ئیعدامی شۆڕشگێرانه یان ترۆری جیا بیران برایم جه‌هانگیری
نزیک ساڵێک له‌مه‌و به‌ر و به وه‌بیر هاتنه‌وه‌ی رووداوه‌کانی ده‌یه‌ی 60 ی رابردوو ته‌مای نووسینیی ئه‌و بابه‌ته‌م گرت و له‌و کاته‌وه هه‌ر تاو ناتاوێک وهه‌ر چه‌ند مانگ جارێک هه‌وڵی کۆ کردنه‌وه‌ی هه‌ندێ زانیاریم داوه سه‌باره‌ت به قوربانیانی ئه‌و ئیعدام یان ترۆرانهی له کوردستان و له سه‌ره‌تای شه‌ڕی داسه‌پاوی کوردستان دا ئه‌نجام دراون . له‌و ماوه‌یه دا له زۆر دوست و براده‌رم پرسیوه و هه‌وڵم داوه زانیاری زیاتر له باره‌ی ئه‌و قوربانیانه‌وه بزانم به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌گه‌رچی رووم له زۆر که‌س و لایه‌ن له رێکخراوه جیا جیاکانی کوردستان و سه‌راسه‌ری نا. چی وام ده‌ست نه‌که‌وت جگه له‌و ده‌مگۆ و شایعانهی لێره‌و له‌وێ بلاو بوونه‌وه. دیاره هه‌ندێ دۆست و براده‌ری خۆشه‌ویست به ئاگادار بوون له باسه‌که‌ی من تهلهیفونیان بۆ کردووم و سه‌باره‌ت به نوسینی ئه‌و بابه‌ته‌و و ناوه‌ڕۆکی بابه‌ته‌که پرسیار و هه‌ندێ جاریش بۆچوون و پێشنیاری خۆیان داوه . له‌م نیوه دا چه‌ند که‌سێک وێنه‌ی قوربانیه‌کانیان بۆ ناردووم و له‌و باره‌وه سووپاسی ئه‌وانیش و ئه‌و دۆستانه‌ی دیکه‌ش ده‌که‌م که سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته له ماوه‌ی رابردوو دا تووشی سه‌ر ئێشه‌م کردوون . مێژووی نه هێنده دووری خه‌باتی دوو حێزب و هێزی سیاسی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان پڕیه‌تی له قاره‌مانی و له خۆ بردوویی، پڕیه‌تی له لاپه‌ڕه‌ی زێڕینی به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی زۆرداری، بست به ستی خاکی رۆژهه‌ڵات هه‌ر له کرماشانه‌وه تا سنه‌و سه‌قز و هه‌ورامان، تا ده‌گاته ناوه‌ند و شیمالی کوردستان به خوێنی پێشمه‌رگه‌ی دێمۆکرات و کۆمه‌ڵه نه‌خشاوه، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه دا ئه‌و دوو حیزب و رێکخراوه هه‌ڵه‌ی زۆر زه ق تاوانی زۆر گه‌وره‌شیان ئه‌نجام داوه، مرۆڤی به ویژدان و به ئینساف نه ده‌بێ له خۆبردوویی و گێانبازی کادر و پێشمه‌رگه‌ی ئه‌و دوو لایه‌نه له بیر خۆی بکات و نه ئه‌و تاوانانه‌ی به ناوی ئیعدامی شۆڕشگیرانه و تاوانبارکردنی له‌م جۆره ئه‌نجام دراون په‌رده‌پۆش بکرێن. من وه‌ک ئه‌ندامێکی حدک ئه‌و باسه بۆیه ناوروژێنم که ناحه‌زانی ئه‌و هێزانه ده‌ست بکه‌ن به پێرێخستن له مێژووی پڕ له سه‌روه‌ری دێمۆکرات و کۆمه‌ڵه ، به‌ڵکوو بۆیه ئه‌و باسه دێنمه گۆڕێ تا سبه‌ی رۆژی له ئه‌گه‌ری هه‌ر گۆڕانکاریه‌کی ناوچه‌دا دووباره که‌سانێک به بیانووی جۆراوجۆر ده‌ستیان به خوێنی کوری فه‌قیر و هه‌ژار سوور نه‌بێ. با زیندوو کردنه‌وه‌ی ئه‌و که‌یسه ببێته چه‌کێکی به‌هێز به ده‌ست پارێزه‌رانی مافی مرۆڤ بۆ هوشداری دان به‌و که‌سانه‌ی هیچ حیسابێک بۆ خه‌ڵک ناکه‌ن. من وه‌ک خۆم ئه‌و بابه‌ته به نیازی ته‌سویه حیساب ده‌گه‌ل هیچ که‌س و لایه‌نێک نانووسم . به‌ڵام نیگه‌رانی دوارۆژێ کوردستانم و نام هه‌وێ جارێکی دیکه جه‌رگی هیچ دایکێکی دیکه به کوچکییهوه بنرێ و هه‌ڵقرچێ. دێمۆکرات و کۆمه‌ڵه له کاتێکدا ده‌گه‌ڵ درنده‌ترین حکوومه‌تی سه‌رده‌م له شه‌ڕی نابه‌رابه‌ر دا به خه‌ستی سه‌رقاڵ بوون له هه‌مان کات دا له گه‌ڵ حیزبی توده‌ش له شه‌ڕێکی راگه‌یاندنی توند و تیژ دابوون، سه‌نه‌د و دێکۆمێنته‌کان ماون و شاهیدن که ئه‌وه‌ی تووده‌یی ده‌یان کرد دوژمنکاریه‌کی راسته‌خۆ بوو ده‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ی گه‌لی کوردستان. ئه‌وان به فه‌رمانی رێبه‌ره‌کانیان که سیاسه‌تیان ده‌قاوده‌ق کۆپی سیاسه‌تی رووسیه‌ی ئه‌و کات واته یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ت بوو به‌رامبه‌ر به ئێران و رێژیمی ئیسلامی ئێران له هیچ خزمه‌تێک به رێژیم و هیچ دژایه‌تیه‌ک به‌رامبه‌ر به خه‌ڵکی کورد درێغیان نه‌ده‌کرد. ئه‌گه‌رچی دروشمی ئه‌وه‌یان ده‌دا که شه‌ڕ له کوردستان ده‌بێ ڕاوه‌ستێ به‌ڵام به زه‌ق کردنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه که دێمۆکرات و کۆمه‌ڵه پێوه‌ندیان له گه‌ڵ عێراق هه‌یه و به فیتی حکوومه‌تی عیراق و به چه‌کی ئه‌وان به ده‌ست کیسی پالیزبان و کێ و کێ و ئیمپریالیسمی ئه‌مریکا شه‌ڕ ده‌گه‌ڵ حکوومه‌تی دژی ئیمپریالیستی جه‌مهووری ئیسلامی ده‌که‌ن. له‌راستیدا ئاگری شه‌ڕه‌که‌یان خۆشتر ده‌کرد و ئیمکانی دانی بچووکترین ئیمتیازیان له لایه‌ن حکوومه‌ته‌وه نهدههیشتهوه و رێژیمیان سوورتر ده‌کرد له سه‌رکوتی بێبه‌زه‌ییانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان. ئه‌وان خه‌راپترین کرده‌وه‌و دزێوترین ره‌وشتی ئه‌خلاقی سیاسیان به‌رامبه‌ر به دێمۆکرات نواند و له‌ناو ته‌شکیلاتی ئه‌واندا ته‌شکیلاتێکی دیکه‌یان دروست کرد و له دوای کۆنگره‌ی چواره‌م ئه‌و ته‌شکیلاته له حیزب جوێ بوونه‌وه و به نێوی کۆنگره‌ی 4 ئیعلامی مهوجودیهتیان کرد. کۆنگره‌ی چوار ده‌قاو ده‌ق په‌یره‌وی سیاسه‌ته‌کانی حیزبی توده‌ی ده‌کرد و هه‌ر بۆیه که‌وتبۆ به‌ر رق و کینه‌ی خه‌ڵک و له هه‌مان کات دا حیزبیش له رووی ئیعلام و راگه‌یاندنه‌وه لێی نهدهپێچانهوه و چوونکه حه‌قیشی به‌ده‌ست بوو هه‌رچی گوتبای هه‌ر بۆی ده‌چووه سه‌ر. به داخه‌وه له‌م نێوه دا به‌شێک له باشترین و فیداکارترین رۆڵه‌کانی دێمۆکرات و کورد ده‌داوی سیاسه‌ته‌کانی حیزبی توده که‌وتن و له حیزب جیا بوونه‌وه، هه‌ر له کۆچکردوو مامه غه‌نی بلووریان را بگره تا تێکۆشه‌ری ره‌حمه‌تی حه‌مه‌ده‌مین سیراجی و کۆمه‌ڵێ گه‌نج و لاوی تێگه‌یشتوو و پێگه‌یشتووی دێمۆکرات ده‌گه‌ڵ کۆنگره‌ی چوار که‌وتن و به ناوی په‌یره‌وانی کۆنگه‌ری 4 خۆیان ناساند. ئه‌و وه‌زعیه‌ته وای کرد که گرژیه‌کی له‌راده‌به‌ده‌ر و شه‌ڕێکی ئیعلامی و ته‌بلیغاتی توند و تیژ له نیوانیان دا ساز بوو. لایه‌ک لایه‌نێکی به نۆکه‌ری به‌عس تاوانبار ده‌کرد و ئه‌وی دیکه‌ش ئه‌وانی به خۆ فرۆش و به‌کرێگیراوی رێژیمی ئیسلامی تاوانبار ده‌کرد. ئه‌گه‌رچی هیچ یه‌ک له‌و تاوانبارکردنانه له جێی خۆیدا نه‌بوو. نه دێمۆکرات نۆکه‌ری به‌عس بوو و نه تووده‌یی و کۆنگره‌ی 4 جیرهخۆرێ رێژیمی ئیسلامی ئێران بوون، به‌لكوو ئه‌وه سیاسه‌تی چه‌وتی داخرا و و به‌رژه‌وه‌ندیی حیزبی و روانگه ئیدئۆلۆژیه چه‌ق به‌ستووه‌کان بوون که وایان کرد که ئه‌و دوو هێزه هه‌ر یه‌که و بکه‌ونه لایه‌ک و ئاواش بۆ داپاچینبی یه‌کتری له هیچ نێو ناتۆره‌یه‌کی نابه‌حه‌ق له یه‌کتری خۆ نه‌پارێزن. له وه‌ها هه‌لومه‌رجێکدا حیزب و کۆمه‌ڵه ده‌ستیان دایه هه‌ندێ ترۆر و به قه‌ولی خۆیان ئیعدامی شۆڕشگێرانه که زۆربه‌یان جگه له زهعیفکوژی وکوشتنی منداڵی فه‌قیر و هه‌ژار به‌ولاوه نه‌بوون. له خواره‌وه چه‌ند نموونه ته‌نیا له مه‌هاباد و ده‌وروبه‌ری دێنمه‌وه تا ببێته ده‌سپێکی راچڵهکانێک له وێژدانی ئینسانه‌کان و هه‌ر وه‌ها وریا بوونه‌وه‌یه‌کی به‌رپرس و مه‌سئولینی هێزهسیاسییهکان که نه‌کا له داهاتوو دا دیسان به تاوانی جۆراو جۆر ده‌ستیان به خوێنی کوڕی کورد سوور بێ. جه‌عفه‌ر و عه‌لی که‌ڕوبی جه‌عفه‌ر که‌ڕوبی ، کاتی خۆی یه‌کێک له پێشمه‌رگه هه‌ره ئازاکانی مه‌فره‌زه‌ی ناوشار بوو، به‌ر له‌ویش له کاتی ته‌زاهوراتی زیددی رێژیم جه‌عفه‌ر که‌ڕوبی لاوێکی خوێن گه‌رمی به زیبک و زاکوون بوو که له زۆربه‌ی خۆپێشاندانه‌کان دا به که‌واو پاتۆڵ و شه‌ده‌ی سه‌ری له پێشه‌وه‌ی خۆپێشانده‌ران ده‌بینرا. جه‌عفه‌ر بوو به کۆنگره‌ی 4، برایه‌کی هه‌بوو به ناوی عه‌لی، کرێکار بوو، له ماڵێ دا کۆختی کۆترانی هه‌بوو، رۆژ هه‌تا ئێوارێ کاری ده‌کرد و که ده‌شهاته‌وه خه‌ریکی کۆتره‌کانی ده‌بوو. زۆری ئاگا له سیاسه‌ت نه‌بوو. له شه‌وی 3ی ره‌زبه‌ری 1359 هه‌تاوی وله به‌رده‌رکی ماڵه‌که‌ی خۆیان، جه‌عفه‌ر که‌ڕوبی و عه‌لی برای درانه به‌ر گولـله و ته‌رمی بێ‌گیانی ئه‌و دوو برایه‌یان بۆ دایکێکی هه‌ژاری هه‌ناسه سارد و خوشکه‌کانی به‌جێ هێشت. ئه‌گه‌رچی هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک له‌به‌ر ده‌ست دانیه که کێ ئه‌و ترۆره‌ی ئه‌نجام دا بێ به‌ڵام به گشتی خه‌ڵک و هێزهسیاسییهکان ئه‌نگوستی تاوان بۆ لای حیزبی دیمۆکرات راده‌کێشن و ناوی ئه‌و حیزبه وه‌ک بکوژی ئه‌و جووته برایه تا ئێستاش له‌سه‌ر زار و زمانانه. عومه‌ر ئه‌حمه‌د محاڵی، خه‌ڵکی تاڵاو، له بنه‌ماڵه‌ی محاڵیان، ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ی هه‌موو که‌س ده‌زانێ چیان بۆ حیزب کردووه, که ناکرێ لێره‌دا باسی بکه‌ین. له شه‌وی22/4/1364 پێشمه‌رگه‌کانی حیزب له ماڵێ دهیهێننهدهرێ و گوولـله بارانی ده‌که‌ن و چه‌ند منداڵێ وردیلانه‌ی له پاش به جێ ده‌مێنێ. که‌مال اسماعیلزاده، فه‌رمانده لکی هێزی پیشه‌وا، به شێوه‌یه‌کی زۆر سه‌یر و سه‌مه‌ره که که‌س باوه‌ڕی نه‌ده‌کرد و نه‌یزانی چۆن بووه خۆی ته‌سلیم کرده‌وه، چی پێنه‌چوو دووباره هاته‌وه ده‌رێ و خۆی ته‌سلیمی حیزب کرد، حیزب خۆی و خێزانی گوولـله باران کرد! ئه‌وه له حاڵێکدا بوو که گۆیا خێزانی که‌ماڵ دووگیان بووه. ئیعدامی که‌ماڵ هه‌ر ئه‌و کاتیش نارهزایهتێکی زۆری له نێو پێشمه‌رگه و کادره‌کانی حیزب دا دروست کرد. مه‌لا که‌ریمی شاریکه‌ندی ، که‌سایه‌تێه‌کی ئایینی و سیمای ناسراوی شاری مه‌هاباد. له کاتی خۆپێشاندانه‌کانی دژی رێژیمی پاشایه‌تیدا بێ ترس و دڵه ڕاوکێ له پێشه‌وی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک بوو، من خۆم زۆر چاکم له بیره که خوتبه‌کانی له مزگه‌وتی هه‌باس ئاغا چ گوڕ و تنێکی ده‌دا به خه‌ڵک و به تایبه‌تی به توێژی لاوان. مه‌لاکه‌ریم کورێکی به نێوی مه‌لا حامید پێشمه‌رگه‌ی دێمۆکرات بوو. که له زستانی 1359 دا ده‌گیڕێ و له‌گه‌ڵ 7که‌سی دیکه‌ی دێمۆکرات له رۆژێ5 /4 /1360 له زیندانی ورمێ ئیعدام ده‌کرێ. ئه‌و ده‌می ئه‌و قسه‌یه زۆر بلاو بۆوه که ده‌وڵه‌ت داوای له مه‌لاکه‌ریم کردووه بێ ته‌رمی کوڕه‌که‌ی وه‌رگرێته‌وه ، ئه‌ویش جوابی دابۆوه ئه خێر، من 8 کورم ئێعدام کراوه ئه‌گه‌ر ته‌رمی هه‌ر 8 تیانم ده‌ده‌نه‌وه باشه ده‌نا به ته‌نیا حامید وه‌رناگرمه‌وه. به‌داخه‌وه ئه‌و ئینسانه تێکۆشه‌ر و خۆشه‌ویسته له رۆژی 2 خاکه لیوه‌ی 1361 دا و له به‌ر ده‌رکی مزگه‌وتی مه‌وله‌وی ترۆر کرا. له‌م ترۆره دا ئه‌نگوستی ئیتیهام بۆلای کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشان راده‌کێشرێ و تائێستاش وێڕای حاشا لێکردنی ، ئه‌و رێکخراوه تاوانباری سه‌ره‌کییه له‌م ترۆره دا. مسته‌فا شاروێرانی، که‌سێکی چه‌پ بوو ، ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم سهربەحیزبی تووودە و له بنه‌ماڵه‌یه‌کی هه‌ژار بوو، ئه‌ویش له مه‌هاباد ترۆر کرا. ئه‌وه‌نده‌ی له پرسیار لێره‌و له‌وێ ئاگاداریم ده‌ست که‌وتبێ گۆیا کۆمه‌ڵه ترۆری کردووه. له و ترۆره‌ش دا هیچ فاکت و به‌ڵگه‌یه‌ک نییه که کۆمه‌ڵه یان هیچ رێکخراوێکی دیکه ئه‌و ترۆره‌ی ئه‌نجام دابێ. مه‌لا عومه‌ر شاهین، له گه‌ره‌کی ته‌په‌ی قازی و له به‌رده‌رکی ماڵه‌که‌ی خۆیدا به ده‌ستی پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه ترۆر کرا. بکوژی مه‌لا عومه‌ر دوایه خۆی ته‌سلیم کرده‌وه وله بۆکان من ئاگادار بووم که چه‌ند جارێک ته‌قه‌ی لێ‌کرا و بریندار بوو . ته‌ها پارسا، سه‌ر به فیدائیانی خه‌ڵک و له شاری مه‌هاباد ترۆر کرا که‌ریم خه‌یاتی، سه‌ر به رێکخراوی فیدائیانی خه‌ڵک وئه‌ویش گۆیا به‌ده‌ستی کۆمه‌ڵه ترۆر کراوه جگه له‌وانه مه‌لا خالیدی عه‌زیزی و چه‌ند که‌سی دیکه‌ش به شێوه‌ی گوماناوی له ناو چوون که چون له‌و کات و ده‌مه‌دا جگه له دێمۆکرات و کۆمه‌ڵه که‌سی دیکه ده‌سه‌ڵاتتدار و چه‌ک به‌ده‌ست نه‌بوو خه‌ڵک و هێزه سیاسییه‌کان هه‌ر ئه‌وان به ئه‌نجامده‌ری ئه‌و کوشتارانه ده‌زانن . خوێنه‌ری به‌ڕیز ئه‌گه‌رچی ئه‌و بابه‌ته کورت و له هه‌مان کات بابه‌تێکی گشتییه به‌ڵام هیوادارم هه‌ر وه‌ک له‌سه‌ره‌تاوه گوتوومه نه‌بێته به‌هانه‌یک بۆ ته‌سویه حیسابی حیزبی و گرووهی وله‌هه‌مان کاتدا هیوادارم ببێته سه‌ره‌تایه‌ک و سه‌ره‌داوێک بۆ به‌دواداچوونی ئه‌و که‌یسه له لایه‌ن رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤی کورده‌وه. به‌ڵکوو ئه‌و هه‌نگاوه ببێته چه‌کێکی به‌هێز دژی ئه‌و که‌س و لایه‌نانه‌ی که کاتێ ده‌سه‌ڵاتیان که‌وته ده‌ست شه‌لم کوێرم هیچ نابوێرم ئه‌وه‌ی پێیان خۆش بێ ده‌یکه‌ن و له هیچ ناپرێنگێنهوه. |
پێگەیەک بۆ دەربڕینی بیری ئازاد، بیری رەخنەگرانەی سەردەم. ئەو بیرەی رەخنە دەگرێ بەڵام حورمەتی بەرامبەرەکەی رادەگرێ
Sunday, 30 December 2012
ئیعدامی شۆرشگێرانه یان ترۆری جیا بیران
Wednesday, 19 December 2012
با هه‌ر شته‌ی له جێی خۆی لێکدرێته‌وه
ره‌نگه هۆی پیری و به ساڵاچوون بێ و گووڕ و تینی و ئینیرژی ساڵانی پێشوو نه‌مابێ به‌ڵام من ئێستا له جاران هێدیتر و له سه‌ره‌خۆتر روانگه و بیر و بۆچوونه‌کانم باس ده‌که‌م، سه‌رنجم له سه‌ر کار و کرده‌وه‌ی دۆست و لایه‌نه‌کانیش له هه‌مان حاڵ دا که جیددین به‌ڵام به هه‌مان ئاقار دا ده‌روات.
مام جه‌لال سیمای ناسراوی خه‌بات وبه‌رخۆدانی کورد و سکرتێری گشتی یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان دوچاری کێشه‌یه‌کی جیددی ته‌ندروستی بۆته‌وه، وێڕای پاراستنی ره‌خنه‌کانم له به‌ڕیزیان به‌ڵام ئاوڕ له فیداکاری و له خۆبردوویی و خه‌باتی بێوچانی ئه‌و رێبه‌ره کورده ده‌ده‌مه‌وه و هه‌ست ده‌که‌م هه‌ر هه‌موو ژیانی بۆ رزگاری نه‌ته‌وه‌که‌ی ته‌رخان کردووه، له سه‌رۆکایه‌تی کۆماری عیراقیش دا به دڵنیاییه‌وه هه‌میشه به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی کوردی له‌به‌ر چاو بووه وبه‌ڵام ره‌نگه له‌به‌ر ئه‌و به‌رپرسایه‌تییه‌ی هه‌یبووه نهیتوانیبی وه‌ک که‌سانی حیزبی و ناوچه‌یی بیر و بۆچوونه‌کانی خۆی ده‌رببڕێ.
مام جه‌لال سیاسه‌تمه‌دارێکی به‌توانایه و له‌م کات و ده‌مه دا کورد پێویستی به بوونی ئه‌و هه‌یه و نه‌مانی به دڵنیاییه‌وه خه‌ساره‌تێکی گه‌وره‌یه له بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی کورد. بۆ من جیگای داخه که ده‌بینم هه‌ندێ له دۆستان نه‌ته‌نیا به‌و نه‌خۆشیه‌ی به‌ریزیان نیگه‌ران نین به‌ڵکوو به تانه و ته‌شه‌ر خوێ به برینی هه‌زاران ئه‌ندام و لایه‌نگری یه‌کیه‌تی و هۆگرانی مام جه‌لال دا ده‌که‌ن، ئه‌و ره‌وته وا بڕواته پێشێ سبه‌ی به له ده‌ست دانی هه‌ر سه‌رکردی حیزبێک و هه‌ر تێکۆشه‌رێکی دێرنی کوردان به‌شێک له خه‌ڵکی که موخالیفی بیر و بۆچوونه‌کانی ئه‌و رێبه‌ره بوون ده‌بێ به نه‌مانی ئه‌ویش دڵخۆش بن. ئایا ئه‌وه نه‌ریتێکی سه‌قه‌ت و روانگه‌یه‌کی چه‌وتی بیر کردنه‌وه نییه؟ خۆ ئه‌گه‌ر به پێی و دانگه بێ که‌سی ساخمان تێدا ده‌رناچێ. خۆزگه هه‌ر شته‌ی له جێگای خۆی و له کاتی خۆیدا لێکبدرێته‌وه. مردن دره‌نگ یا زوو یه‌خه‌ی هه‌موومان ده‌گرێ به‌ڵام من پڕ به دڵ هیوای چاک بوونه‌وه و له‌ش ساخی بۆ به‌ڕێز مامجه‌لال سیاسه‌تمه‌داری دیاری کورد ده‌خوازم.

Thursday, 13 December 2012
سوار ئه‌وه‌یه بگلێ به‌ڵام هه‌ستێته‌وه.
سوار ئه‌وه‌یه بگلێ به‌ڵام هه‌ستێته‌وه.
هیچیان حیزب نین و هیچیان دێمۆکرات نین، هه‌ردووک هاوڕێیانی پێشوون و ده‌گه‌ڵ یه‌ک کۆبوونه‌وه، هه‌ر ده‌ڵێی قومارۆچکه‌ی منداڵانه. ئیدی هیچ ناڵێن ئاخر به ده‌یان هه‌زار و بگره سه‌دان خه‌ڵکی لایه‌نگر
هیچیان حیزب نین و هیچیان دێمۆکرات نین، هه‌ردووک هاوڕێیانی پێشوون و ده‌گه‌ڵ یه‌ک کۆبوونه‌وه، هه‌ر ده‌ڵێی قومارۆچکه‌ی منداڵانه. ئیدی هیچ ناڵێن ئاخر به ده‌یان هه‌زار و بگره سه‌دان خه‌ڵکی لایه‌نگر
و
دژبه‌ر و ناحه‌ز ئه‌و داڕشتنه ده‌بینێ و پێکه‌نینی پێیان دێ! هاورێیانی
پێشوو هه‌ردووکیان سکرتێریان هه‌یه، هه‌ردووکیان ئه‌ندامی رێبه‌ری و
ده‌فته‌ری سیاسیان هه‌یه، هه‌ردووک لا له سه‌ر پرسه گرینگه‌کانی ئێران و
ناوچه و کوردستان قسه ده‌که‌ن، هه‌ردووک لا هیوادارن ئه‌و دانیشتن و
دیالۆگانه درێژه‌یان هه‌بێ و ........
