Monday, 18 March 2013

هەڵەبجە و نەورۆز ، رۆژێ رەش و رۆژی گەش

 
 
هەڵەبجە و نەورۆز ، رۆژێ رەش و رۆژی گەش                 برایم جەهانگیری
 

نازانم، پەنجەم بەرم بۆ زیپی چەمەدانەکەم و ڕانک و چۆغە و کڵاشەکانم دەربێنم و خۆم ئامادەی بەرنامەی نەورۆزی کوردان بکەم، یان چەپكێک گوڵ دەست دەمێ و بەرەو گۆرستانی گیانفیدایانی هەڵەبجە هەنگاو بنێم؟ نازانم سییەکانم ئامادە بکەم تا پڕ بە ناخ، هەوای فێنک و بێگەردی بەهاری هەڵمژن یان بۆن بەدارو بەردی هەڵقرچاوی کیمیا بارانی هەڵەبجەوە بکەم ؟ ئاخر خۆ نە نەورۆز لەبیر کوردان دەچیتەوە و نە یادی هەڵەبجەی قۆچی قوربانی. جار جار بیر لەوە دەکەمەوە کە ئەگەر هەر ماتەمبار بم و نەورۆزی رزگاری لەبیر بکەم ئەوا یەکسەر ئارەزووی دوژمنانی کوردم وەدی هێناوە بۆیە، لە قووڵایی دڵمەوە و بە باوەڕی تەواوەوە لە ئاست گیانفیدایانی هەڵەبجە سەر دادەنوێنم و کڕنۆش دەبەم و لەهەمان کاتدا نەورۆز لە بیر ناکەم و گەڕی داوەتی ئەو ئەوڕۆژە هەر دەبێ گەرمتر ڕابگرم. دڵنیام لەوەی کە ئالای سێ رەنگی کوردستان لە دەست سەرچۆپیدا بە هەر راوەشاندنێک خورپە دەخاتە دڵە ترسنۆکەکەی نەیاران لە هەمان کاتدا ئیمان و باوەڕمان بە رزگاری پتەوتر دەکات. بە هەر پێ پێدادانێک لە گەڕی داوەتی کوردانە دا وەک ئەوەی پێ بە بەسەر گۆڕی داگیرکەرانی کوردستان دا بدەی وایە. کەوایە من هیچیان لە بیر ناکەم، هەردووک بۆ من رۆژگەلێکی میژووین، هەردووک رۆژی کوردانن، یەکیان رەش و یەکیان گەش.

لە ساڵیادی کیمیا باران و کوشتاری بە کۆمەڵی کوردان لە ‌هەڵەبجە یادی گیان بەختکردووان و قوربانیانی بێتاوانی هەڵەبجە هەردەم لە دڵدا

No comments:

Post a Comment