سیاسه‌ت زانستێکی واقعبینانه برایم جه‌هانگیری
سیاسه‌ت له هه‌موو جیهان دا هه‌ر له رۆژی هه‌وه‌ڵه‌وه له سه‌ر بناخه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی و مه‌سڵه‌حه‌ت دامه‌زاوه و په‌یره‌و کراوه. پیوه‌ندی نێوان لایه‌نه‌کان، ده‌وڵه‌تان، حیزب و تاکی ده‌ست رۆیشتوو و بێ ئه‌نوا، کارخانه‌و فابریکا و مامه‌ڵه وبازرگانی ته‌نانه‌ت به‌شێک له ره‌وتی عه‌شق و خۆشه‌ویستیش هه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی وخویندنه‌وه‌ی ئاینده و ..... داده‌ڕێژرێ.
له کوردستان تا چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هیزه سیاسیه کوردستانیه‌کان ئه‌و ده‌رسه‌یان چاک نه‌ده‌زانی، به‌رژه‌وه‌ندی دوارۆژ که‌متر سه‌رنجی ده‌درایه و پلان و تاکتیکه‌کان هه‌ر بۆ کورت ماوه داده‌ڕێژران. به هاتنه سه‌ر کاری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و چووکه ده‌وڵه‌تی کوردی له باشوور، کورد که‌وته نێوان 4 به‌رداشی به‌هێزی وێران که‌ر و له هه‌ر چوار لا پیلان و ده‌ستدرێژی دیار و نادیار بۆ سه‌ر ئه‌و به‌شه له نیشتمانی تازه رزگار بوو وه‌ک بارانه‌ی به‌هار داده‌باری.
یه‌که‌م پرۆسه‌ی مه‌ترسیداری ئه‌و دوژمنانه پێک وه‌رکردنی کورد له ناوخۆی کوردستان بوو که به‌داخه‌وه ده‌مارگرژی حیزبی و گرووهی ئه‌و زه‌مینه‌یه‌ی زۆر به‌هاسانی ره‌خساند تا حکوومه‌ته تازه پێگه‌یشتوه‌که‌ی کوردستان هه‌ر له ده‌دسپێکی ڕا سیمایه‌کی نامه‌ده‌نی و ناپێشکه‌وتوو به کورد و به هه‌موو جیهانیان نیشان بدات. شه‌ڕی براکوژی کارنامه‌ی هه‌ره ڕه‌شی حکوومه‌تی هه‌ریم و پارتی دێمۆکڕات و یه‌کیه‌تی نیئشتمانیه که له مێژووی کورد دا وه‌ک په‌ڵه‌یه‌کی نه‌نگین ده‌مێنێته‌وه. به دوای ئه‌ودا ترۆری شۆڕشگێرانی رۆژهه‌ڵات به کۆمه‌ڵه و دێمۆکراته‌وه و هێنانی له‌شکری سپای پاسداران له لایه‌ن یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان بۆ سه‌ر بنکه باره‌گاکانی حیزبی دێمۆکڕات و پاشانیش شه‌ڕی نێوان پ ک ک و پارتی و یه‌کیه‌تی، پ ک ک و پارتی، پ ک ک یه‌کیه‌تی، که به سێ قۆناخی جیاواز دا تێپه‌ڕبوو به‌شێک بوون له پیلانی دوژمنان که چه‌نده دوژمن تێدا تاوانبار بوو کورد خۆی دوو ئه‌وه‌نده‌ی له‌و تاوانه به‌ر ده‌که‌وێ به‌تایبه‌تی حیزبه ده‌سه‌ڵاستتداره‌کانی باشوور.
شه‌ڕی براکوژی ته‌واو بوو و به هیمه‌تی ئه‌مریکا و هێزه هاوپه‌یمانه‌کان پێش به‌و خوێنڕێژییه گیراو له‌سه‌رڕا پارله‌مان و حکوومه‌ت ده‌ست به‌کار بۆوه، کورد ئه‌مجار پێی نایه قۆناخێکی تازه‌تره‌وه و مه‌یدانێکی دیکه‌ی بۆ تاقیکاری هه‌ڵبژارد. ئه‌وجار دووباره دوژمن بێکار دانه‌نیشت و شه‌ری گرووپه ئیسلامیه‌کانی له دژی یه‌کیه‌تی بۆ کورت ماوه تاقی کرده‌وه. کورد به‌ره به‌ره و به پێی جه‌بری زه‌مان ته‌سلیمی ئه‌و راستیه بوو که بیر له شێوازێکی دیکه‌ی خه‌بات بکاته‌وه و به‌تایبه‌تی بۆ رکه‌به‌رایه‌تی ده‌گه‌ڵ یه‌کتری رێگایه‌کی نوێ هه‌ڵبژێری ئه‌ویش هه‌ڵبژاردن و خه‌باتی پارله‌مانی بوو. ئه‌گه‌رچی تا ئێره له‌و بواره‌شدا هه‌ر کاڵ و کرچه به‌ڵام به خۆشیه‌وه مه‌لۆتکه‌ی ئاره‌زووه‌کانی کورد له‌وبه‌شه دا خه‌ریکه وه‌رده ورده پێهه‌ڵده‌گرێ و سه‌ر به قۆناخێکی دیکه له ژیانی سیاسیی خۆیدا ده‌کات.