هاوڕێیانی دێمۆکرات، با به‌س بێ لانی که‌م له‌م کات و ده‌مه زه‌مانییه دا هه‌ر خۆتان مه‌بینن خه‌ڵکێکی زۆر به جیددی سه‌یری هه‌واڵ و راپۆرتی ئه‌و دانیشتنانه ده‌کات، چاو له ده‌کار کردنی وشه به وشه‌ی هه‌ردووک لاتان ده‌کات به‌رامبه‌ر به یه‌کتری . شه‌رمی ناوێ، سینگ بده‌نه پێش و سه‌رتان به‌رز راگرن، ئێوه خه‌ریکن به کرده‌وه پێ له هه‌ڵه‌کانی رابردوو ده‌نێن، ده‌ی با به قسه‌ش ئه‌و ئازایه‌تییه هه‌بێ دان به هه‌ڵه‌کان دا بنیین و هه‌ر وه‌ک سه‌ره‌تاییه‌ک، ناوی یه‌کتری چۆن شیاوه ئاوای بێنین. ئاخر ئه‌و دانیشتنهتان چرۆی هیوای گه‌شی خسته ده‌روونی خه‌ڵکی نیشتمانپه‌روه‌ری کوردستان، دوژمنانی تاساند، ناحه‌زان ده‌ستیان وه‌به‌ر چه‌نه‌گه دا و حه‌په‌سان.
ته‌ماشای گڵکۆی شه‌هیده‌کان بکه‌ن و بزانن چۆن ئارامیان گرتووه و به‌و ده‌مه‌و زستانه سێوهڕهو چیمه‌نی ده‌وروبه‌ریان ژیاوه‌ته‌وه! ده ئاوڕێک له چاوه پڕ له ئه‌سرینه‌کانی دایکی شه‌هید بده‌نه‌وه چۆن به هومێده‌وه لێتان ده‌روانێ. چۆن له خۆشیان زه‌بری دڵی چۆته سه‌رێ و پشووی سوار بووه و لێکدا لێکدا هه‌ردوو ده‌ستی به‌ره‌و ئاسمان به‌رزکردۆته‌وه ده‌ی خودا ........ ده‌ی خودایه...یه‌تی! ده‌سه‌یری وێنه‌ی شه‌هیدانی رێبه‌ر بکه‌ن که له پشت سه‌رتان هه‌لواسراوه بزانن سیمای ئه‌وانیش ته‌نانه‌ت له وێنه‌که‌ش دا فه‌رقی کردووه! چاویان له ئێوه‌یه! شه‌رمی پێناوێ، ئێوه خه‌ریکی قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ن، خه‌ریکی راست کردنه‌وه‌ن، بۆ نیگه‌رانی رابردوون خۆ سوار ئه‌وه نییه که هه‌رگیز نه‌گلێ، سوار ئه‌وه‌یه بگلێ به‌ڵام هه‌ستێته‌وه.
کوردستان‌وکورد: پێشنیوه‌ڕۆی چوارشه‌مه 22ی سه‌رماوه‌زی 1391،هه‌یئه‌تێکی هاوڕێیانی پێشوومان، به سه‌رپه‌رستیی به‌ڕیز مسته‌فا هیجری، سکرتیری گشتی و .......
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، رۆژی چوارشەممە رێكەوتی ٢٢ی سەرماوەز هەیئەتێكی پایەبەرزی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران بە سەرپەرستی بەڕێز مستەفا هیجری سكرتێری گشتیی حیزبی دێمۆكرات و ژمارەیەك لە ئەندامانی رێبەری سەردانی هاوڕێیانی پێشوویان كرد و لە لایەن هەیئەتێك بە سەرپەرستی بەڕێز خالید عەزیزییەوە پێشوازیان لێكرا.

Friday, 30 November 2012
Monday, 12 November 2012
بابه‌تێکی کۆن
ئه‌و بابه‌ته له ساڵی 1379 یان 78 و له یه ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی مه‌هاباد خوێندرایه‌وه و پاشان له یه‌کیک له گۆڤاره‌کان دا چاپ و بڵاو بۆوه.
کهرمێش
نووسینی برایم جه‌هانگیری
له به‌ر ده‌رکی خهڵهفهکه ئاپۆڕای مێشهه‌نگوینه‌کان له دووره‌وه دیار بوو، زۆر به په‌له به سه‌ر و سه‌کوتی یه‌کتردا وه‌سه‌ر ده‌که‌وتن، چ ئهوانهیدههاتنه ده‌ر، چ ئه‌وانه‌ی ده‌چوونه ژوور. هه‌رچی له دهرێڕادههاتهوه ههڵاڵهیهکی زێڕینی له پێ هاڵاندبوو، گرمووله ببوو. به له‌ز خۆیان ده ژوور ده‌کوتا، ده‌بوو زۆر به‌خێرایی شانه‌که بته‌نن و خورتومی بچووکی پڕ له شیله‌یان له‌وێدا به‌تاڵ بکه‌ن تا شیرین‌ترین و جوانترین خواردن به‌رهه‌م بێنن. مێشهه‌نگوینه‌کان زۆر به‌خێرایی خۆیان به ژووری خهڵهفهکهدادهکرد تا زه‌رگه‌ته و ژهنگهسوورهکان پڕیان پێدا نه‌که‌ن و ههڵیاننهپاچن.
ده‌وروبه‌ری خهڵهفهکه وه‌ک شه‌ڕگه‌یه‌کی نابه‌رابه‌ر وابوو. چه‌ندین لاشه‌ی مێشه‌نگوین له‌م لاو له‌ولای خهڵهفهکه که‌وتبوون. چه‌ند زه‌رگه‌ته و ژهنگهسوورهیهکیش که‌وتبوونه سه‌رپشت و هێشتا نووزه‌یان تیدا مابوو و قاچه‌کانیان به‌ئاسته‌م ده‌جووڵانه‌وه.له ئاسمانی خهڵهفهکه چه‌ند مێشخۆرکهیهک له‌نگه‌ریان به‌ستبوو، جاروباره وه‌ک فرۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کان مانۆڕیان ده‌دا و زۆر به خێرایی داده‌به‌زین و به توندیش تێههڵدهگهڕانهوه. ده‌نگی پێکدادانی دندووکهکانیان له خوارێ‌ڕا ده‌بیسرا، که‌سیش نەیدهزانی ئاخۆ چیان وه‌به‌ر دندووکی هاتووه یان نا، به‌لآم به دڵنیایییه‌وه ئه‌وان گه‌وره‌ترین مه‌ترسی بوون بۆ مێشهه‌نگوینه‌کان.
ئه‌وه ژیانی ده‌ره‌وه‌ی خهڵهفێکه و من له‌وه دڵنیام که ژیانی هه‌موو خهڵهفهکانی دنیا له ده‌ره‌وه هه‌ر ئاوهایه. مه‌ودای مه‌رگ و ژیان له‌وێ زۆر کورته؛ ره‌نگه وه‌ک هی مرۆڤه‌کان هه‌ر یه‌ک هه‌ناسه بێ.
ناو خهڵهفهکه دنیایه‌کی دیکه‌ی هه‌یه، له‌وێ یاسا هه‌یه،یاساش هه‌ر له‌وان جوانه، مه‌له‌که له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه‌یه و ڕێزی تایبه‌تی لێده‌گیرێ. ئه‌و زیاتر خه‌ریکی گه‌رادانانه. هه‌میشه ده‌سته‌یه‌ک له مێشه‌کان بهدەوریدا دێن و ده‌چن، به بای باڵه‌کانیان باوه‌شێنی ده‌که‌ن، ناهێڵن هیچ غه‌ور بیگرێ و تۆزی لێبنیشێ. ئه‌و ده‌سته‌یه‌ی شهڕگهیان به لاشه‌ی خۆیان داپۆشیوه، به‌ره‌ی لاوی ناو خهڵهفهکهن، مه‌له‌که ئه‌وانی بۆ پاراستن و پاسهوانییخهڵهف له‌به‌ر ده‌رگا داناوه. ئه‌وان بوێرترین و ئازاترین مێشی ناوخهڵهفهکهن. که یه‌کیان به ژاری ژهنگهسوورهیهک تێکدهچڕژێ و ده‌گلێ، ده‌سبه‌جێ یه‌کی دیکه جیگای پڕده‌کاته‌وه. ده‌سته‌یه‌ک له مێشه‌کان خزمه‌تی به‌چه‌کان(بێچووەکان) ده‌که‌ن، خواردنیان ده‌ده‌نێ، پێیانڕادهگهن، گه‌وره‌یان ده‌که‌ن، ڕازی فڕین و مانای ژیانیان فێرده‌که‌ن. ده‌سته‌یه‌ک ئاوێ دێنن، ده‌سته‌یه‌ک به‌بای باڵه‌کانیان و بوونی ئه‌و ئاوه، کولێر و فێنککه‌ره‌وه ساز ده‌که‌ن و خهڵهفهکه فێنک ده‌که‌نه‌وه. ده‌سته‌یه‌ک پاک و خاوێنیی خهڵهفهکهیان له ئه‌ستۆیه و که‌سیش خۆ له‌کار نادزێته‌وه. هه‌رگیز دوو مێشی خهڵهفیک پێکه‌وه به شه‌ڕ نایه‌ن. ئه‌گه‌ر له لاوهشڕایهکێکڕێی لێگۆڕا، ئه‌وان ته‌نیا ڕایناگرن؛ ئیدی گه‌له‌کۆمه‌کی لێناکه‌ن و باڵه‌کانی ناقرتێنن. مێشه‌کان هه‌ر هه‌موویان له هه‌نگوینه‌که ده‌خۆن، به‌ڵام هه‌رگیز به‌شی یه‌کتری ناخۆن. په‌له‌یان له زۆرخواردن نییه، به پیچه‌وانه هه‌وڵی که‌م خواردن ده‌ده‌ن، چون ده‌زانن زستانیان له‌به‌ره.
له‌م نێوەدا مه‌له‌که به شیله‌ی ساهانه به‌خێو ده‌کرێ؛ ته‌نانه‌ت به‌ده‌میه‌وه ده‌که‌ن، ئاخر ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌بێ ئه‌و نه‌زم و نیزامه له‌به‌ر یه‌ک ههڵدهوهشی. وێڕای مه‌له‌که، کهرمیش هه‌یه، ئه‌ویش هیچ ناکا؛ ئه‌ویش ده‌بێ به‌ده‌میه‌وه که‌ن.هه‌ندێک ده‌ڵین ته‌مبه‌ڵه، بۆیه وایه، هه‌ندێک ده‌ڵین نا، وای بۆ لواوه، هه‌رچۆنێ بێ، فه‌رق ناکا، کهرمیش کار ناکا و ده‌بێ خواردنی به ده‌میه‌وه که‌ن.
ئه‌و گێره‌و کێشه‌یه هه‌موو ده‌م و هه‌موو ژه‌م هه‌ر هه‌یه، له نێوان پاییز و هاویندا، مرۆڤ، هێدی هێدی به‌ره‌و خه‌ڵه‌ف هه‌نگاو ده‌نێ، پاشووی خه‌ڵه‌ف ده‌کاته‌وه و دووکه‌ڵی ده‌دا، مێشه‌کان دههارووژێن، یه‌کێک هاتووه، خه‌ریکه سامانیان به تاڵان ده‌با، هه‌رچی له توانایان دا هه‌یه ده‌یکه‌ن، به‌ڵام ده‌ره‌قه‌تی فێڵ و ته‌ڵه‌که‌کانی مرۆڤ نایه‌ن، ئه‌و به چاکی سه‌رو پۆتهڕاکی خۆی داپۆشیوه، سه‌ریان سووڕ ده‌مێنێ؛ که مێشخۆرکه تینی بۆ ده‌هێنان، به کۆمه‌ڵ هێرشیان ده‌کرده سه‌ر و مێشخۆرکهیان ڕاوده‌نا تا ده‌بوو به نوخته‌یه‌ک، به‌ڵام ئه‌و فێڵه‌یان نه‌دیتبوو.
مرۆڤ، خه‌ڵه‌ف پڕ ده‌کا له دووکه‌ڵ، هه‌نگوینه‌که‌ی به‌تاڵ ده‌کا و ته‌نیا لاوێچێ بۆ بژیوی مێشه‌کان به‌جێ دێڵێ، نا نا، نه‌ک بۆ بژیوی ئه‌وان، به‌ڵکوو بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان بمێنن و ساڵی داهاتوو به‌روبوومی دیکه‌ی بۆ به‌رهه‌م بێنن و ئه‌و ڕه‌وته دووباره بێته‌وه.
پاییز دادێ؛ چۆک له‌به‌ر زستان داده‌دا، ده‌سته‌و یه‌خه ده‌بن، سه‌رماو شەختە هێرش دێنن، ورده ورده زارکی خه‌ڵه‌ف بۆ گرتن ئاماده ده‌بێ. میشه‌کان پاڵ وێکدهدهن، خۆ کۆ ده‌که‌نه‌وه، به‌گه‌رمای له‌شیان سه‌رما ده‌ڕه‌تێنن. مرۆڤ لۆچێ هه‌نگوینی بۆ هێشتوونه‌ته‌وه، هه‌ندێک ده‌ڵێن ئه‌وە بێئینسافییه و هه‌ندێک ده‌ڵێن ڕه‌وتی ژیان ئاوهایه و مرۆڤ زیره‌که و له کاری خۆیدا شاره‌زایه. مێشه‌کان سه‌ریان لێناشێوێ، با مرۆڤ ئازووخه‌ی که‌میشی بۆ به جێ هێشتبن، ئه‌وان ده‌روه‌ست نین، ئه‌وان بۆ زۆرخواردن کێ به‌ر کێ ساز ناکه‌ن؛ کیشه له‌سه‌ر که‌م خواردنه. مه‌له‌که ده‌بێ بمێنێ، ئه‌و نه‌بێ نه‌زمی ژیان تێکده‌چێ، مه‌له‌که ده‌بێ بمێنێ و دیسان خواردنی به‌ده‌میه‌وه که‌ن. مێشه‌کان له‌م ده‌مه ئاسته‌مه‌دا، هه‌م ده‌بێ به ده‌می مه‌له‌که‌وه که‌ن و هه‌میش به ده‌می کهرمێشهکانهوه که‌ن. مه‌له‌که کار و باری دیاره و ده‌بێ بمێنێ؛ ئه‌و ته‌کبیری ساڵی داهاتوشی کردووه.
