بیرۆکەی دووئاڵا و کێ بەرکێی نێوانیان تەفرەقەیەکی مەترسیدار
ئەوەی تا ئێرە لێکی نزیک کردووینەوە و لە سەری تا ڕادەیەک یەکگرتووین دووبابەتن، یەکیان نەورۆز و دووهەم ئەو ئاڵایەی دەستی چەپە، جار جارە ئەو نەغمە دەمارگراژەنەیە لە خەڵکانێک دەبیسم کە ئەو ئاڵایە دەسکاری کراوە و هی کۆماری کوردستان نییە، هی کوردی ڕۆژهەڵات نییە، ئەگەرچی ئەو بیرۆکەیە بە مەترسی دەزانم بەڵام هەر بۆ ئەوەی نەبێتە باسێکی نەخوازراو هەمیش پێموابێ هەر لایەنێکی تایبەتی و چەند کەسێک لە ڕووی دەمارگرژییەوە یان خوێندەوەی هەڵە ئەو باسە دەوروژێنن بۆیە زۆرم گوێ نەداوەتێ لام نەبۆتە باسێکی جیدی.بڵام ورووژاندی باسی لەم چەشنە لە لایەن کەسانی خاوەن هەڵوێست و وردبین وکورد پەروەرەوە ئەو مەترسیە و نیگەرانیە دروست دەکات کە گەلۆ چما ئەو برادەرانە نابین ئێستا ئاڵاکەمان کە بناخەکەی و ناوەڕۆک و تەنانەت کاکڵەکەشی هەر هەمان ئاڵای کۆماری کوردستانە لە هەموو جیهاندا بە ئاڵای کورد دەناسرێ و رێزی لێدەگیری؟ بۆیە دەڵێم باسی ئەو دۆستانە هەڵەیە چوونکە بەشێک لەو دۆستانە دەناسم و دەزانم کەسانی خاوەن بیر وباوەڕی کوردانەن و دەمارگرژی ناوچەیی و پارچەییش کاریگەری بەسەریانەوە نییە.
روانگەی ئەو دۆستانە بە دەمارگرژی و تەعەسوبی رۆژهەڵاتی نازانم، بەڵام بە هەڵەی مەترسیداری دەزانم بۆیە ئەو ڕۆ و یەکەم پۆستی ئەمڕۆم لەسەر ئەو بابەتەیە. من لام وایە ئەو روانگەیە مەترسیدارە و نابێ بە هیچ جۆرێ دنەی ئەو بیرە بدەین کە جگە لە ترازاندنی زیاتری ریزی گەلی کورد هیچ قازانجێک و سوودێکی بۆ ئێمە نیە، با ئەو ئاڵا جوانە لە دەلاقەی دەمارگرژی و خوێندنەوەی هەڵەدا لای خەڵک سووک نەکەین.ئەو ئاڵایە هەر هەر هەمان ئاڵای کۆماری کوردستانە، هەموو رەمزە سەرەکیەکانی تێدایە. پێوست ناکات حەتمەن دەقاو دەق وەک هی ئەو کاتی بێ، ئالا لە هیچ کوێی دنیا وەک کتێب و دەفتەری ناساندنی نەتەوە وهەموو بیرۆکەکان ناچێ، ئاڵا سادەیە و تەنیا سێمبۆلێکی نەتەوەیی تێدایە. ئاڵای کوردستان ئەو ناوەرۆک و شکڵەی پاراستووە کە لە کۆماری کوردستان دا هەبووە، سێمبۆلەی سەرەکیەی هەم لە ڕەنگدا و هەمیش لە ٢١ تێشکی خۆر کە گۆیا وەاتەعبیر کاروەتەوە کە نیشانەی سەرەتا و سەرهەڵدانی بەهاری جوانی و نەرۆزە، وەک مانگ بە تاقی ئاسمانەوە دەدرەوشێتەوە، بۆیە لێرەوە داوادەکەم هەموو لایەک بە چاوی کراوە و بێ تەعەسوب بیر بکەنەوە و وشیار وئاگادار بن کە ئەوەی لە دەوری یەک کۆی کردووینەوەوتاڕادەیەک یەکی خستووین تەنیا ئەو ئاڵایە و ئاگری نەورۆزی پیرۆزە. با هەوڵی یەکڕیزی زیاتر بدەین، کورد پێویستی بە یەک ئاڵا هەیە نەک دوو و نەک چوارو نەک دەیان ئاڵای سەیروسەمەرە. بەڵێ لە دەوی ئاگری نەورۆز دڵەکانمان گەرم دەکەینەوە ئاڵای پیرۆزی کوردستان بە بەرچاوی هەموو جیهان بە بوونی نیشانەی گەلێکی سەربەخۆ و ویستی وڵاتێکی سەربەخۆ دەشەکێنینەوە.

قسەی کۆتاییم، سەری رێز بۆ هەردووک ئاڵاکە دادەنوێنم و سوجدەیان بۆ دەبەم، ماچیان دەکەم، ئەوەی دەستی ڕاست دەچێتە مێژووی پڕ لە شانازی گەلی کوردستان و ئەونوێیە چاوگەشەکەی دەستی چەپیش واتە ئاڵای ئێستای کوردستان جێگای لە ناو دڵمدا بۆ هەمیشە دەکاتەوە.
No comments:
Post a Comment