Friday, 24 April 2015

بەڵێ ئەوان مڵەن

ئه‌وان مڵه‌ن!
ئه‌ی ڕه‌قیب هه‌ر ماوه‌ قه‌ومی کوردزمان
عه‌لی باپیر بۆچی له‌به‌ر ماڕشی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ڵناستێ؟
 هه‌موو ئیدئۆلۆژیه‌ک یه‌ک له‌وان ئیدئۆلۆژی 1400 ساڵ له‌مه‌وبه‌ری ئیسلام مێشکی مرۆڤه‌کان ده‌شۆنه‌وه‌ و که‌سه‌کان وا لێده‌که‌ن که‌ خۆیان نه‌بن، تاک وا لێده‌که‌ن که‌ نه‌ زمان و نه‌ ره‌گه‌زو نه‌کولتووری خۆی به‌لاوه‌ گرینگ نه‌بێ، خۆ ئه‌گه‌ر له‌ هه‌ندێ بواردا به‌ڕواڵه‌ت ئه‌وا باوه‌ڕیان پێی بێ ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌یه‌ که‌ خه‌ڵکی گومڕا بکه‌ن و له‌ خشته‌یان به‌رن و خۆیان به‌ که‌سانی کورد و نیشتمانپه‌روه‌ر بزانن و بناسێنن ، ئه‌وان هه‌ڵگڕی ئه‌و ئیده‌وئیمانه‌ن که‌ هه‌رگیز له‌ ناخیاندا به‌ قه‌را نووکه‌ ده‌رزیه‌ک باوه‌ڕیان به‌ کوردایه‌تی وکوردبوونه‌وه‌ نییه، ئه‌وان ده‌یان هه‌وێ کۆمه‌ڵگای کورده‌واری به‌ره‌و یه‌خسیربوونی داب ونه‌ریتی عه‌ڕه‌ب به‌رن، ئه‌وان ده‌یان هه‌وێ به‌ خشکه‌ و به‌ ئارامی بمانتوێننه‌وه‌.
له‌به‌ر چاومانه‌ و جیاوازی که‌سانی نه‌ته‌وه‌یی و که‌سانی ئیسلامی به‌ ئاشکرا دیار و حاشا هه‌ڵنه‌گرن، ئه‌وان له‌ کولتوور و له‌ ره‌وشت و له‌ باوه‌ڕ دا چوونه‌ته‌ سه‌ر نه‌وه‌ی عه‌ڕه‌ب، ئه‌وان عه‌ڕه‌بێکن له‌ناو کورد دا که‌ به‌ پۆشینی جلوبه‌رگی کوردییه‌وه‌ خه‌ریکن به‌ره‌ی لاوی تازه‌ پێگه‌یشتووی کورد که‌ له‌ ناو ماڵ و کۆمه‌ڵگایه‌کی ئیسلامیدا چاویان به‌دونیا هه‌ڵێناوه‌ و هه‌ڵیان داوه‌ له‌ خشته‌ به‌ده‌به‌ن. جه‌مه‌دانی له‌سه‌ر ده‌که‌ن، که‌واو پاتۆڵی کورردی له‌به‌ر ده‌که‌ن، مێزه‌ری کوردانه‌ ده‌به‌ستن تا کڵامان له‌سه‌ر که‌ن! تا فریومان بده‌ن، تا کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و کولتوری عه‌ڕه‌بی و ئیسلامی ڕه‌کێش بکه‌ن و له‌ کوردبوون به‌تاڵم،ان که‌نه‌وه‌.
گله‌یی له‌ عه‌لی باپیر مه‌که‌ن، هه‌وڵتان ئه‌وه‌ بێ لاوان له‌و مه‌ترسیه‌ ئاگادار که‌نه‌وه‌ که‌ به‌ ساویلکه‌یی خۆیان خه‌ریکه‌ ده‌داوی ئه‌وانه‌ ده‌که‌ون، به‌ڵی خۆتان ماندوو که‌ن تا مه‌لا و مێزه‌ربه‌سه‌ری نانیشتمانی و وڵاتفرۆشه‌کان به‌ته‌نیا بمێننه‌وه‌. ئه‌وان کورد نین، نه‌ته‌وه‌یی نین، ئه‌وان مه‌ترسین بۆ سه‌ر شوناس و پێناسه‌ و کولتووری ره‌نگین و پێشکه‌وتووی کورده‌واری، ئه‌وان ئاسته‌نگی پێشکه‌وتن و گه‌شه‌کردنی کولتووری پێکه‌وه‌ هه‌ڵکردن و دامه‌زراندنی بناخه‌کانی دێمۆکراسین،ئه‌وان مڵه‌ن له‌ ناو بێستان وباخچه‌ی ساوای رزگاری کوردستاندا.... به‌ڵێ ئه‌وان مڵه‌ن!

No comments:

Post a Comment