کهرمێش چی؟ کهرمێشهکان ته‌نیا له کاتی گه‌راداناندا و له سه‌ره‌تای به‌هاردا، بۆ جووتبوون له‌گه‌ڵ مه‌له‌که و دروست بوونی بهچە به‌کار دێن؛ ئه‌وان کار ناکه‌ن، به‌چه‌کان په‌روه‌رده ناکه‌ن، بۆ دیفاع له خهڵهفهکه قه‌ت گیانی خۆیان ناخه‌نه مه‌ترسییه‌وه، هه‌ڵاڵه و شیله ناهێننه‌وه، کار و پێشه‌یان خواردن و نوستنه و هیچی دی! هه‌تا بڵێی زۆرخۆریشن.هه‌ر بۆیه باڵه‌کانیان ده‌قرتێنن و فڕێیان ده‌ده‌نه ده‌ره‌وه و زارکی خهڵهفهکه ده‌به‌ستن. ئاخر ئه‌وان ڕازی فڕین، مانای ژیان، له‌ززه‌تی مه‌رگی پیرۆزیان نه‌ناسیوه.

Saturday, 10 November 2012
دێمۆکراسی له جۆری تورکیه!
دێمۆکراسی دروشم نییه، وه‌ک راهیان که‌ربه‌لا له ناوچاوانی بده‌ی و به رێ دا بڕۆی، دێمۆکراسی سیسته‌مه، کولتووره، ره‌فتاره. دێمۆکراسی بناخه‌که‌ی له‌سه‌ر پاراستنی مافه‌کانی مرۆڤ داڕێژراوه. که‌واته به خۆدا هه‌ڵگوتنی سیاسه‌تمه‌داران ناتوانێ سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستییه بێ که سیسته‌می ئه‌و وڵاته دێمۆکراتیکه. چۆن حکوومه‌تی تورکیا به‌و ره‌فتاره‌ی له درێژایی ته‌مه‌نی دا
به‌رامبه‌ر به کورد نواندوویه‌تی ده‌توانێ و له ڕووی هه‌ڵدێ باسی دێمۆکراستی تورکیا بکات. سیسته‌می تورک و ده‌سه‌ڵاتداری تورک تا ئێستاش دانی به بوونی گه‌لێکی چه‌ندین میلیۆنی ناو خۆی تورکیه دا نه‌ناوه، وه‌ک نه‌ته‌وه حیسابیان بۆ ناکات. له یاسای تورک دا هیچ ماف و ئازادییه‌ک بۆ کورد دیاری نه‌کراوه. ته‌نانه‌ت سه‌ره‌تایی ترین ماف و ئازادییه‌کانی ئه‌و گه‌له نه‌ک وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی جیا به‌ڵکوو وه‌ک مرۆڤیش له تورکیا له به‌رچاو ناگیرێ.

کولتوری تورک و دێمۆکراسی یه‌کجار زۆر لێک دوورن، ئه‌وان بۆ
تورک ره‌نگه بڕه دێمۆکراسییهکیان هه‌بێ به‌ڵام به‌رامبه‌ر به
نه‌ته‌وه‌ی دووهه‌م واته کورد له‌و وڵاته دا فاشیزم و ره‌گه‌زپه‌ره‌ستی
تورک وه‌ها تێک چڕژاون و ده‌سته‌ملانی یه‌کتر بوون که تێکه‌ڵێکی سه‌یری لێ
ده‌رهاتووه. ئه‌و ره‌گه‌ز په‌ره‌ستیه و فاشئزم ره‌فتاره وای کردووه
که له ناو وڵاتێکی گه‌وره‌ی وه‌ک تورکیا وێڕای ئه‌وه‌ی به‌ده‌یان
ته‌له‌ویزیۆن و رۆژنامه‌ی سه‌ربه‌خۆ و ئۆپۆزیزسیۆن هه‌ن جگه له چه‌ند
که‌سێکی که‌م ئه‌وانی دی به‌رامبه‌ر به‌و زه‌بر زه‌نگه‌ی حکوومه‌ت دژ به
کوردان مته‌قیان له خۆ بڕیوه و ره‌نگه له دڵه‌وه زۆریشیان پێخۆش بێ
که سه‌ری ئه‌و گه‌له سه‌ر بزێوه پان ده‌کرێته‌وه! که‌واته ئه‌و
ره‌گه‌ز په‌ره‌ستی و ره‌فتار فاشیستییه نه‌ته‌نیا کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌ت
به‌لكوو هه‌موو ده‌ماره‌کانی کۆمه‌ڵگاشی ته‌نیوه و چۆته خوێنی
تورکانه‌وه. هه‌ر به‌و پێیه فاشیه‌ت و ره‌گه‌ز په‌ره‌ستی بۆته کولتوری
باو و گشتی کۆمه‌ڵگای تورک.( ئه‌و پێناسه‌یه بۆ ئێران و سوریه و عێراقیش
هه‌ر وه‌ک یه‌ک وایه و هیچ جیاوازییه‌کیان له ناو دا نییه).چۆن ده‌کرێ
فاشێزم له دڕنده‌ترین شێوازی خۆێدا له سه‌ده‌ی 21 ئیدیعای ئه‌وه بکات
که حکوومه‌تێکی دێمۆکراتێکی بنیات ناوه و هه‌وڵی ئه‌وه بدات بچێته
یه‌کیه‌تی ئوروپا ته‌نیا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری و ده‌ست راگه‌یشتن به
بازاره‌کانی ئوروپا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ قازانجی زیاتر له‌و باره‌وه به
سه‌رمایه‌دارانی تورک بگه‌یه‌نێ؟ ئه‌گه‌رچی نه‌چوونی تورکیا بۆ یه‌کیه‌تی
ئوروپا زه‌ره‌ری کوردانی تێدایه به‌ڵام شه‌رمه بۆ یه‌کیه‌تی ئوروپا
باوه‌ش بۆ وڵاتێکی وه‌ک تورکیا به سیسته‌مێکی هێنده درنده‌ی و خیلهسهری
دژی مرۆڤ بکاته‌وه.
سیسته‌م بنیاتنه‌ر و پاڵپشتی ئه‌و کولتووره‌یه که خۆی به‌رهه‌می هێناوه، جا ئه‌و کولتوره ئه‌و ره‌فتاره‌ی لێده‌که‌وێته‌وه که سیسته‌م بنیاتی ناوه و په‌ره‌ی پێداوه و ته‌بلیغی بۆکردووه و ئه‌مڕۆ به ئاشکرا به‌رهه‌مه‌که‌ی ده‌یبینین ، له‌و وڵاته دا ره‌حم به ژن و منداڵ و گه‌وره بچووک ناکرێ، له خۆ پێشاندانه‌کانی کوردانی باکوور دا که هێمنانه به‌ڕێوه ده‌چێ، دیمۆکراسی تورکیا زۆر به روونی ده‌بینن، دیمه‌نی وا له ره‌فتاری فاشیستیانه‌ی پۆلیس به‌رچاو ده‌که‌وێ که له هیچ شوێنێکی ئه‌و دنیایه نابینرێ. وه‌حشیگه‌ری به‌ته‌واوی مانا و دڕنده‌یی به‌وپه‌ڕی روووههڵماڵراوی به سیمای هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی تورکیاوه ده‌بینرێ. پۆلیسی تورک وا تێگهینراوه که ئه‌و کۆمه‌ڵه بوونه‌وه‌ره مرۆڤ نین و ئه‌ویش راست قهبووڵێ کردووه وبۆیه ده‌توانی زۆر به سانایی گورزی گرانی قامچی و دار دابێنێتهو سه‌رو گوێلاکی رۆڵه‌ی کورد و نووکه شه‌قی پۆتینه‌کانی له سه‌ر و ده‌م و چاو و قه‌برغه‌ی ژن و منداڵ و گه‌وره و بچووک وه‌ک ئاوخواردنه‌وه وابێ و له‌و کرداره‌ش هیچ هه‌ست به عه‌زابی ویژدان ناکات.
درۆ کردن لای دیکتاتۆره‌کان کارێکی ئاساییه
درۆ و ساختهگهری یه‌کێ دیکه له خه‌سله‌ته‌کانی سیسته‌می داخراو دژی گه‌لییه و له‌و باره‌وه حکوومه‌تی تورکیاش وێنه‌ی باقی حکوومه‌ته‌کانی دیکه زۆر به هاسانی درۆ ده‌کات و پاش ئه‌وه‌ی لێشی ئاشکرا بوو وه‌ک نه‌بای دیبێ و نه‌باران هه‌ر وه‌سه‌ر خۆشی ناهێنێ. ئه‌ردوغان سه‌رۆکی حیزبی عه‌داله‌ت و گه‌شه‌ی تورکیا سه‌باره‌ت به مانگرتنی کۆمه‌ڵێکی چه‌ند سه‌ت که‌سی له مانگرتوانی کورد ده‌یکوت شتی وا هه‌رنییه و ئه‌وه چه‌ند که‌سێکن بۆ ته‌بلیغاتی ته‌له‌ویزیۆنه‌کان خۆیان ده‌نوێنن! چی پێنه‌چوو ئه‌ردوغان کوتی ته‌نیا یه‌ک نه‌فه‌ر له خواردن مانی گرتووه! بوله‌ند ئارینچ جێگڕێ سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا داوای له زیندانیان کرد که واز له مانگرتن بێنن و پێویست ناکات بۆ خواسته‌کانیان گیانیان بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه. هه‌ر له‌م هه‌را و هه‌نگامه‌یه‌دا وه‌زیری دادی تورکیا ده‌ڵێ 682 زیندانی کورد له 67 زیندانی تورکیا دا مانیان له خواردن گرتووه. که سه‌رنجی قسه‌ی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی حکوومه‌تی تورکیا ده‌ده‌ین زۆر به ئاشکرا درۆکانی ئه‌ردۆغانمان بۆ روون ده‌بنه‌وه . ئه‌وه له حاڵێکدایه که ئه‌ردوغان سه‌رۆکی حکومه‌تێکی موسوڵمان و حیزبێکی ئایینیشه که درۆ کردن تێیدا حه‌رامه. هه‌ر ئه‌و ئهردوغانهی دیسان ته‌نیا بۆ کڵاو له‌سه‌ر نان ماوه‌یه‌ک له‌مه‌و به‌ر ببو به داکۆکی کاری یه‌که‌می حه‌ماس و حیزبوڵلا و ده‌یهه‌ویست لاسای سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی بکاته‌وه قودسی موسوڵمانان له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و رزگار بێ.
