Monday, 11 May 2015

کارەسات

کارەسات
کاتێ باس لە کارەسات دەکرێ راست مرۆڤ زەینی تەقڵە کوت بۆ پێکدادانی دوو ماشێن، وەرگەڕانی ماشێنێک، خۆکوژی و کوشتنی کەس یان کەسانێک... کەچی زۆر جار کەرەساتی هێندە گورەمان لە دەوروبەرییە و نایبینین بە سەدان قات گەورەتر و کاراساتتر لە کوشتن و بڕێنی کەس یان کەسانێک.
خۆ لەبیر کردن کارەساتی هەرە گەورەیە، مێژووی خۆت ون کردن، باوەڕ بە خۆو بە نیشتمان و بە گەل نەمان گەورەترین کارەساتی نەتەوەیەکە کە بە شێوەی رێکخراو و نا ڕێکخراو، بە شێوەی کۆ و گشتی و بە شێوەی تاک رۆژانە دەیبینین و هەر بە خشکە بە پەنایان دا دەخوشین و خێسەیەکیان نادەینێ!

حیزب هەیە خۆی بە ٧ مانگای زاو ناگۆڕێتەوە، کەسی پێ حێزب نییە خۆی نەبێ کەچینە بۆ خۆی و نەئەندامەکانی سەبارەت بە راپەڕینە خوێناویەکەی لاوانی مەهاباد متەقی لێوە نەهاتووە! تازە هی وایە گەلێکیشی پێناخۆشە و بە ئاڵۆزی و بشێوی نێو دەبات! تاک هەیە ساڵانی ڕابردوو کادر حیزبەکان بووە، لە لای سەرووی مەجلیسان نەبا دا نەدەنیشت! کەچی وا لەو هەندەرانە هەش بەسەرە وەها خۆی لەبیر کردووە ، کە تەلەیفوونی بۆ دەکەی، ئیمایلی بۆ دەنێری، تێکسی بۆ دەکەی، بە قوربان و سەدەقەی دەبێ و بە تەلەیفوون پێی دەڵێی کوڕە کاکی من رۆژی تەنگانەیە و ئەو لاوانەی من و تۆ تینمان داون و کاتی خۆی بە کوردایەتی گۆشمان کردوون ئەوە سینگی خۆیان بە گوللەوە دەنێن تۆش بە یەکشەمەیەی کە هەموو جێگایەک تەعتیل و شار بٶ چووڵەیە قامک دەپانێی کەوشەکانت لێ و نێوی خواو رەسوانی لێ بێنەو وەرە دیار بە، ببە دەنگێک لەو سەر شەقامە و سەرنجی ٤ کەسی ئەو کانادایە بۆ لایە خۆت ڕاکێشە، بۆ لای مەسەلەی کورد، بۆ لای بێکەسی کورد....
کە دەگەیە وێندەرێ و چاو دەگێڕی و ئەو دۆستانە نابینی و تا کۆتاییش هەر ئاسەواریان دیار نابێ، ئیتر دەفکرانەوە دەچی و ناچاری بڵێی کارەساتی هەرە گەورە ئەمەیە کە تۆ خۆت ون کردبێ، شوناس و هەستی نەتەوییت ون کردبێ! کاتێ بەدەیان کەسی "خاریجی" لە نەتەوە و رەنگە جۆراوجۆرەکان کە بەوێدا دەهاتن و لەو تەزاهۆرات و دەنگە دەنگە فیلم و وێنەیان هەڵدەگرتەوە، تەنانەت لە ماشێنەکاندا هەڵوێستەیەکیان دەکرد و دوو وێنەیان دەگرت، خەڵکی دیکە، ژن و مێرد هاتبوون و لە پەنامان ڕاوەستابوون و دەیان کوت ئێمە دەزانین کورد مەزلوومە و هاتووین ساپۆرتیان دەکەین ... بەڵام کە هی خۆت نابینی ....
بەڵێ کارەساتی گەورە و هەرە گەورە ئەمەیە کە تۆ شوناس و هەستی نەتەوەییت بزر کەی!

No comments:

Post a Comment