‌سه‌بیی ره‌سمی وڵات بێ".
.
به کورتی ده‌بێ ئێرانی عه‌یار 24 بێ و سه‌ر به مه‌سه‌بی ره‌سمی ولاتیش واته شیعه بێ. که‌واته کورد لێره دا و له‌م نیوه دا هیچ بایه‌خێکی پێنه‌دراوه و له راستیدا چه‌ند ساڵی رابردوودا هه‌ر خۆی تێهه‌ڵقوتاندووه ده‌نا ئه‌و هه‌ڵبژاردنه هه‌ر هیچ پێوه‌ندی به کورد نییه. هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیسی خیبره‌گانی رێبه‌ریش هه‌ر وه‌تر. ئه‌ویش به هه‌مان شێوه، ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ش له نێو که‌سایه‌تیه ئاینییه پله به‌رزه‌کان که‌سێک که حه‌تمه‌ن ده‌بێ شیعه بێ بۆ ڕێبه‌ری وڵات هه‌ڵده‌بژێرێ. . ده‌ی دیسان ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ش هیچ پێوه‌ندی به کورده‌وه نییه. چون ئه‌وان ته‌ئکید له‌سه‌ر ئایین ده‌که‌نه‌وه و هه‌ر له بنه‌ڕه‌تڕا باوه‌ڕیان به میله‌ت و شتی وا نییه و گاڵته‌یان پێی دێ.
.
به ئاماژه کردن به‌و باسه‌ی سه‌ره‌وه به بڕوای من کورد به‌گشتی، به حیزب و رێکخراوه سیاسییه‌کانیه‌وه و به نووسه‌ر و روناکبیرانیه‌وه م به گشتی هه‌موو خه‌لکی کوردستان ده‌بێ خۆیان له‌و باسانه به‌دوور بگرن چوونکه به‌ڕاستی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه به هیچ له‌ونێ پێوه‌ندی به کورده‌وه نییه. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به ته‌مای ئاڵوگۆڕیش بین له حاڵه‌تی هاتنه سه‌رکاری یه‌کێکی که‌م خه‌راپ، ئه‌وه دیسان ده‌بێ بگه‌ڕێنه‌وه بۆ یاسای بنه‌ڕه‌تی ئه‌و رێژیمه که ئایا رێگا ده‌دا هیچ ئاڵووگۆڕێک بکرێ؟ خۆ ئه‌گه‌ر له خۆمانی نه‌گۆڕین هه‌موو باش ده‌زانین که هیچ ئاڵوگۆڕێکیش له‌و سیسته‌مه به‌دی ناکرێ. که وایه دوای زیاتر له 30 ساڵ ته‌جره‌به کردنی ئه‌و رێژیمه ، ده‌بێ به‌و قه‌ناعه‌ته بگه‌ین که نه ده‌سه‌ڵات و نه کۆی سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتداری و ئیداری ئه‌و ولاته، کولتور و روانینی گشتیان به نیسبه‌ت جیهان و ده‌وروبه‌ر، ته‌نانه‌ت هی خه‌ڵکه‌که‌ش ده‌گه‌ڵ هی کوردان جیاوازێه‌کی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری هه‌یه. با ئه‌و جیاوازیانه که هه‌ن و حاشایان لێناکرێ قه‌بووڵ بکه‌ین و بۆ یه‌ک جار له سیاسه‌ت دا ئازایی ئه‌وه‌مان هه‌بێ که رابگه‌یه‌نین ئه‌و هه‌ڵبژاردنه هیچ پێوه‌ندی به کورده‌وه نییه و خۆی لێ به‌دوور بگرین.، بێته‌فاوه‌تی بێته‌فاوه‌ت بین وته‌نانه‌ت ته‌حریمیشی نه‌که‌ین. ته‌حریم کردن جۆرێک مه‌شرووعیه‌ت دانه به هه‌ڵبژاردن. له جیاتی ئه‌وه هه‌وڵی وشیارکردنه‌وه‌ی خه‌ڵک بده‌ین که هه‌ڵبژاردن و مافی ده‌نگدان هێنده سووک و بێقیمه‌ت نییه کاربه‌ده‌ستانی رێژیم وا به هاسانی خه‌ڵکی پیبکه‌ن به ئه‌بزارێک ته‌نیا بۆ پڕکردنی سندووقه‌کانی ده‌نگدان و مه‌شرووعیه‌ت به‌خشینی ئه‌و رێژیمه.

Subscribe to:
Posts (Atom)