تورکیا دوو ریگای زیاتر له‌به‌ر نییه، ئه‌گه‌رچی هه‌وڵی چونه ناو یه‌کیه‌تی ئوروپا ده‌دات به دڵنیاییه‌وه به‌و ئاکار و کرداره‌ی که به‌رامبه‌ر کورد ده‌ینوێنێ هه‌وڵه‌کانی ئاسنی سارد کوتانه، تورکه‌کان زۆر باش ده‌زانن یه‌کیه‌تی ئوروپا هیچ حکوومه‌تێک وه‌ک ئه‌ندام وه‌رناگرێ ئه‌گه‌ر ئه‌و حکوومه‌ته له وڵاته‌که‌ی خۆیدا مافی مرۆڤ نه‌پارێزێ و له‌به‌ر چاو نه‌گرێ. حکوومه‌تی تورکیا به دڵنیاییه‌وه ناتوانی پێ بخاته ناو یه‌کیه‌تی ئوروپاوه ئه‌گه‌ر دان به ماف و ئازادییه‌کانی گه‌لی کورد دا نه‌نێ. که‌واته یان ده‌بێ واز له‌و ره‌گه‌ز په‌ره‌ستییه و فاشیست ره‌فتاره‌ی بێنێ و وه‌ک خومه‌ینی جامه به ناوبانگه‌که نۆش بکات و دان به مافی بێ ئه‌ملاو ئه‌ولای کورد بنێ یان ده‌بێ واز له‌و ژێسته دێمۆکراتیکه بێنێ و خۆی راست له‌و خانه‌یه داببینێتهوه که شایسته‌یه‌تی، واته هاوشانی به‌شار ئه‌سه‌د و خامنه‌یی و سه‌دام وسێن.
http://www.bbc.co.uk/ persian/world/2012/11/ 121106_l45_turkey_kurdish_h unger_strike.shtml

http://www.bbc.co.uk/
Monday, 24 September 2012
بابه‌تی کۆن له ئارشیوی گیاره‌نگ وه‌رگیراوه
بیری نوێ زمان و ئه‌ده‌بیاتی نوێی ده‌وێ |
نووسینی: برایم جه‌هانگیری
|
زۆرکه‌س
و لایه‌ن هه‌ر
له کۆنه‌وه‌و و به هاتنه کایه‌ی زاراوه‌ی نوێ و نوێخوازی ده‌س به‌جێ
ئامبازی ئه‌م زاراوه‌یه بوون و قواستوویانهتهوه بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئامرازێکی
نوی بوونه‌وه‌یان له‌به‌ر ده‌ست دابێ یان ئه‌ساسه‌ن
باوه‌ریان پێی هه‌بێ کردوویانەتە گۆپالێک بۆ سەری جودا بیران و موخالیفانی
خۆیان، سه‌رده‌مانێک چه‌پ بوون و کۆمۆنیست بوون یه‌کێک له‌و بیره نوێیانه بوو
که هاته نێو زاراوه سیاسییه‌کانی کورد. هەرکەس راست دەبوە خۆی بە مارکسیست
دەزانی و لەخۆی بەو لاوە کەسی پێ هەو نەبوو، دەیان گروپی ورد‌و درشتی مارکسیستی
هەریەکەو بە ناوێکەوە دەستیان کرد بەو تێکۆشان و ئەوە لە حالێک‌دا بوو که کەس
بەربەی کەسی نەدەپێوا. دیاره
ئه‌و بیره تازەیە له‌گه‌ل
خۆی دا گه‌لێ هه‌لوێست
و روانینی مۆدیڕن و پێشکه‌وتووی هێنا که هه‌موولایه‌ک به‌چه‌پ وراستهوه
بەشیک لەو باوەرە نوێیەیان کرده
به‌رنامه‌ی کاری خۆیان. بۆ نموونه دیفاع له مافی ژن که هه‌موو حیزب
ورێکخراوێکی کوردی ده‌س به‌جێ وه‌ریان گرتوو وبه پێی
توانا ره‌فتارییان پێ کردووه، ئه‌گه‌ر چی
ده‌بێ بلێین که له‌م بواره‌دا که‌مته‌رخه‌می زۆره ئه‌نجامی هەول
وکۆششی هەلگرانی ئەم باوەرە بۆ هێنانە نێو مەیدانی ئەم باوەرە و کردنی بە
پراتیک بە
تایبەتی لە نێو حیزبە
کوردییەکان دا به
پێی پێویست نه‌بووە.
کاتێ باسی بیری نوێ ده‌که‌ین بێ گومان ده‌بێ ئه‌وه‌مان له‌بیربێ که بیر
ده‌گه‌رێته‌وه سه‌ر به‌شی فه‌رهه‌نگی،واته له دارشتی کۆمه‌لگادا ده‌بێته
سه‌رخان و له سه‌ر ئه‌ساسی ژێر خان واته ئابووری داده‌مه‌زرێ و بە پیی
بۆچوونە زانستییەکانیش به
بێ ئابوورییه‌کی پێشکه‌وتوو بیرێکی گشتی پێشکه‌وتووم بوونی نابێ.
به‌لام ئه‌وه به‌و مانایه نییه که تاکی رۆشنبیر ناتوانێ هه‌ڵگری بیری نوی
بێ به‌ڵکوو رۆشنبیر به‌وپێیه‌ی که‌ده‌توانێ له ریگای ئه‌ده‌بیات، له رێگای
ئامرازه گشتییه‌کانی راگه‌یاندن وه‌ک ئینتێرنێت و تی ڤی
یه‌کانه‌وه پێوه‌ندی ده‌گه‌ل دنیای ده‌ره‌وه‌ی خۆی دا بگرێ دەشتوانێ هه‌ڵگری باوه‌ری
رۆشنبیرانه‌ی پێشکه‌وتوو بێ
لەو رێگایەوە هەولی رۆشنگەری خۆی بدا، دیارە هه‌ر
ئه‌وه‌ش وای کردووه که زۆربه‌ی ئه‌و رۆشنبیرانه هەم لەناو کۆمەل دا جێگایان
دیار بێ و هەم له‌حیزبه
کوردستانییه‌کان دا له پله‌ی سهروویبەرپرسایەتی دابن.
دیاره بیری نوێ و نویخوازی هه‌ر به‌ته‌نیا له زمان و ئه‌ده‌بیات دا کورت
ناکرێته‌وه‌و ئه‌قلانییه‌ت
و واقیع بینی یه‌کێکی دیکه‌یه له مه‌رجه‌کانی نوێ بوونه‌وه که به‌داخه‌وه
تا ئێستاش
ئێمه ره‌چاو نه‌کردنی ئه‌و 2 مه‌رجه له زۆر
که‌س و لایه‌ن دا ده‌بینین ،ئه‌وه‌ی
له‌م بابه‌ته دا زیاتر سه‌رنجی ده‌درێتێ زمانی راگه‌یاندنی نوێ و سوننەتییە کە
بەتایبەتی تا ئێستاش ئیمە لەو بەشە دا دوچاری گرفتی سەرەکین، زۆربەمان
لەبیرمانە کاتێ شەڕی نێوان
2 رێژیمی بەعسی عێراق ورێژیمی ئیسلامیی ئیران ده‌ستی پێ‌کرد، 8 سالی به‌رده‌وام
هه‌ردووک لا به دانی دروشم و شوعاری دوور له ئه‌قلانییه‌ت ته‌نیا گه‌مه‌یان
به‌هه‌ستی خه‌لکی بێ‌تاوان کرد و پاش هه‌شت سال دیتمان هه‌ردووک لا گه‌رانه‌وه
سه‌ر "حوله مهرهسێی هه‌وه‌لێ"ئەمە لە حالێک دایە کە
لەو شەرە دا 1000000 ئینسانیان کرده قوربانی سیاسه‌ته غه‌له‌ت و پرله
زیاده‌خوازیه‌کانی خۆیان. له‌م شه‌ره‌دا زمان و ئەدەبیات و دروشمه‌کانی
ئیران بۆ کۆ کردنه‌وه‌ی "سیاهی" له‌شکرو دروست کردنی قه‌ڵخانێک
بۆ بیره
گه‌نده‌له‌کانیان له‌و کۆمه‌له خه‌لکه‌ی که ده‌داوی سه‌رکرده خۆرافی و
درۆزنه‌کانی سه‌رده‌م که‌وتبوون، بانگی ئه‌وه‌یان ده‌دا که شهر شه‌ری ئیسلام
و کوفره و ته‌نانه‌ت کلیلی بهههشتیشیان ده‌دا به‌و لاوانه‌ی که بێتاوانانه
رهپێچهکی مه‌یدان شهر ده‌کران،"ئه‌ی له‌شکری ساحیب زه‌مان ئاماده به
ئاماده، به‌ره‌و
رزگاری که‌ربه‌لا ئاماده به ئاماده "
"خودا نه‌کا خۆمه‌ینی حوکمی جههادم داتێ؟!"" شهر به‌ره‌که‌تی
خۆدایه!"و....هتد ئه‌وانه به‌گشتی کۆمه‌له درۆشمێک بوون که به ده‌هۆل و
زورنا له‌سه‌ر رادیۆ و تهلهوێزیۆنهکان دهکۆتران وبه‌م چه‌شنه خه‌لکیان
به‌ره‌و مه‌یدانه‌کانی شەڕ ره‌کێش
ده‌کرد،دیارە لەوەش ئاگادارین کە پاشان ئایەتولا خومەینی لەبەرامبەر کامێرای
تەلەویزیۆن و راگەیەنەرە گشتییەکان
بۆ قەبوول کردنی ئاگر بەس کۆتی"وادەزانم جامی زەهر دەخۆمەوە بەلام ناچارم ئەو
ئاگر بەسە قەبوول بکەم!"لەبەرەمبەری ءیران دا کاری
فریو دانی خەلکی عیراق له
لایه‌ن رێژیمی عێراق و ده‌سه‌لاتدارانی ئه‌و کاته‌ی ئه‌و رێژیمه ئەوە بووکە به‌دایم
دروشم و شوعاری ئیحساساتیان له
سه‌رووی هه‌موو به‌رنامه‌کانی خۆیانه‌وه دانابوو و به درۆ خۆیان به نوێنه‌ری
ناسیۆنالیسمی عه‌ره‌ب له‌قه‌له‌م ده‌دا وبه‌و کاره‌ش هه‌موو دنیای عه‌ره‌بیان
لە صشتە بردولهگهل خۆیان خستن،که چی دوای
کۆتایی هاتنی شه‌ری عیراق وئێران هه‌ر ده‌س به‌جێ په‌لاماری برایەکی خۆی
دا،ئەو برایە کویت بوو، کوێتێک
که له
به‌ره‌ی نه‌ته‌وه‌ی
عه‌ره‌ب دابوو و لە دژی ئیران بە
میلۆنان دۆلاری یارمەتی
بە حکومەتی
عیراق کردبوو، درۆشمه‌کانی
حکوومه‌تی عیراق له‌و کاته دا بریتی بوون له "دالاشهکان به‌دوامان دا وه‌رن
هاکا هه‌ڵمان دڕین!" ئیمە نەوەی سەلاحەدینین و هەرەشەکانی ئیرانی
مەجووسی بۆسەر دنیای عەرەب بۆ هەمشە
کۆتایی پی دێنین..." و
گه‌لێ دروشمی
دیکه،ده‌سه‌یری ئه‌م رسته‌یه بکه‌ن بزانن چه‌نده قێزه‌ونه وچه‌نده دوور
له هه‌ستی مروڤایهتییه، دالاشەکان بە دوامان دا وەرن کاتێ ئێمە هەلمان دڕین!
وشە بە وشەی بەر بەرییەت و وەحشیگەری لێ دەبارێ، ئه‌مه
له حالێکدایه که کاتی خۆی رێژیمی عیراق خۆی به رێژیمێکی پێشکه‌وتووی
سۆسیالیستی ده‌زانی وخۆی پێ له‌هه‌موو دنیای عه‌ره‌ب پێشکه‌وتووتر بوو.
لێرەدا بە کورتە سەرنجیک دێمه
سه‌ر شه‌ری ناو خۆیی حیزبه کوردستانیه‌کان به‌گشتی، له‌شه‌ری کۆمه‌له
ده‌گه‌ل حیزبی دێمۆکرات دا ره‌نگه زۆر که‌س له‌بیری نه‌بێ به‌لام ئه‌گه‌ر
بگه‌رێینه‌وه بۆ ئارشیوی ئه‌و کاته ده‌بینین که له‌و شهرهشدا گه‌لی دڕوشمی
ناره‌وا و
نابه‌جێ دراون که ئه‌گه‌ر هه‌موومان به ئه‌ده‌بیاته‌که‌ی ئه‌و ده‌می دا
بچینه‌وه ره‌نگه لانی که‌م ئەمرۆکە سەبارەت بە دەکار کردنی ئەو وشەو زاراوانە به
خۆمان دا بشکێینهوه،له شه‌ری براکوژی لە باشوری
کوردستان دا به تایبه‌تی له نێوان حیزبه کوردستانیه‌کانی ئه‌و
به‌شه دا که
ماوه‌که‌ی هێنده دوور نییه
به‌راستی وشه‌گه‌لی وا له‌دژی یه‌کتری به‌کار هاتووه کە
ئه‌گه‌ر ئێستا هه‌رکام له به‌رپرسانی ئه‌و پارتە و به تایبه‌تی به‌شی
راگه‌یاندنی حیزبه‌کان گوێ بۆ وتاره‌کانی
ئه‌و ده‌می خۆیان له دژی یه‌کتری شل
بکه‌ن من
له‌و باوه‌ره دام شه‌رم دایان ده‌گرێ. ئه‌وشیوه گوتارانه به ته‌واوی
ته‌ژییه له ئه‌ده‌بیاتێکی
کۆن دواکەوتووانەو سەر لەبەری
وشه‌و
زاراوه‌کان هی سەردەمی ده‌ورانی
خێله‌کین. که
وایه هیچ که‌س و لایه‌نێکی مودێرن یان موده‌عی
مودێرن نابێ رۆژێ له رۆژان له‌دژی نه‌یاران و موخالیفانی خۆیان له ئه‌ده‌بیات
و زمانێکی نا مودێرن و دواکه‌وتوو که‌لک وه‌رگرن، ده‌نا به دلنیاییه‌وه ئیدیعاکانیان
له‌مه‌ر مودیرن بوون و
نوێخوازییه‌وه له‌لایه‌ن کۆمه‌لانی خه‌لکی کوردستان بەتایبه‌تی تویژی لاوان
ده‌چیته خانه‌ی گوومانه‌وه.