له‌م پێوه‌ندییه دا دوو خاڵ جێگای سه‌رنجن. یه‌که‌م پێوه‌ندی دیپلۆماسی حکوومه‌تی کوردستان ده‌گه‌ڵ دنیا‌و ده‌وروبه‌ر به تایبه‌تی ده‌گه‌ڵ دوژمنانی کورد له به‌شه جیاجیاکانی کوردستان جێگای ڕامان و لیوردبوونه‌وه‌یه. پارتی دێمۆکرات و یه‌کیه‌تی وه‌ک دوو هیزی ده‌سه‌ڵاتداری هه‌رێمی کوردستان تا ئه‌م دواییانه هه‌ر یه‌ک و هه‌ر له سه‌ر ئه‌ساسی پاشخانه‌کانی شه‌ڕی براکوژی لایه‌نێکی له جیرانه دوژمن به کورده‌که هه‌ڵبژارد، پارتی زیاتر به‌لای تورکیا دا شکایه‌وه و یه‌کیه‌تی به‌لای ئێران دا. ئه‌گه‌رچی پیوه‌ندیه‌کان جار جاره له سنووری پیوه‌ندی دیپلۆماسی ترازاو‌ن به‌لام ئه‌و درێژه‌دان و به‌رده‌وام بوون به پێوه‌ندیه‌کان ده‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌وڵه‌تانه خاڵی هه‌ره به‌هێزی وه‌رچه‌رخانه له سیاسه‌تی ده‌روه‌ی حکوومه‌تی باشووری کوردستان دا. پارتی وه‌ک ده‌سه‌ڵاتتداری سه‌ره‌کی له حکوومه‌ت وپارله‌مانی کوردستان دا سه‌ره‌ڕای دوژمنکاری لایه‌نگرانی پ ک ک سه‌باره‌ت به پێوه‌ندیه‌کانی ده‌گه‌ڵ تورکیا دا و تۆمه‌ت و سووکایه‌تی لێره‌و و له‌وێ، هه‌رگیز گوێی به قسه‌ی پ ک ک و هیچ که‌سی دیکه نه‌دا و وه‌ک ده‌وڵه‌تێک هه‌ڵسووکه‌وتی ده‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی خۆ ناساندن و به ده‌وڵه‌تبوونی خۆی کردووه. تا دێ پێوه‌ندیه سیاسیی و دیپلۆماسی و بازرگانیه‌کانی خۆی ده‌گه‌ڵ تورکیا به‌هیز ده‌کات. ئه‌گه‌رچی ناحه‌زانی پارتی ئه‌و راستیه نابینن که تورکیای تا سه‌ر ئێسقان دوژمن به کورد ئیستا و له پاش ئه‌و پێوه‌ندیانه چۆن ده‌ڕوانێته کورد و به تایبه‌تی حکوومه‌تی باشووری کوردستان. به‌ڵام ئه‌و ئاڵوو گۆرانه‌ی له روانگه‌ی تورکیا دا به‌رامبه‌ر به کوردستان و کورد چ له باشوور و چ له باکوور هاتوونه‌ته پێش بێ شک ئه‌و راستیه ده‌سه‌ڵمێنن که رۆڵی سیاسه‌تی دیپلۆماسی حکوومه‌تی کوردستان و پارتی له‌و باره‌وه دیار و به‌رچاوه و کاریگه‌ری بارزانی به‌تایبه‌تی به‌سه‌ر سیاسه‌تمه‌دارانی تورکه‌وه حاشای لێناکرێ.