لیره دا با به‌یه‌که‌وه ئاوریکی خیرا له به‌کار بردنی زمان
و ئەدەبیاتی لایه‌نێکی
مۆدیرن له گه‌ل موخالیف و دژبه‌ری خۆی دا بدەینەوە، له شه‌ری هێزه
هاوپه‌یمانه‌کان ده‌گه‌ل هه‌ردوو حکوومه‌تی تالیبان و ریژیمی عیراق هه‌رگیز
رۆژێ له رۆژان له
هیچ بلاو کراوه‌یه‌کی ده‌نگی و نووسراوه‌یی هێزه هاوپه‌یمانه‌کان دا نه‌مان
دیت که ئەوان ئه‌رته‌ش سوپاکه‌ی خۆیان بۆ
هێرش بردن بۆ سه‌ر ئه‌و دوو حکوومه‌ته هانبده‌ن و هه‌رگیز گوێمان لێ نه‌بوو
رۆژی له رۆژان ئه‌م
هیزانە لەسەر رادیۆ و تەلەویزیۆن دا بلێن
"بیان گرن، بیان کوژن، هه‌لاتن و به‌زین و .هتد به‌لکوو له
به‌یاننامه رهسمییهکانییان دا باسییان له‌وه ده‌کرد که مه‌سه‌له‌ن چه‌ند
هێرشی هه‌واییان کردووه و هیزه زه‌وییه‌کانییان له چ
ئاستێک دان. لەهەمان کات دائەو هیزە پێشکەوتووانە لەماوەیەکی
کورت دا توانیویانە
بە ئامانجە سەرەکیەکانی خۆیان بگەن،لەم بارەوە هیچ
کام لەو دوو حکوومەتەی تالیبان و حکوومەتی عیراقیش وێرای ئەو هەمووە
پروپاگەندەیە و ئەو هەمووە چەواشە کارییە
نەیان
توانی زیاتر لە چەند مانگ خۆ راگرن و وەک دیواری هەرەس هێناوی کەلاوەکان تێک
تەپین.
کەوایە ئەوانەی خۆیان بە نوێخواز و پێشکەوتوو دەزانن دەبێ خۆیان لە ئەدەبیاتی
خێلەکی و دواکەوتووانە دوور رابگرن و له‌جیاتی چه‌ند پاته‌کردنه‌وه‌ی
بۆچوونه‌کان دۆراوه‌کان با هەولێکی راگەیاندنی جیدی بۆ
وشیار کردنەوەی خەلکی کوردستان بدەن
بۆ ئەوەی چی دیکە کۆمەلانی خەلک
و بەتایبەتی لاوان بەرەو بیری توند‌و تیژی و سرینەوەی لایەنە موخالیفەکان هان
نەدرین، ئه‌وجوره سیاسه‌ت کردنه ته‌نیا له بیر‌و باوه‌ره‌کانی
کاربه‌ده‌ستانی رێژیمی ئیران ده‌وه‌شیته‌وه، با راستی مه‌سه‌له‌کان ئاوه‌ژوو
و چه‌واشه نه‌که‌ین وباوه‌ر به‌وه بێنین که زه‌مانی ئه‌وه هاتووه
روو
لە قسەی ئیحساسی وەرگێرین و لانی کەم ئەوەی لە رابردوو دا تەجرەبە کراوە جارێکی
دیکە تەجرەبە نەکرێتەوە،فارس گوتەنی" آزمودە را آزمودن خطاست".
ساڵی 2007 بڵاو کراوه‌ته‌وه |
چه‌ند قسه‌یه‌ک ده‌گه‌ڵ زۆرینه‌ی رێبه‌ری .... بابه‌تی کۆن له ئارشیوی گیاره‌نگ وه‌رگیروه
چه‌ند قسه‌یه‌ک ده‌گه‌ل ئۆپۆزیسیۆن و زۆرینه دهریبهری حیزبی دیمۆکرات |
نووسینی: برایم جه‌هانگیری
|
له دوای بلاو کردنەوەی نامەی ئۆپۆزسیۆنی نێو خۆیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران کە لە رۆژی 7/5/1385 کەوتە سەر مالپەرەکان، زۆر کەس چاوەروان بوون کە کێشەکانی ناو خۆیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لەمەو دوا بە شەفافییەتەوە بۆ خەلکی کوردستان باس بکرێ، دیارە خەلکێکی زۆر بە ئۆمێد بوون کە هه‌ردووک لا به تایبه‌تی زۆرینه‌ی رێبه‌ری که ئه‌مرۆ ده‌سه‌لات داری حیزبن به دل فراوانیه‌وه به پیر کێشه‌کانه‌وه بچن و رێگه‌چاره‌یه‌کی سه‌رده‌میانه و یه‌کجاره‌کی بۆ کێشه‌کان بدۆزنه‌وه. به‌لام به‌داخه‌وه وه‌ک هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هێندێ که‌س له‌و باوه‌ره دا نه‌بوون که چاره سه‌ری کێشه‌کان هێنده ئاسان بێ هه‌ر وای لێهات ونه ته‌نیا هیچ ده‌رمانێک بۆ ئه‌و ده‌رده نه‌دۆزرایه‌وه به‌لکوو به پێچه‌وانه کێشه‌که هه‌روا خه‌ریکه گه‌وره‌تر و دژوارتر ده‌بێ. به تایبه‌تی به‌م دواییانه ده‌رکه‌وت که هیچ هه‌نگاوێک بۆ چاره‌سه‌ر کردنێ گرفتەکان نه‌هاویشتراوه و زۆرایه‌تی رێبه‌ری حیزب بێ گوێ دان به بانگاوازی دلسۆزان و ئه‌ندامانی حیزب هه‌روا خه‌ریکی په‌یره‌و کردنی به‌رنامه‌کانی خۆیانن. ئه‌و هاورێیانه له جیاتی به‌خۆداهاتنه‌وه و بیرکردنه‌وه‌یه‌کی جیدی له حال و وه‌زعی حیزب و له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌م هه‌لومه‌رجه یه‌کجار ئاسته‌م و حه‌ساسه‌ی ئه‌مرۆ هه‌روا ده‌فکری ئه‌وه دان که چوونکه زۆرایه‌تین هه‌رچی بیکه‌ن و هه‌ر بریارێکی بیده‌ن عادیلانه‌و دادپه‌روه‌رانه‌یه و ئهساسنامهش ئه‌و حه‌قه‌ی پێداون، ئه‌وه له‌حالێکدایه کە کێشه‌ی حیزب کێشه‌ی که‌مینه‌و زۆرینه پاراستنی به‌نده‌کانی پیره‌وی نێو خۆ نیه. ئه‌گه‌ر به چاوێکی دوور له ته‌عه‌سوب و بێ ده‌مارگرژی بروانینه کێشه‌ی ناوخۆیی حیزب راستی قه‌یرانه‌که له چه‌ند شتیکی دیکه دا ده‌بینینه‌وه،که یه‌کێک له‌و خالانه نه‌بوونی باوه‌ر به ئازادییه، ئێمه ته‌نیا کاتێ خۆمان پێویستیان به بوونی ئازادی هه‌بوو داواکار و خوازیاری ئازادین، به‌لام که ده‌سه‌لاتمان که‌وته ده‌ست نه‌ته‌نیا باوه‌رمان به‌و ئازادییه نامێنێ که لە پێش دا داوامان کردووه به رواله‌ت باوه‌رمان پێی هه‌بووه به‌لکوو ئه‌وه‌نده‌ی بۆمان بکرێ ئازادییه‌کان به‌ربه‌ست ده‌که‌ین و له‌دژی راده‌وه‌ستین؟
یه‌کێک له‌و خالانه‌ی که هاورێیانی ئۆپۆزیسیۆن له داواکارییه‌کانیان دا
هێنابوویان ئه‌وه بوو که له به‌ندی 4
دا هاتبوو: "
له دوو سالی رابردوو دابه سه‌دان که‌س سزا دراون، ته‌شویق کراون، پله‌یان
دراوه‌تێ یان لێیان ئه‌ستێندراوه‌ته‌وه، نه‌قل کراون‌و ته‌نانه‌ت خراونه‌ته
به‌ندیخانه‌وه......" هاورێیانی زۆرینه‌ی رێبه‌ری نه ته‌نیا گوێیان نه‌دایه
ئه‌و داواکاریه
که له لایه‌ن به‌شێک
له هاورێیانی خۆیان چ ده رێبه‌ری و چ ده به‌ده‌نه دا مه‌تره‌ح کرابوو به‌ڵکوو
هیچ بایه‌خێکیشیان نه‌دایه په‌یامی دلسۆزانی حیزب بۆ ئه‌وه‌ی به
یه‌که‌وه دابنیشن و کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ن، به‌داخه‌وه ئه‌و هاورێیانه
به پێچه‌وانه ده‌ستییان
کرد به ده‌رکردن و هه‌ڵپه‌ساردن و....... ، به
گشتی ئه‌و
کارانه‌ی که نه‌ته‌نیا
ناتوانێ خزمه‌ت به یه‌کگرتنه‌وه بکات به‌لکوو وه‌زعه‌که به‌ره‌و
خه‌راپتربوون و توند‌و
تیژی زیاتر ده‌بات، به‌راستی جێگه‌ی
سه‌رسوورمانه له وه‌ها ده‌مێک دا رێبه‌ری حیزب به شانازی بزانێ به‌شێک له باشترین
و دلسۆزترین کادره‌کانی
ئه‌و حیزبه له حیزب ده‌ربکات؟ ئایا تاوانی ئه‌و هاورێیانه چییه؟ ئه‌گه‌ر
خه‌یانه‌تیان کردووه با هه‌موو لایه‌ک به خه‌یانه‌ته‌که‌یان بزانێ و خه‌لکی
دیکه‌ش بۆی ببێته ده‌رس و په‌ندیان لێوه‌رگرن و خه‌یانه‌ت نه‌که‌ن! ئه‌گه‌ر نا
ده‌رکردنی ئه‌ندامی حیزب له‌سه‌ر جیاوازی بیر‌و باوه‌ر بۆ حیزبێک و بۆ
رێبه‌رایه‌تییه‌ک که
خۆی به درێژه‌ده‌ری رێگای پێشه‌وا قازی و د. قاسملوو و د. شه‌ره‌فکه‌ندی بزانێ
به‌راستی شانازی نییه! تازەئەگەر هاتو ئەو بریارانە لە
لایەن بەشێک لە حیزب و خۆدی
ئەندامەکانیش پەیرەو نەکرا ئەو دەم شک دەکرێتە سەر ناوەندی بریارەکەو زەبرێکیش
لە جەستە وپرستیژی حیزبەکە دەدرێ! بێجگە لەمانە ئایا
ئه‌و جۆره ره‌فتارانه وامان لێ‌ناکات که بپرسین ، ئه‌گه‌ر ئه‌مرۆ نه‌توانین
هاورێیانی خۆمان لهسهرجیاوازی بیر‌و بۆچوونه‌کان ته‌حه‌مول بکه‌ین به‌راستی
سبه‌ی چۆن ته‌حه‌مولی دۆستانی کۆمه‌له، یهکیهیهتی شۆرشگێران، خه‌بات، و
باقی هێزهسیاسییهکان ده‌که‌ین؟ داخوا ئەمجۆرە
کار‌و کرده‌وانه جگە
لە حەرەکەتی دژی دێمۆکراتیک هیچ نێوێکی
دیکەیان لەسەر دادەندرێ؟
من جارێکی دیکە وەک تاکێکی
کۆمەلگای کوردەواری، وەک مرۆڤێک
کە بەپەرۆشەروە دەروانێتە ناکۆکییەکانی ناوخۆیی حیزبێ دێمۆکرات لەو باوەرەدام
کە دوای 2 مانگ لە گرتنی هەلوێستی ئۆپۆزیسیۆن بەرامبەر بە زۆرایەتی دە رێبەری
حیزبی دێمۆکرات دا‌و چەند دانێشتنێکی رووکەشانە، نەتەنیا کێشەکان بەرەو چارە
سەرکردن ناچن بەلکوو وادیارە کە خەراپتریش دەبن و به‌ره‌و ئاقارێکی ترسناک
ده‌چنه پێش، دەو نێوەدا ئەوەی ئاشکرایە کرداری زۆرایەتی
رێبەری زیاتر بۆچوونەکانی ئۆپۆزیسیۆن پشت راست دەکاتەوە ئەویش بەو مانایەیە کە
بەداخەوە سیاسەتی پاکتاو کردن دەنێوخۆی حیزب دا خەریکە
رەوتێکی خێراتر بە خۆیەوە دەگرێ ،ئەوەی
شایانی باس کردنەو دەبێ بە راشکاوی بکوترێ
ئەوەیەکە زۆرایەتی رێبەری بەو کار‌و کردەوانەی نەتەنیا هیچ خزمەتێک بە حیزبی دێمۆکرات ناکات بەڵکوو
زەبرێکی کوشەندەش دەدا لەو ئەزموونەی کە حیزب بە درێژایی تەمەنی لەباری ئازادی
رادەربرین و رێزگرتن لە مافی موخالفین و جودابیران بەدەستی هێناوە!
لەو سەردەمەدا پەنابردنە بەر سیاسەتی پاکتاو کردنی هاورییانی جودا بیر لە
حیزبێک دا نیشانەی ئەو
پەری دواکەوتوویی و بێ
متمانەیی بەخۆ دەگەیەنێ وجگە لە بێزاری زیاتری روناکبیران و نووسەرانی
گەلەکەمان بەگشتی و ئەندامان و لایەنگرانی وشیاری حیزبی
دێمۆکرات چیدیکەی لێ شین نابێ.
دوا قسە دەگەل زۆرایەتی: هەروەک لە بابەتێکی پێشووتر دا باس کرابوو کە ئومێدێک
بە یەکگرتنەوە نابیندرێ ئێستا زیاتر ئەو راستییە تالە خۆی دەرخستووە ، وادیاره ئەو
خەون و خه‌یاله‌ی خەڵکی
حیزب خۆشەویستی کوردستان لە دووی وێل بوون نایەتە دی، حیزبی دیمۆکرات لەت دەبێ
و دەگەل هەموو زەرەر و زیانەکانی دا لەت
بوونەکەی زۆر شەریفترە لەم پێکەوە بوونە ی ئێستا! بۆیە جارێکی دیکە هیوادارم بێ
ئەوەی لەمە زیاتر هەولی بەدوژمن کردنی هاورییان له هه‌ردووک لابدرێ با بیر لە
جودا بوونەوەیکی مەنتیقی و شیاوی حیزبێکی تەمەندرێژی وەک حیزبی دێمۆکرات
بکرێتەوە. هاورێیانی زۆرینه دە رێبەری حیزبێ
دێمۆکرات دا! لانی
کەم لە کاتی جوێ بوونەوە و بۆ یەک جارێش بووبێ خۆتان بە حەقی موتلەق مەزانن،
ئەو جۆرە بیرکردنەوانە ئیتر بەراستی زۆر کۆن بوون، ئاخر خۆ ئێمەش نەبووین بە
کاربەدەستانێ رێژیمی ئیسلامی ئێران هەرکەس دەگەل مان نەبێ بە دوژمنی بزانین!
شەهیدی رێبەر
د.قاسملوو لە سالی 1979و له متینگی
مەهاباد بە بۆنەی تێکۆشانی
ئاشکرای حیزب وتەیەکی
بەنرخی پێشکەش کرد، لە قسە هەرە بەنرخەکانی کە بەراستی دەبێ ئاوێتەی گوێ هەموو
سیاسەت مەدارێکی کورد بێ ئەوە بوو کە کوتی" ئێمە پیمان
وانیە کە
هەرکەس دۆستمان نەبێ
دوژمنمانە بەلکوو
هەرکەس دوژمن نەبێ ئێمە بە دۆستی خۆمانی دەزانین". ئایا رەفتار و هەلس و کەوتی
ئێوەی بەرێز دەگەل ئەو هاورێیانەی حیزبی کە لایەنگری
لە ئێوە ناکەن رەفتاری دۆستانەیە؟ ئەگەر
ئیوە ئەوشتانە نابینن یان سەرنجیان نادەنێ خۆتان دەزانن بەلام
دلنیا بن خەڵکی کوردستان خەڵکی سالی 78 نیە زۆر لەوە وشیارترە کە بەرامبەر بەم
چەشنە رەفتارانە بێ تەفاوەت بێ، ئەوان بە
شیوەی مەدەنی و دێمۆکراتیک هەلوێستی شیاوی خۆیان دەگرن و ئەگەر کەسانێکیش پێیان
وایە بۆ هەتاهەتایە دەتوانن راستییەکان لە خەلک بشارنەوە دوچاری هەلەیەکی
یەکجار گەورە دەبن.
هاورێیانی ئۆپۆزیسیۆن!
ئەوەی لە پێش هەموو شتێک دا و بە راشکاوی دەبێ
باس بکرێ ئەوەیە کە بە بروای من و زۆر
کەسی دیکە هەلوێستی ئێوە
و بلاو کردنەوەی نامەی 20 مادەیی هەلوێستێکی بە جێ و ئازایانە
بوو، زۆر کەس لە رووناکبیرانی کوردی دەرەوەی حیزب و بەشێکی زۆر لە ئەندامان و
لایەنگرانی حیزب ئەم
هەلوێستەیان پێ
باشترە لەوەی کە وەک رابردوو تەشکیلات دەنێو تەشکیلات دا ساز بکرێ و بەکردەوە
کار‌و باری حیزبێ ئیفلیج بکرێ، بەلام ئەو
پشتیوانی و دیفاع لێکردنە بۆیە نییە کە خەلکی بەرامبەر بە هاورێیانی زۆرینە لە
رێبەرایەتی حیزب دا تین بدرێ و بە چاوی دوژمن سه‌یری ئەو هاورییانە بکری ،
ئەگەرچی رەفتاری ئەو بەریزانە تا ئێستا دۆستانە
نەبووە و نییە، با
لایەنی زۆرایەتیش ئەو مەسەلەیە باش بزانن کە زۆربەی هەرە زۆری ئەو کەسانەی کە
دەگەل ئۆپۆزیسیون کەوتوون بۆ ئەوە نیە کە دۆژمنایەتی
هاورێیانی زۆرایەتی بکرێ و وەک لە راگەیەندراوەکەی ئۆپۆزیسیۆنێش را
دەردەکەوێ ئامانج له هەلوێست
گرتنی ئۆپۆزیسیۆن ریفۆرم و چاکسازییە دە حیزبێ دێمۆکرات دا نەک توند
و تیژ کردنی دووبەرەکی
و دنە دانی هاورێیان لە دژی یەکتری. بۆیە
بە تایبەتی ئۆپۆزیسیۆنی ناوخۆیی حیزب باش دەبێ لەو مەسەلە ئاگادار بێت کە ریفۆرم
و چاکسازی و پێداچووونەوە بە رابردوو یەکەم هەنگاوی جیددییە
بۆ زیاتر دیمۆکراتیزە کردنی ساختاری حیزب، ئەنجامی ریفۆرم و ئیسلاحات له
هه‌موو بواره‌کان دا مه‌رجێکی سه‌ره‌کییه بو زال بوون به سه‌ر گرفته‌کان دا‌و
بێ لەبەرچاو گرتنی ئەم ریفۆرمە حیزبی دێمۆکرات لە داهاتوو دا تووشی
گرفت و قەیرانی مودیرییەتی زیاتر دەبێ، ئەو وەزعەی ئێستا ده‌ی بینین بەشێکە
لەو قەیرانە گشتییەی کە رەنگە
بەرۆکی هەموو
حیزبە کوردییەکان لە داهاتوو دا بگرێتەوە،
لەم پێوەندییە دا یەکەم هەنگاو بۆ بەدەست هێنانی متمانەی
زیاتری خەلک و
بۆ ئەوەی نیشان بدرێ کە ئۆپۆزیسیۆن لە داواکاری خۆی و ئەنجامی ریفۆرم دا جیدییە
ئەوەیە کە دەبێ سەبارەت بە رووداوەکان شەفافییەتی تەواوی هەبێ، با هەموو لایەک
بزانن دانیشتنەکان بە کوێ گەیشتوون؟ هۆی پێک نەهاتن تا ئێستاچیە؟ بۆ
ماوەیەکی زۆرە بیدەنگی لە کێشەکە کراوە؟ مرۆڤ کاتێ راپۆرتی پلینۆم
ده‌خوێنێته‌وه سه‌ری سوور ده‌مێنێ! ده‌لیی ده‌نێو حیزبێ دێمۆکرات دا هیچ کێشه
و هه‌رایه‌ک وجودی نییه! له هیچ کوێ دا باس له‌و گرفتە نه‌کراوه کە بۆتە
خۆرەو حیزبی لە جوولە خستوووە ! ته‌نیا له کۆتایی دا ده‌لێ که پلۆنۆم
ده‌فته‌ری سیاسی مه‌ئمور ده‌کات بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌که ده‌گه‌ل هاورێیان هه‌ول
بدات؟! هه‌ولی هاورییانیشمان له ده‌فته‌ری سیاسی دا دیت که‌چه‌نده به
دلسۆزییه‌وه و به په‌رۆشه‌وه به پیر راسپارده‌کانی پلینۆمه‌وه چوون!
هاورێیان ئەگەر پێمان وایە بە شاردنەوەی راستییەکان ئەسراری تەشکیلاتیمان
پاراستووە هەلەیەکی گەورە دەکەین،
هەموو
لایەک باش دەزانین رەنگە ئەوەی بە کێشەی حیزبی دێمۆکرات نەزانێ بە قەولێک تەنها
´´خواجە حافزی شیرازی بێ´´ بۆیە پێویست بە شاردنەوەی شتەکان ناکات، بەرپرسی
یەکیەتی لاوان لە لەسەر کار لا براوە، بەشیک لە ئەندامانی یەکیەتی لاوان لەم
یەکیەتییە دەرکراون و لە سایتی ناوەندی حیزبێش باس کراوە، مالپەری لاوان
گۆردراوەو چه‌ند هاورێیه‌کی دیکه ده‌کراون یان ههلپهسیردراون و............
زۆر شتری دیکەش.کەوایە لانی کەم ئێستا کە ئیتر هاورێیانی زۆرینە خۆیان جوێ
کردۆتەوە یان بلێین ئۆپۆزیسیۆنیان جوێ کردۆتەوە با وردە وردە رو لە شەفافییەت
بکەین و خەلکی کورد لە کێشەکان ئاگادار کەینەوە، دیاره ئه‌وه به‌و مانایه
نییه که به نووسین وبلاوکردنه‌وه‌ی هه‌وال وخه‌به‌ری گرفته‌کانی نێو خۆیی
کێشه‌که توندتر بکه‌ین به‌ڵکو ده‌بێ هه‌ول بده‌ین له ئێستاوه خه‌ڵک به‌و
جیاوازیی بیر کردنه‌وه رابێن و فێری دیالۆگ و گۆرینه‌وه‌ی بیر‌و را بین، ئه‌وه
زۆر باشتره له‌وه‌ی سبه‌ی رۆژێ ده‌ست بکه‌ین به نێو نووتکه لێک هه‌لدان
تۆمه‌ت بخه‌ینه پاڵ یه‌کتری، له‌و باره‌وه دووباره‌ی ده‌که‌مه‌وه هەرگیز
کاری وانەکەین کە ئەو شەفافییەتە کەلێن و کەلەبەرەکە لە نێوان ئۆپۆزیسیۆن و
زۆرینەی رێبەرایەتی زیاتر بکات ته‌نانه‌ت له دوای جوێبوونهوهش دا،جگە لەمە
پاش ئەو کردارانەی زۆرینە کە لە سەرێ دا باسمان کردن چیدیکەش دەبێ بکرێ و ئێمە
باسیان نەکەین تا دوژمن پێمان خۆش نەبێ و نەزانێ لە ناو حیزبێ دێمۆکرات دا چ
خەبەرە! دیارە بە راگەیەندراوی ئەم دواییە بەشیک لەو شتە درکێنراوە و باس
کراوە بەلام پێوێستە زۆر راشکاوانەتر دەگەڵ خه‌ڵکی کوردستان راستییەکان باس
بکرێن، هۆی پێک نه‌هاتن و نهتیتنهوهی رێگه‌چاره‌یه‌ک بۆ حه‌لی کێشه‌کان
چییه؟ نێو بژی کردنی که‌س و لایه‌نه سیاساییهکان بۆ بێ ئاکام ماوه‌ته‌وه؟
ئه‌و کێشانه له راستی دا چین که پاش ئه‌و هه‌مووه هه‌وله‌ی بو حه‌ل و
چاره‌سه‌ر کردنی دراوه هیچ ئاکامێکی نه بووه؟
یەکێک لە مەرجەکانی ریفۆرم گۆرانی بنەرەتییە لە راگەیاندن دا، راگەیاندنی
ئۆپۆزیسیۆن جارێ هەر لەسەر رەوتی پێشوو دەروا کە ئەوە بۆخۆی جێگای باس و لێورد
بوونەوەیە،نەکا ئۆپۆزیسیۆن نیگەرانی ئەوە بێت کە زۆرایەتی حیزب
لە راگه‌یاندراوێک دا هەموو ئەو هاورێیانە بە دەرکراو لە قەلەم بدات کە رەنگە
لەباری چەندایەتییەوە بگەنە نیوەی حیزبەکە ! دەنا پیم وابێ دەبێ زیاتر لەوە روو
لە شەفافییەت بکات و رووداوه‌کان به ئاگاداری خه‌ڵکی کوردستان بگه‌یه‌نێ،
ئەوەی حاشای لێناکرێ ئه‌و راستییه‌یه که رێکخراوه‌کانی حیزبی له هەموو
شوێنێکی ناوخۆی کوردستان و ده‌ره‌وه دا به‌ش کراوه و که‌رت بووه، جوێ
بوونه‌وه عه‌مه‌له‌ن به ئه‌نجام گه‌یشتووه و بۆته واقیع، به‌لام له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی سبه‌ی رۆژێ که‌س نه‌توانێ بلێ ئه‌م لایه‌نه یان ئه‌و لایه‌ن له پێشدا
جوێ بۆته‌وه و جوی بوونه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاندووه، وەک دەڵێن مەسئولیەتی جوێ
بوونەوەکە نەکەوێتە سەر شانی هیچ کامیان، هه‌رکەس له ئاست خۆی بێده‌نگی له
مه‌سه‌له‌که کردووه‌و هیچ چاره‌سه‌رێکیش ده‌گۆرێ دا نییه و ئاسۆی هیوا به
حه‌لی کێشه‌که له شه‌وێکی تاریکی ئه‌نگوسته چاو ره‌شتره، له وه‌ها
حاله‌تێکدا وه‌ک هاموو لایه‌ک ده‌زانن کاروباری حیزبی له دژی رێژیم به
ته‌واوی راگیراوه‌و به حه‌قیقه‌ت که‌س هۆشی به‌سه‌ر رێژیمی ئیسلامیی
ئیرانه‌وه نه‌ماوه، ئایا ئه‌وه خۆی به فیرۆ دانی وزه و پتانسییه‌لی
فه‌عالی لاوانی شۆرشگیر نییه له و کات و ده‌مه‌دا؟ ئایه ئۆپۆزیسیۆن و
هاورییانی زۆرینه‌ی رێبه‌ری تا که‌ی ده‌یان هه‌وێ وه‌زعه‌که ئاوا
رابگیرێ؟ بەراستی بۆ هەموو مرۆڤێکی شۆرشگێر جێگەی پرسیارە کەکییە خەریکە حیزبی
دێمۆکراتی کوردستان بگنخێنێ؟ ئەو حیزبەی کە لە رابردوو دا دوژمنانی ئازادی بە
بیستنی ناوەکەشی نەترەیان دەچوو، با لەبیرمان نەچی کە جورئەتی بریار دا یەکیکی
دیکەیە لە مەرجەکانی ریفۆرم و ئیسلاحات.