له‌و لاوه یه‌کیه‌تی نیشتمانیش به هه‌مان شێوه و سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تی کوردانی رۆژهه‌ڵات و لایه‌نگرانی دێمۆکڕات به تایبه‌تی هه‌مان سیاسه‌تی خۆی ڕه‌چاو کردوه و پێوه‌ندیه‌کانی خۆی بێگوێدانه ناز و گله‌یی دێمۆکڕاته‌کان په‌ره پێداوه، له‌م ناوه دا ئه‌وه‌ی جێگای گله‌یی بێ له برایانی یه‌کیه‌تی ئه‌مه‌یه که به‌داخه‌وه زیاد له ئه‌ندازه رێگایان بۆ ده‌ست تێوه‌ردانی ئێران له کار‌و باری خودی یه‌کیه‌تی و ناوچه‌ی ژێرده‌سه‌ڵاتی یه‌کیه‌تی ئاوه‌ڵا کردووه.یه‌کیه‌تی به‌م ره‌فتاره به‌ر له‌هه‌موو که‌س و لایه‌نیک زه‌ره‌ر له که‌سێتی خودی یه‌کیه‌تی ده‌دات و شکستی یه‌کیه‌تی نیشتمانی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی چه‌ند مانگی ڕابردووی پارله‌مانی کوردستان په‌یامێکی روون و ئاشکرا بوو که یه‌کیه‌تی ده‌بێ به هه‌موو ئاکار و ره‌فتاری خۆیدا بچێته‌وه ئه‌گه‌ر ده‌یهه‌وێ جارێکی دیکه ببێته‌وه هێزێكی کاریگه‌ری مه‌یدانی خه‌باتی نوێ گه‌له‌که‌مان له باشوور.
ده‌سکه‌وتی هه‌ره گه‌وره‌ی حکوومه‌تی باشووری کوردستان به‌تایبه‌تی ئه‌وه بووه که توانیوێتی بێ ئیزنبی به‌غدا نه‌فتی کوردستان بنیڕێته ده‌رێ و بیفرۆشێ. ئه‌گه‌رچی زۆر که‌س و لایه‌ن له‌و باره‌وه ره‌خنه له حکوومه‌ت و له پارتی ده‌گ‌رن به‌ڵام خاڵی هه‌ره به‌هێز له سیاسه‌تی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان دا ئه‌مه‌یه که نه‌وتی کوردستان بێ ئیزنی به‌غدا بفرۆشێ و ئه‌مه‌ش یانی ده‌سه‌لات و سه‌روه‌ری سیاسیی و ئابووری حکوومه‌تی کوردستان. ئه‌وه یه‌که‌م هه‌نگا و گرینگ‌ترین هه‌نگاویشه به بنیات نانی حکوومه‌تێکی کوردی که چاک یان خه‌راپ سبه‌ی ده‌توانێ ئاڵووگۆڕی به‌سه‌ر دا بێ و جێ گۆڕکێی ده‌سه‌لات ب‌کرێ وه‌ک له ناوچه‌ی یه‌کیه‌تی و له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی پارله‌مان دا دیتمان.
سیاسه‌ت زانستی چۆن مامه‌ڵه کردنه ده‌گه‌ڵ روودا و پێشهاته‌کان، پاراستنی به‌رژه‌وه‌نده‌یه به‌تایبه‌تی به‌رژوه‌ندی گشتی. وادیاره کوردیش خه‌ریکه فێری ئه‌و زانسته ده‌بێ و له مه‌یدانی کرده‌وه دا په‌یره‌وی ده‌کات. دانیشتنی ئه‌مڕۆی پارله‌مان و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک و سکرتێری پارله‌مان ئه‌و راستیه‌مان زیاتر بۆ ده‌رده‌خا که به‌ڵێ کوردیش فێری خه‌باتی پارله‌مانی و سات و سه‌ودای سیاسیی بووه. ڕاپۆرتی رووداو له‌و باره‌وه بخوێنه‌وه.
رووداو – هەولێر لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان چەند كەسێك خۆیان بۆ دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان، كە پێكدێت لە سەرۆك، جێگر و سكرتێری پەرلەمان، پاڵاوت. دەنگدانەكە بەشێوەیەكی نهێنی بۆ هەرسێ پۆستەكە بەڕێوەچوو. یوسف محەممەد، لە فراكسیۆنی گۆڕان بەبێ ركابەر خۆی بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان كاندیدكرد‌و بە زۆرینەی دەنگ (84 دەنگ) بووە سەرۆكی پەرلەمان. جەعفەر ئیمنیكی لە پارتی دیموكراتی كوردستان خۆی بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی پەرلەمان كاندیدكرد‌و ئەویش بە زۆرینەی دەنگ (78 دەنگ) بووە جێگری سەرۆكی پەرلەمان. هەریەك لە فەخرەدین قادر لە فراكسیۆنی كۆمەڵ و ئەبو كاروان لەسەر لیستی حیزبی شیوعی خۆیان بۆ پۆستی سكرتێری پەرلەمان پاڵاوت، بەڵام بە زۆرینەی دەنگ ( 73 دەنگ) كاندیدەكەی كۆمەڵ یەكلابووەوە. هەر لە سەرەتای دانیشتنەكەدا فراكسیۆنی سەوز رایگەیاند "دەنگ بەو پرۆسە ناتەندروستە نادەین". - http://rudaw.net/sorani/ kurdistan/ 2904201411#sthash.okXSFEgE. dpuf