ئه‌و بابه‌ته له مانگی 2006ی10 و له ماڵپه‌ڕی گیاره‌نگ دا بڵاو بۆته‌وه
ئه‌و بابه‌ته له مانگی 2006ی10 و له ماڵپه‌ڕی گیاره‌نگ دا بڵاو بۆته‌وه
نه‌ک سه‌ت که‌ره‌ت هه‌زار جار گریاوم هاوڕێ
نه‌ک سه‌ت که‌ره‌ت هه‌زار جار گریاوم هاورێ |
نووسینی:
برایم جه‌هانگیری
|
ئه‌و
قسه‌یه‌ت قه‌ت له بیر
ناکه‌م هاورێ به‌ڵام تۆش له بیرت نه‌چێ نه‌ک سه‌ت که‌ره‌ت هه‌زار جار گریاوم
هاورێ!
گریاوم بۆ ئه‌و خۆزگه و ئاواتانه‌ی بوون به کۆلکـه زێرینه و هه‌ر
رۆیشتم و نـه‌ی گه‌یشتمێ، هه‌تا لێی نزیکتر ده‌بوومه‌وه
که‌مره‌نگتر ده‌بۆوه!
به‌لێ هه‌زار جار گریاوم بۆو
مناڵه‌ی له شیرین خه‌ودا به بێ ماڵئاوایی به جێم هێشت، بو و مناڵه‌ی له پێناو
ده‌سه‌لاتی تۆ دا قوربانی ده‌بێ!؟
چۆن نه‌گریه‌م كاتێ مرۆڤه له خۆ
بردووه‌كان شهر له سه‌ر سفره‌ی به‌تاڵ ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی
ده‌یڵێن باوه‌ریان پێی
نییه،
قسه‌ی دڵ و زمانیان یه‌ك نێیه!
ده‌گریم هاورێ هه‌زار جار ده‌گریم، باخ ویشكه و باخچه
سیس كه‌چی هی وایه هێشتا هه‌ر بیر له گوڵی سیس بوو
ده‌كاته‌وه!
خراو ده‌ور و زهمانهێكه هاورێ پیاو وه‌بیر ئه‌و
شێعره‌ی حافز
ده‌كه‌وێته‌وه كه‌ده‌لێ
"كچه‌كان
شه‌ریانه ده‌گه‌ل دایكانداو كوره‌كان به خوێنی سه‌ری بابیان
توونین؟
هاورێ!
چه‌ند خۆش ده‌بوو مرۆڤ بۆ جارێكیش
بوو
بێ له دڵه‌وه ده‌ست به چاوان دا بێنێ و
ئـه‌و دنیایه چۆن هه‌یه هه‌ر وای ببینێ
نه‌ك
چۆنی خۆی پێی خۆشه؟ راستییه‌كان ته‌له‌ویزیۆنی ره‌ش و
سپی
نین به دهڵقێكی ره‌نگێكی هه‌ر ره‌نگێكی پێمان خۆش
بێ
به‌و ره‌نگه ته‌ماشای بكه‌ین!
من هه‌ر چه‌ندی تێی دهفكرم
ده‌بینم ئه‌و دنیایه زۆر له‌وه گه‌وره‌تره كه كاتی خۆی جیـران دووكانه‌كه‌م
له
سه‌ر یه‌ك سانتی میتر زه‌وی شه‌ری ده‌گه‌ل من ده‌كرد، به راستی جێگای هه‌موو
لاێك
ده‌بێته‌وه
.
ئێمه‌مانان له زۆر باران گله‌یی له خه‌ڵك ده‌كه‌ین و
ره‌فتار گه‌لی ئه‌وان بـه ناپه‌سه‌ند ده‌زانین، ئایا بۆ خۆشمان هه‌ر وا
نین ؟!
خۆزگه
هاورێ پێش كوردایه‌تی و
سیاسه‌ت كردن به مانای راسته‌قینه باوه‌رمان به ئینسانیه‌ت و ئینسانبوون
هه‌با، دیاره ئێوه‌ش باش ده‌زانن كه ئینسان بوون هه‌ر ئه‌وه نییه كه له سه‌ر
دوو لاق
برۆین
و زمانمان بگه‌رێ، ئینسان به كه‌سێك ده‌کوترێ كه ره‌وشتی ئینسانی هه‌بێ
ده‌روونی ته‌ژی بێ له هه‌ست و نه‌ستی ئینساندۆستانه، نه پاره بیگۆرێ و نه كورسی
و
نه
ده‌سه‌لات.
زه‌رده‌شت په‌یامبه‌ری راستی و
ئه‌خلاق و مرۆڤایه‌تی ئاوای کوتووه:
بیری باش، گووتاری
باش،
کرداری باش.
ئایا ئه‌گه‌ر ئیمه‌مانان له‌و سێ
بنه‌مایه‌ی بۆ ئینسان بوون دیاری کـراوه ورد بینه‌وه و وه‌ردی ده‌ینه‌وه و
کڵاوی
خۆمان
بکه‌ین به قازی کامه‌یان ره‌چاو ده‌که‌ین؟
په‌یامبه‌ری ئیسلام
فه‌رموویه‌تی
:ئه‌وه‌ی
بۆ خۆتت ناوێ بۆ دراوسیهکهشت نه‌ت هه‌وێ،
ئه‌وه‌ی بۆ خۆت ده‌تهه‌وێ به دراوسیه که‌شتی ره‌وا
ببینه.
له
سه‌دا چه‌ندی
موسولمانان ئه‌و
فه‌رمایشته به
جێ
ده‌گه‌ێنن؟
خۆ
ئه‌وانه‌ی باوه‌ری غه‌یره دینیان هه‌یه‌و به واتایه‌کی دیکه لاییکن و جۆرێکی دیکه بیر ده‌که‌نه‌وه هێندێ پرنسیبی
ئه‌خلاقیان هه‌یه و به
پێیه
حه‌ز به ته‌ره‌قی و پێشکه‌وتنی هاورێ و هه‌واڵی خۆیان ده‌که‌ن ته‌نانه‌ت
له‌و
پێناوه دا ئاماده‌ی هه‌موو چه‌شنه یارمهتیدانێکن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ته‌نیا و
بۆ
یه‌کجاریش بووبێ و له ناخی دڵه‌وه وڵامێکی راست به‌و پرسیاره بده‌ینه‌وه
ده‌توانین بڵێین ئێمه له ناخی دڵماندا
واین
و ئاوا ره‌فتار
ده‌که‌ین؟
هاورێ
چه‌لان باس له دووروویی
مرۆڤه‌کان ده‌کرا، ئێستا خه‌ڵک سه‌ت رووی هه‌یه که ده‌تگاتێ زمان چه‌ور و
شیرن،
وه‌ک برای گیانی وایه هه‌ر که تێپه‌ری له پشته سه‌رت ئه‌وه‌ی خه‌راپه بۆت
هه‌ڵده‌به‌ستێ و ئه‌وه‌ی نه‌شبووه بۆت ساز ده‌کا؟ تازه خه‌ڵکیش پێی
هه‌ڵده‌ڵێن و
له
تاریفی دا ده‌گۆترێ فڵانه که‌س پیاوێکی هێنده هێنده
زیره‌که!!؟
به‌ڵێ
هاورێ ئه‌وانه و زۆر
نموونه‌ی دیکه‌ش راستی حاشا هه‌ڵنه‌گری کۆمه‌ڵگای ئێمه‌ن، حه‌ز ده‌که‌ین سه‌ر
به
هه‌موو که‌لێن و قوژبنه‌کانی ژیانی تایبه‌تی خه‌ڵک دا بکه‌ین، هیچ هه‌رێمێک بۆ
ژیانی
تایبه‌تی که‌س قایل نین ده‌ڵێن جارێک یه‌کێکیان به‌رده باران ده‌کرد، زۆریان
له‌ته
خشت و
به‌ردی پر به چنگ پێدا دا، له نه‌کاو گڵمهتێکی وه‌پشتی که‌وت، هاواری لێ
بلیند
بوو، هه‌موو پێیان سه‌یر بوو یه‌کێ لێی پرسی بۆچی ئه‌و هه‌مووه به‌ردو له‌ته
خشته‌یان پێدادای مته‌قت لێوه نه‌هات و به‌و
گڵمهته هاوارت لێ بلیند بوو؟ ئه‌ویش
به
ئه‌سپایی وڵامی
داوه ئه‌و گڵمهته هی دۆست
بوو؟
به‌ڵێ
جار جار بۆ فێنکایه‌تی
ده‌روونی گڕگرتوو فرمێسکی چاو به هانای مرۆڤه‌وه دێت و هه‌رگیز ئه‌و فرمێسکه
نیشانه‌ی لاوازی نییه، ئه‌وانه‌ی له‌و به‌شه‌دا که‌میان هه‌یه نه ته‌نیا نابێ
شانازی پێوه بکه‌ن به‌ڵکوو ده‌بێ ئه‌وه بزانن که که‌موکوریان هه‌یه و
پێویسته بیرێک له خۆیان و له ده‌روونی خۆیان
بکه‌نه‌وه.
هاورێ
ده‌رد زۆره به‌ڵام کورد گوته‌نی زۆر
کوتن قۆرئان
خۆشه، هێنده شتی
چه‌وت و لاڕێ ده‌بینی مێشکت تێک
ده‌چێ ،
پێشینیان کوتوویانه مردوو که مرد لینگی درێژ ده‌بێ، یان کوردان مردوو
په‌ره‌ستن،
ده‌توانم
بلێم
ئه‌و وته و په‌نده له‌م ده‌ورو زهمانهیهدا پر به پێستی خۆیه‌تی، زۆر
جاران
کوردێکی شۆرشگێر له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداره دیکتاتۆره‌کانه‌وه گیراوه و
زیندانی
کراوه، له ماوه‌ی زیندانی بوونه‌که‌ی دا که‌س ئاورێکی له ماڵ و منداڵه‌که‌شی
نه‌داوه‌ته‌وه، هێور هێور له یادان چۆته‌وه، ته‌نانه‌ت له کۆری دۆستان دا
که‌س
پێکێ
ئاره‌قیشی به یادی هه‌ڵنه‌داوه، له پر خه‌به‌ر دێ کابرا ئێعدام کراوه،
ده‌بێته هه‌را، باس باسی له خۆبردوویی و ئازایه‌تی ئێعدام کراوه‌که‌یه,
ئه‌وه‌ی
به
حه‌وت پشتان ناگاته شه‌هیده‌که
هه‌وڵ ده‌دا خۆی بکاته خزمی پشتێ، راست
پیاو
وه‌بیر نه‌قلی دهڵهکهکه ده‌که‌وێته‌وه که به زیندی سه‌ر که‌س به
تمه‌نێک نه‌ی ده‌کری به‌ڵام که‌وڵه‌که‌ی به چه‌ند به‌رابه‌ری قیمه‌ت
ده‌فرۆشرا.
هاورێ
جار جار مهمانان وه‌ک
فیلته‌ری ماشێن دێینه به‌ر چاو فیلته‌ری ماشێن تا کار ده‌کا و به که‌ڵکه،
خاوه‌ن ماشێن هه‌تا
رۆن دهماشێنهکه بکات
به خێرا خۆی پهرۆیهکیش به سه‌رو گوێلاکی
فیلته‌ره‌که دادێنێ، به‌ڵام که کۆن بوو یان تووشی خه‌له‌لێک هات توور
هه‌ڵده‌درێ
و
ئاوڕی لێ نادرێته‌وه!؟
که‌چی هه‌موو لایه‌ک ده‌زانین مرۆڤ مرۆڤه‌و فیلته‌ر
فیلته‌ر.
که
وایه
به هیچ له‌ونێ ره‌وا نییه به چاوی فیلته‌ر سه‌یری مرۆڤ
بکرێ
هه‌ر
بۆیه
نه‌ک
سه‌ت که‌ره‌ت هه‌زار جار گریاوم هاورێ؟
ئه‌و بابه‌ته له مانگی 9 2006 له ماڵپه‌ڕی گیاره‌نگ بڵاو بۆته‌وه
|
Subscribe to:
Posts (Atom)